29

592 134 54
                                    






Distance






لۆنا بەناو تونێلی ئەکواریۆمەکەدا
(شوێنی حەوزی ماسی جۆراوجۆر) ئەڕۆیشت و دەمی کردبۆیەوە لە سەرسامیدا

یۆنجون: سەرسوڕهێنەرە، وایە؟

لۆنا ڕووی تێکرد و ڕەنگی پەمەیی بوو و هەوڵیدا شەرمەزارییەکەی بشارێتەوە بۆیە بە گاڵتەوە پاڵێکی پێوەنا

لۆنا: ئەوە ستایشم ئەکەیت؟

یۆنجون: بە تەواوی ئەو شتەیە کە هەوڵ ئەدەم بیکەم *زەردەخەنەیەکی کرد*

-

تێپەڕبوونی کات

قوتابییەکان ڕێگەیان پێدرا کە لە دەوروبەری شارەکە نزیک هۆتێلەکە پیاسە بکەن و لۆنا بە تەنیا دەڕۆیشت و بە ڕاستی نەیدەزانی چی بکات

دواتر جیسو و بۆمگیوی بینی کە لەگەڵ یەکترا پێدەکەنین ئەمەش ئەوی دڵخۆش کرد، لۆنا سەیری دەوروبەری کرد و چاوی بە مارک کەوت کە خەریکی کڕینی خواردنی سەر عەرەبانە بوو

مارک داستی بەرز کردەوە بۆی تا بێتەلای و ئەویش ڕۆیشت بۆلای

لۆنا: چی دەکڕیت؟

مارک: کیمباپ

پیاوی سەر عەرەبانەکە دوو دانەی یا بە مارک و دواتر پارەکەیدا

مارک: ئەمە بگرە و بیخۆ

لۆنا: جا چۆن ئەتوانم قبوڵی نەکەم

خێرا لێی وەرگرت و کەوتە خواردنی و دواتر بە قسە کردن و پێکەنینەوە چوون دانیشتن لەسەر کورسیەک، وە مارک هەرگیز نادۆڕێت لە خستنە پێکەنینی لۆناوە

لۆنا بەهۆی پێکەنینی زۆرەوە لەکاتی نانخواردن کۆکە گرتی بۆیە مارک بە هێواشی دەستی ئەهێنا بە پشتیدا

سوهی: یۆنجونییی

یۆنجون سەیری کرد و ئاهێکی هەڵکێشا، بەڕاستی هیوای وابوو ئەمڕۆ قسەی
لەگەڵ نەکات

سوهی: سەیری چی ئەکەیت؟ لۆنا و مارک؟

یۆنجون بە بێدەنگی مایەوە

سوهی: بەڕاستی ئەوان زۆر جوانن پێکەوە

یۆنجون چاوی لێی سوڕاند و شوێنەکەی بەجێ هێشت

سوهی: چاوەڕێم بکە یۆنجون

-

شەو قوتابیەکان کۆببونەوە تا لە ڕێگەی یارییەکەوە ئەو کەسە دیاری بکەن کە کاتی لەگەڵ بەسەر ببەن ئەویش بە دەرهێنانی پارچە کاغەزێک لە سندوقێک کە جووت ژمارەی تیابوو

جیسو: هێی بۆمگیو ژمارە چەنت بۆ دەرچوو؟

بۆمگیو: ١٤ ئەی تۆ؟

جیسو: منــــــیش

یۆنجون لەکۆتاییدا توانی پێش مارک لە لۆنا نزیک بکەوێتەوە

لۆنا: چەنە ئەوەی تۆ؟

یۆنجون: هێشتا نازانم با پێکەوە بیکەینەوە

تا سێی ژمارد و هەردووکیان کاغەزەکانیان کردووە

لۆنا: ٨!

یۆنجون: ٦!

یۆنجون: بەداخەوە ئەم جارە ناتوانم فێڵ بکەم

لۆنا: کێشە نییە هەرخۆی ئەم شەو زوو تێدەپەڕێت

یۆنجون سەری لەقاند و بە نائومێدی زەردەخەنەیەکی کرد

مارک: لۆن چەنە ئەوەی تۆ؟
من ٨م بۆ دەرچوو!

-
-
-

★Vote★

وابزانم قسمەت نابێ ئەو سەر شینە بکەم بە ڕەنگێکی تر

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now