24

660 133 7
                                    





Day two~





لۆنا خەبەری بۆیەوە چونکە هەستی کرد شتێکی قورس لەسەر پشتیەتی، خۆی خولاندەوە و بینی جیسوە

لۆنا: هێی... هێی جیسوو هەستە لە خەو!

جیسو: ها! چییە؟

لۆنا جیسوی پاڵنایە سەر جێگاکەی خۆی و دانەیەکی کێشا بە قۆڵیا

لۆنا: بۆچی لەسەر جێگای من خەوتویت؟ ئەی خۆت جێگات نییە؟

جیسو: دوێنێ شەو لە مۆبایلەکەم سەیری شتێکی ترسناکم کرد بۆیە هاتمە لای تۆ!

لۆنا: ئایش دەی باشە

هەردووکیان هەڵسان و خۆیان شۆرد بەر لەوەی خۆیان ئامادە بکەن و بڕۆن بۆ نانخواردن لە قاتی خوارەوە

یۆنجون: بەیانیتان باش

یۆنجون و بۆمگیو نزیک بوونەوە لە لۆنا و جیسو

جیسو: سڵاو سەر شین، سڵاو بۆمگیو

لۆنا زۆر بە ناسکی سڵاوەکەی لە بۆمگیو کرد کە وای لە لۆنا کرد زەردەخەنەیەکی بچوک بکات دواتر هەموویان چونە سەر مێزێک و پێکەوە دانیشتن

لۆنا: ئەمڕۆ بۆ کوێ دەچین؟

بۆمگیو: بیستم ئەچین بۆ شاخەوانی تا سروشتی دەرەوە ببینین

جیسو: خۆش دیارە، بەڵام من زۆر بەرگە ناگرم زوو ماندوو ئەبم

بۆمگیو: ئەوکات من لەباوەشت ئەکەم

جیسو بەو قسەیە سور بۆیەوە و خێرا ڕووی کردە لۆنا تا بۆمگیو بەو شێوەیە نەیبینێت

لۆنا: ئااهـ ئەوەندە ساتی کەیدرامایی بەسە چۆلەکە ئاشقەکان

یۆنجون: ئەگەر تۆش ماندوو بوویت بێخەم بە منیش لە باوەشت ئەکەم

یۆنجون بەهێواشی بە گوێچکەی وت و لۆناش ئاوڕی بۆدایەوە و زەردەخەنەیەکی ساختەی بۆ کرد

لۆنا: هاهاها زۆر سوپاس بەڕێز یۆنجون هیچ پێویست ناکات چونکە ماندوو نابم

خێرا وەڵامی دایەوە و بەردەوام بوو لە خواردن

-

مامۆستاکان لە کاتژمێر ١٢ی  نیوەڕۆوە بانگی سەرجەم خوێندکارەکانیان کرد بۆ هۆڵەکە تا بڕۆن و لۆنا و جیسو پێشتر لەوێ ئامادە بوون و چاوەڕێی مامۆستاکانیان ئەکرد تا دەرچن

سوهی: بەیانی باش

سوهی لەپڕ دەرکەوت و سڵاوی لە یۆنجون کرد و ئەویش تەنها بە زەردەخەنەیەک وەڵامی دایەوە لۆناش لە دوورەوە بە بێزاری چاوی سوڕاند هەر کە ئەو دووانەی بینی

جیسو: هێی! لۆن چی بووە؟

لۆنا: سێریکە

جیسو: ئۆهـ ئەو بێ ڕەوشتە خۆ دیسان بە یۆنجونەوە نووساوە

لۆنا: *پێویستە شتێک بکەم*

-
-
-

Vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now