22

695 141 150
                                    


Before the trip




~سێ ڕۆژ پێش گەشتەکە~

ب.کیم: باشە قوتابیان، ئاگادار بن لە گەشتەکە تەنها ئەبێ ٢ بۆ ٣ کەس لە ژوورێکدا بمێننەوە، بۆیە ڕێگەتان پێ ئەدەم کە خۆتان هاوژوورەکانتان دیاری بکەن و دواتر کە تەواو بوون ناوەکان لەسەر پارچە کاغەزێک بنووسن و بۆم بێنن

دوای ئەوەی مامۆستاکە وشەکانی تەواو کرد هەمووان کەوتە گفتوگۆ کردن دەربارەی هەڵبژاردنی هاوژوورەکانیان

جیسو: بەدڵنیاییەوە تۆ دەبیتە هاوژوورم وانیە، لۆن؟

لۆنا: بێگومان قابیلە کێی ترم هەبێ لەگەڵی ببمە هاوژوور

جیسو: همم خۆ ئەوەش هەیە

بۆمگیو: هێی یۆنجون ئەتەوێت لەگەڵ من و تێهیۆن ببینە هاوژوور

یۆنجون: بێگومان

-

~پشوو~

لۆنا دوای تەواوبوونی وانەکانی بەرەوە کتێبخانە ڕۆیشت چونکە هیچ وانەیەکی نەبوو وە جیسو هێشتا وانەیەکی مابوو بۆیە بە تەنها مایەوە و خۆشترین کتێبی(مانگها) ی هەڵگرتوو کە نزیکەی دە جار خوێندویەتیەوە

لە شوێنێک دانیشت و دەستی کرد بە خوێندنەوەی وە لەبەرئەوەی ئەو شوێنەی لێی دانیشتبوو خۆرەکەی لەسەر بوو وردە وردە خەواڵوو بوو و تا لە کۆتاییدا خەوی لێکەوەت لەسەر کتێبەکەی

لەناو کتێبخانەکە کوڕە قژ شینەکە بەدوای کتێبێکی خۆش دەگەڕا بۆ خوێندنەوەی چونکە بێ ئیش بوو وە وانەی نەبوو دواتر کتێبێکی هەڵگرت و بەدوای شوێنێک گەڕا کە لێی دابنیشێت

هەر لەو کاتەدا بوو یۆنجون لۆنای لە دوورەوە بینی کە چەند بە جوانی خەوی لێ کەوتووە لەسەر کتێبەکەی، بە هێواشی لێی نزیک بۆیەوە و لە تەنیشتیەوە دانیشت و بەهەمان شێوە ئەویش سەری خستە سەر کتێبەکەی و ڕووی لە لۆنا کرد وە سەیری ئەو ڕوخسارە گەشاوەیەی ئەکرد کە خۆرەکەی لەسەر بوو و لەناخەوە هەستی بە خێرابوونی لێدانی دڵی ئەکرد

-

لۆنا ڕاچڵەکی هەر کە چاوی کردەوە و یۆنجونی لەبەرامبەری بینی کە خەوتووە

لۆنا: * ئەوە چۆن گەیشتۆتە ئێرە؟ *

دوای چەند خولەکێک نەیتوانی خۆی نەگرێت و چاو نەبڕێتە ڕووخساری بۆیە زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد و یۆنجونی پێ قشت بوو بە خەوتوویی

لۆنا دوبارە خۆی نەگرت و چەند جارێک پەنجەی یا لە ڕوومەتی

یۆنجون: بەدڵتە؟

لۆنا: ئاااا

لۆنا لە ترسا هاواری کرد و لەشوێنی خۆیەوە بەرز بۆیەوە بۆیە خاوەنی کتێبخانەکە پێی وت کە بێدەنگ بێت
یۆنجون زۆر پێکەنینی هات بەڵام خۆی دەر نەخست

لۆنا: بوەستە لە ترساندنم یۆنجون!

یۆنجون: ئەبوایە زیاتر خۆم بهێشتایتەوە تا بزانم چی ترت لێم ئەکرد

یۆنجون برۆکانی هەڵتەکاند لۆنا و بە بێ هۆ پێکەنی بە شێوەی ڕوخساری یۆنجون

لۆنا: دەی باشە من ئەبێ بڕۆم وانەکەم ئێستا دەست پێ ئەکات

قسەکەی تەواو کرد و ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە ڕۆیشتن

یۆنجون: چاوەڕێکە! ئازیزەکەم! منیش دێم لەگەڵت

هەردووکیان بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە لە کتێبخانەکە هاتنە دەرەوە و لەو کاتەدا کاسێک لە دوورەوە سێری ئەکردن ئەوەش سوهی بوو کە هاتبوو بۆ کتێبخانەکە تا بەدوای یۆنجون بگەڕێت و لە کۆتاییدا ئەوی لەگەڵ لۆنایا دۆزیەوە

سوهی وا بیری دەکردەوە کە پێشبڕکێیەک لەبەردەمیەتی چونکە ئەو یۆنجونی دەویست و دەیزانی بۆ گەیشتن بە ئەویش پێویستە سەرەتا لە لۆنا خۆی ڕزگار بکات
-
-
-


★Vote ★

ئەتانەوێ ڕەنگی قژی یۆنجون بگۆڕم؟؟

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now