31

566 126 3
                                    


" Worrying "







مارک: *بە هەناسە بڕکێوە* نەفرەت، ئەوە زۆر ترسناک بوو

لۆنا: ئەمەوێ بگەڕێمەوە مانەوەمان لەدەرەوە ترسناکە

مارک: بەڵام ئەی مامۆستاکە نەیگوت کە ئێمە لە ناوچەی پارێزراوداین مەگەر شریتی سەنگەرەکە تێپەڕێنین کە کۆتایی سنووری ناوچەکەیە؟ من هیچ شریتێکم نەبینی

لۆنا: منیش نەمبینی

بە ترسەوە سەیری یەکتریان کرد

لۆنا: نەفرەت... ئێمە زۆر دوور نەکەوتووینەتەوە، وانیە؟

مارک: ئەزانی چی، واباشترە ئێستا پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەم

لۆناش ویستی هەمان شت بکات بەڵام کاتێک سەیری گیرفانی کرد بیری کەوتەوە کە مۆبایلەکەی لە هۆتێلەکە لەبیرچووە

مارک: هیچ شەبەکەیەک نییە لێرە و مۆبایلەکەم خەریکە پاتریەکەی تەواو دەبێت

لۆنا: ئێستا ئەبێ چی بکەین؟

مارک: نازانم، با هاوار بکەین بەشکم کەسێک گوێی لێمان بێت، یــارمــەتــی
*بە هاوارەوە*

-

جیسو: بەڵێهــ بۆمگیو لەکۆتایدا بردمانەوە!!

بۆمگیو: زۆر خۆش بوو

یۆنجون سەیری ئەو جووتەی ئەکرد کە بەردەوام بوون لە ئاهەنگگێڕانی بردنەوەکەیان بۆیە ئاواتی ئەخواست کە بیتوانیایە ئەویش پێبکەنێت و لەگەڵ لۆنا پێکەوە کات بەسەر ببات

یۆنجون زۆر دڵخۆش بوو کە یاریەکە تەواو بوو و نەجاتی بوو لەوەی چیتر ئاگاداری چانگبین بیت

جیسو: سەر شین لۆنات نەبینیووە؟

یۆنجون: نا نەمبینیوە، بۆ نەگەڕاوەتەوە؟

جیسو: نەخێر وا نزیکەی ٣٠ خولەک تێپەڕیوە لەو کاتەوەی یاریەکە کۆتایی هاتووە و تا ئێستا نەگەڕاوەنەتەوە

-

دوای کاتژمێرێک لە هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە لۆنا و مارکەوە هێشتا کەسیان نەگەڕاونەتەوە و یۆنجون هەستی بە نیگەرانی کرد، کێ دەزانێت کە پیاوێک چی دەکات لەگەڵ کچێکدا بە تەنیا...

مامۆستا: من بانگی مامۆستاکان ئەکەم و هەمووتان، با بگەڕێینەوە و هەوڵی دۆزینەوەیان بدەین! بەڵام ئەگەر زۆر شارەزا نین لەگەڵ ئەم شوێنە ئەوا باشترە لێرە بمێننەوە

هەرچەندە یۆنجون شارەزای ئەم شوێنە نەبوو، بەڵام بە هەر شێوەیەک بێت دەیویست کە بیدۆزێتەوە....

-
-
-

★Vote★

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now