شۆک مەبن 😁👍
remorse
کاتێک یۆنجون بە ناو دارستانەکە پیاسەی ئەکرد، گوێی لە دەنگە دەنگێک بوو و پێی وابوو کە دەکرێ ئەوان بن
دوای دەنگەکە کەوت و لە دوورەوە لۆنا و مارکی بینی کە لە ژێر دارێک دانیشتوون پێکەوە و پێدەکەنن
لۆنا: ئێستاش نازانم بۆچی دوو ساڵ لەمەوپێش تۆم بەدڵ بوو
یۆنجون: "ئەوی بەدڵ بووە؟؟"
یۆنجون ویستی بەرەو لایان بڕوات بەڵام زۆر دوودڵ بوو بۆیە وەستا، لۆنا ئەوی لەبیر نەکردووە، وانیە؟
مارک: کەواتە بۆچی بە منت نەوت؟
لۆنا: دەزانیت، وەک هەر کچێکی تر، پێموایه لە رەتکردنەوە دەترسام
یۆنجون هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و چاوەکانی تەڕبوون، وادیارە ئەوەی لۆنا وتی وەک دانپێدانان وابوو
مارک: ئەبوو بەمنت بوتایە، ئەوکات ئێمە ئەبووین بــــ
یۆنجون بەخێرایی گوێیەکانی داپۆشی پێش ئەوەی هەموو ڕستەکە ببیستێت و ئەوێی بەجێ هێشت
کەسێک: ئۆهـ یۆنجون هیچ هەواڵێک هەیە؟
یۆنجون: ئم نا بەڵام سەیری ئەو ناوچەیە بکە لەوانەیە لە شوێنێک بن
-
-
-جیسو: لۆنااا! لە کوێ بووی؟
جیسو بەرەو لۆنا ڕایکرد و بە خێرایی قۆڵەکانی لە دەوری لۆنا کردەوە و باوەشی لێدا
لۆنا: ببورە بەڕاستی کارێکی باش نەبوو کە دوو گەمژە پێکەوە بنێردرێن بۆ ناو دارستانەکە
بۆمگیو: سوپاس بۆ خوا کە ئێوە ئێستا سەلامەتن
لۆنا: یۆنجون لە کوێیە؟ دەمویست شتێکی پێ بڵێم
بۆمگیو: ماوەیەک لەمەوپێش گەڕایەوە بۆ هۆتێلەکە، وتی کە ماندووە
جۆش و خرۆشی لۆنا کەم بۆیەوە چونکە دەیویست هەستەکانی بە یۆنجون بڵێت
لۆنا: باشە بەیانی پێی دەڵێم
-ڕۆژی چوارەم-
جیسو: لۆنا! خۆ پارچەی سەیرانەکەت هێناوە؟ چونکە من بیرم چووە
لۆنا: بەڵێ هێناومە با بچم بیهێنم
لۆنا گەڕایەوە ژوورەکەی، یۆنجونی بینی لە هەمان هۆڵدا پیاسەی دەکرد و بەلای یەکدا تێپەڕین
لۆنا: هێی یۆنجون!
یۆنجون بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە بەلایدا تێپەڕی و لەوێ دوورکەوتەوە
لۆنا: ئەوە چ دۆزەخێک بوو؟ چی بەسەرهاتووە!!
-
-
-
-ئەزانم قسەتان هەیە بۆم 😬 کۆمێنت کراوەیە....
بشمبوورن💙
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022