Jealousy
~لە مۆبایل~
یۆنجون:
لۆنا
ئازیزەکەم
داوای لێبوردن ئەکەم دەربارەی ئەوەی ڕوویدا سوێند ئەخۆم نەمدەزانی بەو شێوەیەی لێدێتلۆنا:
یەکەم شت جارێکی تر هەرگیز وا بانگم نەکەیتەوە
دووەم شت ئەتوانی بگەڕێیتەوە بۆلای خۆشەویستەکەت
سێیەم شت ئەوەی یەکەم جێبەجێ بکە!!یۆنجون:
باوەڕ بکە ئەو تەنها هاوڕێمە
من هەرگیز خیانەت لە تۆ ناکەملۆنا:
خۆ ئێمە تەنانەت پێکەوەش نین! ئیتر خیانەتی چی!!یۆنجون:
هەرچۆنێک بێت پێویست ناکات خیرە بکەین
ئازیزەکەملۆنا:
کوڕی نەفرەتییۆنجون:
لۆنا:
یۆنجون:
توڕە بووم تەواو ئێمە جیائەبینەوەلۆنا:
سوپاس بۆ خوا
دەی ماڵئاوایۆنجون:
باشە!
هێی بۆستە گاڵتەم کرد
تکایە بگەڕێوە
(ᗒᗣᗕ)՞-
لۆنا لەگەڵ یوری هاوڕێی وردە وردە لە بینای قوتابخانەکەیان نزیک دەبوونەوە، تا بینیان قوتابییەکان هەموویان لەبەردەم تەختەی شوێنی هەواڵەکان کۆبوونەتەوە لە نزیک دەرگای چوونەژوورەوە
جیسو: ئۆهـ لۆنا با بڕۆین سەیر بکەین بزانین بۆ کۆبوونەتەوە
جیسو دەستی لۆنای گرت و بەناو قوتابییەکاندا ڕۆیشتن هەرچەندە هەندێک قسەشیان پێ ئەوتن چونکە جیسو پاڵی پێوە ئەنان تا بەنێوانیاندا بڕۆن لە کۆتاییدا گەیشتنە پێشەوە و پۆستەرێکیان بە تەختەکەوە بینی
لۆنا: گەشتێکی قوتابخانە لەگەڵ پۆلی ئەی و بی؟
جیسو: ئۆۆ لە ئێستاوە؟ لۆن ئەوە پۆلی ئێمەیە! زۆر دڵخۆشم
لۆنا: تۆ دێیت وایە؟
جیسو: کچێ ئەوە چی دەڵێیت بەدڵنیاییەوە دێم گەمژە
لۆنا: باشە تێگەیشتم هێمن بەوە
هەردووکیان لەوێ دوور کەوتنەوە و بە قسە کردنەوە و پلان دانان بۆ گەشتەکە بەڕێکەوتن بۆ ناو قوتابخانە
جیسو: تۆ بڵێی ئەمە هەلێکی باش بێت بۆ نزیک بوونەوە لە بۆمگیو؟
لۆنا: بەدڵنیاییەوە
دواتر بیریان لە پلانێک ئەکردەوە بۆ جیسو کە چۆن بتوانێ خۆی لێ نزیک بکاتەوە
-
~کاتی نانخواردن~
بۆمگیو: ئمم جیسو!!
جیسو: ئۆهـ س سڵاو و بۆمگیو
بۆمگیو: بیستم لە وانەی بیرکاریدا باشیت؟ ویستم بپرسم کە ئایا ئەتوانی وانەم پێبڵێیتەوە؟
جیسو لەناخەوە هاواری ئەکرد بەس خۆی بە جدی دەرخست بوو و سەیرێکی لۆنای کرد و ئەویش بە واتەی ڕازیبوون سەری بۆ لەقاند و پاشان سەیری بۆمگیوی کردەوە
جیسو: بەدڵنیاییەوە، ئەتەوێت بڕۆین بۆ کتێبخانە؟
بۆمگیو ڕازی بوو وە پێش ئەوەی بڕۆن مالئاوایی لە لۆنا کرد
لۆنا نەیئەویست بەتەنها کاتی نانخواردنەکەی بەسەر ببات بۆیە ویستی یۆنجون بدۆزێتەوە و هیچ نەبێ لەگەڵ ئەو کات بەسەر ببات
دواتر یۆنجونی لە دوورەوە بینی کە بەتەنها ئەچوو بۆ کافتریا، لۆنا خەریک بوو نزیک ئەبۆیەوە لێی بەڵام لەپڕ کچێک هات و بەرەو لای یۆنجون ڕۆشت ئەوەش سوهی بوو، خێرا قۆڵی لە قۆلی ئاڵاند و کەوتە قسە کردن لەگەڵی
یۆنجون بەڕاستی دڵخۆش نەبوو بە هاتی ئەو، بەڵام بە ساختە پێدەکەنی لەگەڵی تا بە کەسێکی خراپ دەرنەکەوێت
لەلایەکی ترەوە لۆناش هیچ بەو دیمەنەی بەردەمی دڵخۆش نەبوو
-
-
-
-پرسیارێکم هەیە ئایا ئەوەی سەرەوە بە وێنە ئەیبینن یان بە gif واتا وێنەی جوڵاو؟
ئەوەی یۆنجون مەبەستمە👆🏻👆🏻
★Vote★
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022