Fear....
مارک: خاتوو لۆنا!
لۆنا: ئۆهـ سڵاو مارک
مارک: ئەمڕۆ چۆنیت؟
بە قسە کردنەوە بەرەو بینای قوتابخانە ڕۆیشتن
لۆنا: من باشم ئەی تۆ؟
مارک: خراپ نیم، ئمم.... د دوێنێ لەگەڵ یۆنجون بۆ کوێ ڕ ڕۆشتن؟
لۆنا: ئاا تەنها بۆ ناو شار ڕۆیشتین ئەو دەعوەتی کردم
مارک: ژوان بوو؟
لۆنا: بەدڵنیاییەوە نەخێر *پێکەنیم*
مارک: باشە کەواتە...
مارک هەر ئەیویست شتێک بە لۆنا بڵێ، ئەیویست دان بە خۆشەویستی خۆیا بنێ بۆی بەڵام لە ڕەتکردنەوەی ئەترسا
-
یۆنجون بەرەو لۆکەرەکەی ڕۆیشت، کاتێک لەپڕ کەسێک دەستی خستە سەر شانی
یۆنجون: *ئاوڕی دایەوە* ئۆهـ فەرموو ئەتوانم یارمەتیت بدەم؟
..... : سڵاو من لە پۆلێکی ترم، دوێنێ بینیم لە شوێنەکەم دانیشتبووی لە وانەی ئینگلیزی ئایا بە هەڵە کتێبەکەی منت لەجیاتی ئەوەی خۆت نەبردووە؟
یۆنجون: چاوەڕێکە با سەیرێک بکەم، ئۆهـ ڕاست ئەکەیت، زۆر داوای لێبوردن ئەکەم
.... : ئاساییە
یۆنجون کتێبەکەی دایەوە کەسەکە
....: من سوهیم پێخۆش حاڵم بە ناسینت، ئایا نوێیت لێرە؟
یۆنجون: ئم بەڵێ لەم ماوەیەدا گواسترامەوە بۆ ئێرە، من یۆنجونم
سوهی: قژتم زۆر بەدڵە، بەڕاستی ناوازەیە
یۆنجون: سوپاس
سوهی: ئێستا چ وانەیەکت هەیە؟
یۆنجون: مێژوو
سوهی: منیش هەروەها ،ئاساییە پێکەوە بڕۆین؟
یۆنجون: ئاا هێشتا چاوەڕێی بۆمگیوم ئەکرد
سوهی: ئایی ئەو هەمیشە دوا ئەکەوێت، با بڕۆین!
سوهی قۆڵی کرد بە قۆڵی یۆنجونا و لەگەڵ خۆیدا ڕایکێشا، یۆنجون هەستی بە ئارامی نەئەکرد لەگەڵ کچێک کە پێش چەند خولەکێکە ناسیویەتی بەڵام هێشتی بەو شێوەیە بێت
★Vote★
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022