15

886 155 101
                                    





~Food~







لۆنا: حەزت لە خواردنە، وایە؟

لۆنا پرسیاری کرد لە کاتی ڕۆشتنیان بۆ خواردنگەیەکی تری سەر شەقام، هەر خۆی تا ئێستا پێنج خواردنگە ڕۆیشتبوون

یۆنجون:حەزم لە خواردنە، ئەی تۆ؟

لۆنا: *شانی هەڵتەکاند* لەوە زیاتر ناتوانم

یۆنجون: یەکەم ژوانمانت پێ چۆن بوو ئازیزەکەم؟

لۆنا: *چاوی هەڵسوڕاند* ئێێ بەس لەبەر خواردنەکان بەدڵم بوو

یۆنجون: ئاا هەست ناکەیت زۆر دڵ ڕەقیت* بە توڕەییەکی گاڵتەوە وتی*

لۆنا زەردەخەنەیەکی کرد و لە نزیک دارێک دانیشتن و دەستیان کردەوە بە خواردن

یۆنجون: کەواتە چ پەیوەندیەکت هەیە لەگەڵ مارک؟

لۆنا: بەس هاوڕێین، لە پۆلی حەوتەوە دەیناسم

یۆنجون: ئەوت بە دڵە؟

لۆنا: وەک هاوڕێیەک، بەڵێ

یۆنجون: چاکە، ئەی منیشت بە دڵە وایە؟

لۆنا برۆیەکی بەرز کردەوە

لۆنا: وەک هاوڕێیەک، بەڵێ

یۆنجون: *هەناسەبڕکێ بوو* منت کردە ناوچەی هاوڕێیەتیەوە؟ ئاخ

لۆنا: من داگیرکراوم.... لەلایەن ئەم زلۆبیا کیمچیە بەتامە

یۆنجون: ئەتوانم ئەوەندەی زلۆبیاکە بەتام بم بۆت *برۆی هەڵتەکاند*

لۆنا سەری خست بە پشتاو و گاڵتەی بە قسەکەی هات

لۆنا: خوێری بوویتەوە؟ ئاگادار بە

یۆنجون: یااا! من چیتر خوێڕی نیم، دڵنیابە

لۆنا: بۆ من هێشتا تۆ خوێڕیت

یۆنجون: ناتوانی ببینی بۆ تۆ هەوڵدەدەم بگۆڕێم؟

لۆنا بەو قسەیە سەرسام بوو، بۆ ساتێک هەردووکیان بێدەنگ بوون و دواتر یۆنجون زەردەخەنەیەکی کرد

یۆنجون: بهێڵە شتێکت نیشان بدەم

یۆنجون مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا و کەڤەرەکەی لێکردەو و پارچە کاغەزێکی دەرکرد و یای بە لۆنا

لۆنا: ئەوە چییە؟

یۆنجون: بیخوێنەوە

لۆنا کاغەزەکەی کردەوە و بینی ناوی خۆی لەسەری نوسراوە

لۆنا: ئەوە ناوی منە! بۆستە ئەوە هەمان کاغەز نییە کە بۆ یاریەکەی لۆس ئەنجلس بەکارمان هێنا

یۆنجون: *سەری لەقاند* بەڵێ

لۆنا: ئا بۆستە تێناگەم ئەمەت بۆ هەڵگرتووە؟ بەڵام...ئۆهـ خۆ ئەمە دەستنووسی من نییە!!

لۆنا بەشێوەیەکی گوماناویەوە سەیری یۆنجونی کرد

یۆنجون: من ئەوەم نوسیوە و کە سەرەی من هات-

لۆنا: هیچ کاغەزێکت لە بۆکسەکە دەرنەهێنا و تەنها وا خۆت نیشاندا؟

لۆنا قسەکەی بە یۆنجون بڕی و خۆی تەواوی کرد

یۆنجون: ڕێک وایە!!

لۆنا زۆر توڕە بوو دەستی کرد بە پیاکێشانی یۆنجون

یۆنجون: ئاا بۆ پیام ئەکێشیت؟

لۆنا: ئەوە دادپەروەری نییە، تۆ فێڵت کرد

یۆنجون: بۆ؟ هەر خۆی من نەمئەویست کەسی تر دەربچێت

لۆنا: بەڵام بۆ من؟

یۆنجون: لەبەرئەوەی کە چاوم بەر تۆ کەوت زانیم کە تایبەتیت

لۆنا ترپەی دڵی زیادی کرد و کەمێک شەرمی کرد بەڵام خۆی دەرنەخست

لۆنا: هەرچۆنێک بێت تۆ فێڵت کرد

یۆنجون: لە کۆتاییدا تۆ منت دۆزیەوە، بەڕێز ڕاستەکەت، بەبەختیت!!

لۆنا: نەفرەت لە بەڕێز ڕاست
-
-
-
-

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now