Annoying
~دوای تەواو بوونی دەوام~
جیسو: لۆن گیانەکەم من پێش تۆ دەرۆمەوە باشە؟ هانلی (پاسەوانە تایبەتەکەی) هاتووە هەڵمبگرێت چونکە ژوانێکم هەیە
لۆنا: زۆر باشە، کەواتە بەیانی دەتبینمەوە
لۆنا بەناو ڕاڕەوەکەدا دەڕۆیشت و لەپڕ چاوی چووە سەر یۆنجون کە لە دەوری کۆمەڵە کچێک وەستاوە و پێئەکەنێت
لۆنا: "نچ خوێڕی"
.....................
بەڕێز جۆ: ئاا لۆنا! تۆ تاکە کەسی لەم ناوە مابێتیتەوە بۆیە ئەتوانی ئەم کتێبانە بگەڕێنیتەوە بۆ کتێبخانە؟
لۆنا: بەدڵنیاییەوە بەڕێز جۆ
بەڕێز جۆ: دەتەوێت کەسێکت بۆ بانگ بکەم یارمەتیت بدات؟
لۆنا: نەخێر سوپاس دەتوانم خۆم بیانبەم
...
"لۆنا لەپڕ خۆی کێشا بە کەسێکدا"
لەپڕ کەسێکی باڵا بەرز هاتە بەردەمی و خۆی پیاکێشا
مارک: ئۆهـ ببورە تۆ باشیت؟
لۆنا: بەڵێ باشم
مارک: بهێڵە یارمەتیت بدەم
لۆنا: نەخێر پێویست نا...
مارک: نەخێر ڕەتی دەکەمەوە ئەوەندە کەللەڕەق مەبە
لۆنا: "زەردەخەنەیەکی کرد" باشە
مارک: کەواتە.. گەشتەکەت چۆن بەڕێوە چوو؟
لۆنا: خۆش بوو، بە زۆری بیری شیکاگۆ ئەکەم
مارک: ئەی بیری منت نەئەکرد؟ "بە گاڵتەوە"
لۆنا: بۆچی ئەوەندە کەسێکی گرنگیت؟ "بەگاڵتە جوابی دایەوە"
مارک: خراپ چونکە من بیرم کردبوویت...
لۆنا: ئیییو من بەس بیری خواردنەکانتم کردبوو
مارک: کەواتە چیتر خواردنت بۆ دروست ناکەم
لۆنا: باشە بمبورە
مارک: نەخێر ناتبورم
لۆنا: مارک!!
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022