Day one~
هەموو قوتابیەکان لە شوێنی وەستانی پاسەکان کۆببونەوە و چاوەڕێی هاتنی پاسەکانیان ئەکرد بۆ گەشتەکە
جیسو: ئااایی زۆر بەپەرۆشم!! لۆنا دڵنیام زۆر خۆش دەبێت
لۆنا: ئەزانم! وە من زیاتر حەزم لە پیاسەکردنی شەوانەکەیەتی
جیسو: ئۆۆ منیش، پاشان وا خۆم نیشان دەدەم کە دەترسم بۆ ئەوەی بۆمگیو لەباوەشم بگرێت
مامۆستا: هەمووتان دەی ئامادەبن پاساکان گەیشتن
بۆمگیو: هێی جیسو دەتەوێ پێکەوە دانیشین لەناو پاسەکە؟ واتا ئەگەر هاوڕێکەت کێشەی نەبێت
لۆنا: نا هیچ کێشەم نییە بڕۆن
جیسو سەیرێکی لۆنای کرد و ئەویش چاوی لێ داگرت دواتر ئەو دوانە بەرەو پاسەکە ڕۆیشتن و لەو کاتەدا لۆنا و یۆنجون چاویان بەیەک کەوت و وردە وردە لە یەکە نزیک ئەبوونەوە بەڵام
سوهی: یۆنجونییی وەرە با پێکەوە دانیشین!
سوهی لەپڕ دەرکەوت و خۆی نوساند بە یۆنجونەوە
مامۆستا: سوهی کچم تۆ لە پۆلێکی تریت بڕۆ ئەو پاسەی دواتر
سوهی: چی!! تکااایە زۆر حەز دەکەم لەگەڵ هاوڕێکەم دانیشم
مامۆستا: نابێت سوهی گیان دواتر هاوڕێکەت هەر دەبینیت دەی بابڕۆین
سوهی هەر بۆڵەبۆڵی بوو کاتێک لەگەڵ مامۆستاکە پێکەوە دەڕۆیشتن بۆ پاسەکەی دواتر، لەکۆتایدا یۆنجون لە لۆنا نزیک بۆیەوە و بینی قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاندووە و برۆیەکی بەرز کردۆتەوە
یۆنجون: واااهـ بەڕاستی زۆر نزیک بوو وانیە!
لۆنا: ئەی ناتەوێ لەتەنیشت سوهیەوە دانیشیت؟
یۆنجون: بەدڵنیاییەوە نەخێر چونکە من و تۆ پێکەوە دائەنیشین! دەی باڕۆین
لەناو پاسەکە
یۆنجون: زۆر بەپەرۆشم بۆ یەکەم گەشتم لەگەڵ ئازیزەکەم
لۆنا: هێواش با کەسێک گوێی لێ نەبێت دواتر بەهەڵە تێئەگەن
یۆنجون: بۆچی پێت ناخۆشە خەڵک بزانێت کە من و تۆ پێکەوەین؟
لۆنا: چی؟ تەواوی! کوا من و تۆ پێکەوەین؟
*چاوی زەق کردەوە*یۆنجون: گالتە ئەکەم کچە توڕەکە
*پێکەنی*دوای چەند کاتژمێرێک یۆنجون و لۆنا بەبەردەوامی قسە و گالتەیان ئەکرد تا کاتی گەیشتن
قوتابیەکان لە پاسەکان دابەزین و هەر یەکەو شتەکانی خۆیان دائەگرت
لەناو پاسەکە
یۆنجون: من ئەچم جانتاکان ئەهێنم
لۆنا سەری لەقاند بۆی و یۆنجون چوو تا جانتاکان بێنێت، دواتر لۆنا ویستی لە پاسەکە بێتە خوارەوە بەڵام قاچی خزاو و بە توندی چاوەکانی داخست وای زانی بە سەختی ئەکەوێت بەڵام کەسێک گرتیەوە
لۆنا بە هێواشی چاوی کردەوە و ڕوخساری مارکی لەبەردەم خۆی بینی کە زۆر نزیک بوومارک: تۆ باشیت؟
لۆنا: ئااهـ بەڵێ باشم، زۆر سوپاس
*سور بۆیەوە*لۆنا زۆر شەرمی کرد و خۆی هەڵسانەوە، یۆنجون لەوکاتەیا گەڕایەوە بە جانتاکانیان و کە مارکی بینی چاوی تێبڕی و توڕەیی دایگرت
جیسو: هێیی لۆنا وەرە با بڕۆینە ژوورەکەمان
جیسو لەکاتی خۆیدا گەیشت چونکە جەوەکە زۆر سەیر بوو لەنێوان ئەو سێیە بۆیە لۆنای ڕاکێشا و لەگەڵ جانتاکەیدا ڕۆیشتن...
-
-
-★Vote★
بزانم ئەتوانن هەڵی بێنن دوای گەشتەکە یۆنجون ڕەنگی قژی ئەکات بە چ ڕەنگ؟
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022