What happened?
لۆنا: مارک!
مارک: ئۆهـ لۆنا
لۆنا: داوای لێبوردن دەکەم دەربارەی پێشتر، ئەو کوڕە شێتە و خۆشەویستیشم نییە، ئینجا ئەو شتەی ویستت پێم بڵێی شتێکی گرنگ بوو؟
مارک: همممم
لۆنا: ئەزانی چی، بەیانی پێم بڵێ چونکە ئێستا وانەم هەیە دەبێ بڕۆم، باشە؟
مارک: باشە کێشە نییە بڕۆ
لۆنا: دڵنیایت؟
مارک: بەڵێ...
لۆنا پێش ئەوەی بڕوات ماڵئاوایی کرد و پاشان بەرەو پۆلەکەی ڕۆیشت
مارک توڕە بوو لەوەی ئەو هەلەی لەدەستدا کە داوا لە لۆنا بکات تا بچێتە دەرەوە لەگەڵی تەنها لەبەر یۆنجون
-
نەناسراو: بێزەحمەت ئەتوانی قەڵەمێکم بدەیتێ؟
یۆنجون: ئم بەدڵنیاییەوە فەرموو
نەناسراو: زۆر سوپاس، من بۆمگیوم خۆشحاڵم بە ناسینت
یۆنجون: من یۆنجون "زەردەخەنەی کرد"
بۆمگیو: ڕەنگی قژتم بەدڵە، زۆر جوانە
یۆنجون: زۆر سوپاس، خەڵکی لۆس ئەنجلس کەم قژیان بەو شێوەیە بۆیە دەکەن بۆیە پێم باش بوو تاقی بکەمەوە
بۆمگیو: کەواتە، تۆ ئینگلیزیەکەشت باشە؟
یۆنجون: بەڵێ زۆر باشە
بۆمگیو: یێی کەواتە ئێستا هاورێیەکم هەیە کە بتوانێ بە ئینگلیزی پاراو قسە بکات
*یۆنجون پێکەنی*
-
~دوای قوتابخانە~
مارک: هێی تۆ!
یۆنجون: من؟
مارک لەناکاو مستێکی بە دەموچاویدا کێشا و یۆنجون خەریک بوو بکەوێت بەڵام بۆمگیو گرتیەوە
بۆمگیو: ئەوە چ نەفرەتیەکە مارک؟
مارک: بوێری ئەوە نەکەیت دەست لە لۆنا بدەیتەوە، تێگەشتیت؟ تۆ خۆشەویستی ئەو نیت!
کاتێک یۆنجون هەڵسایەوە مارک بە توندی یەخەی کراسەکەی یۆنجونی گرت و ئەویش بەهەمان شێوە
یۆنجون: پێم مەڵێ کە چی بکەم، دوا جار کە پشکنینم کرد زانیم کە ئەو هی تۆ نییە
بۆمگیو: هاوڕێیان تکایە بیوەستێنن
لۆنا: ئەوە لێرە چی ڕوودەدات؟
یۆنجون پاڵی بە مارکەوە ناو لەگەڵ بۆمگیو ڕۆشتن
لۆنا: مارک ئەوە چیت کرد؟
مارک: تکایە تەداخول مەکە لۆنا
*ئەوێی جێهێشت*لۆنا:*ئەبێ چی ڕوویدابێت؟*
-
-
-
-
-
★Vote★
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022