Help me
جیسو: چی؟ جۆنگکوک ئەڵێی؟ جۆن جۆنگکوک؟
لۆنا: بەڵێ
جیسو: چۆن بوو؟ ئەو زۆر سەرسامکەرە وانیە؟ من یەک جار ئەوم بینیوە بەڵام هەرگیز قسەم لەگەڵ نەکردووە شتێکی باشە بۆمگیو ئێستا خاوەنی دڵمە ئەگینا...
لۆنا پێکەنینی هات و کەمێک زیاتر لەسەر ئەو باسە قسەیان کرد
لۆنا: ئێمە تەنها هاوڕێین بەڵام ئەو زۆر جوانە و ڕێکوپێکە
جیسو: ئەوە واتای چییە ناچێ یەکتان بەدڵ بێ؟
لۆنا: *ئاهــ* ئێمە تەنها هاوڕێین و تکایە وامەڵێ دڵم لە چاک بوونەوەدایە
لەوکاتەدا کەسێک هاتە ناو پۆلەوە، سەرنجی هەمووان و تەنانەت جیسو و لۆناش چۆیە سەر ئەو کەسە. هەندێک بەردەوام بوون لە سەیرکردن و هەندێکیش وازیان هێنا
جیسو: یــۆنجوــن!
هەمووان سەریان سوڕما لە شێوە نوێیەکەی یۆنجون کە هەمووان دوبارە سەرسامی ببونەوە
یۆنجون ڕەنگی قژی گۆڕیبوو بۆ زەرد(یان بلۆندی)کچەکان دەوری ئەویان دا بوو سەرسامی خۆیان دەرئەبڕی لەوکاتەدا بۆمگیو هات و یۆنجونی لەوێ دوور خستەوە
بۆمگیو: یۆنجون کێیە؟ من تەنها لیمۆنجون دەناسم واو یۆنجون، تۆ بەڕاستی سەرنجڕاکێشیت!
یۆنجون: بەڵێ..ئمم ئەوا خراپ دەردەکەوم؟
بۆمگیو : ها؟! پێت وایە کچەکان ئەگەر ناشرین بویتایە ئەوها لێت کۆ ئەبوونەوە!
مامۆستا هاتە ژوورەوە و تەنانەت پیرۆزبایی لە قژە نوێیەکی یۆنجونیش کرد و دواتر هەمووان لەسەر کورسییەکانیان دانیشتن
لۆنا نەیتوانی بوەستێت لە سەیرکردنی و کاتێک یۆنجون سەیری کردەوە، بە شڵەژاوی ئاڕاستەی سەری گۆڕی
دەستی لەسەر سنگی داناو هەستی بە لێیانی دڵی ئەکرد بە بەرزی
-
-
یۆنجون: جیسو!جیسو: چیت ئەوێ بەڕێز یۆنجون؟
یۆنجون: لۆنا هێشتا لە من توڕەیە؟
جیسو بەزۆر خۆی گرتبوو تا بۆکسێک لە یۆنجون نەدات
جیسو: تۆ بیر لە چی دەکەیتەوە؟ یۆنجون پێم بڵێ کە هەمووی تەنها هەڵە تێگەیشتنێک بووە
یۆنجون: *ئاهــ* ئێ وابوو
یۆنجون دەستی کرد بە ڕوونکردنەوە و وتی کە هیچ شتێک لە نێوان ئەو و سوهیدا نییە لەوەتەی یەکتریان ناسیوە، جیسو هەستی کرد کە ئەو ڕاستگۆیە
یۆنجون: دەتوانی یارمەتیم بدەیت؟
جیسو: *دەستی خستە سەر شانی یۆنجون* ڕاستیەکەی هەر لە سەرەتاوە هەستم کرد کە هەڵە تێگەیشتنێک هەیە بۆیە بێ خەم بە
یۆنجون: *زەردەخەنەی کرد* سوپاس ئەکەم
جیسو: لەوانەیە واپێویست بێ نازناوێکی نوێت پێ بدەم
-
-
-
لیمۆ+یۆنجون =لیمۆنجون
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022