¬Hiking¬
هەمووان بەناو دارستانەکە ئەڕۆیشتن و زۆر ماندوو ببون
مامۆستا: تەواو ئێرە شوێنی مەبەستمان بوو ئەتوانن ئێستا بە دڵی خۆتان بگەڕێن و وێنە بگرن بەڵام نابێ زۆر لێرە دوور بکەونەوە
جیسو: لۆن وەرە با بڕۆین بۆ ئەو لایە
لۆنا: ڕاستییەکەی هێشتا پێویستە ئاگاداری شتێک بم
جیسو: ئاهـ! کێشە نییە من لەگەڵ بۆمگیو ئەڕۆم، تۆش بڕۆ پیاوەکەت بگەڕێنەوە
جیسو چاوێکی داگرت پێش ئەوەی بڕوات بۆلای بۆمگیو، لۆنا بینی کە جیسو وردە وردە نزیک ئەبۆیەوە لە بۆمگیو کە لەگەڵ یۆنجون وەستاوە و دوای ئەوەی یۆنجونیان بە تەنها جێهێشت لۆنا ئەو هەلەی لە دەست نەیاو بەرەو ئەو ڕۆیشت
لۆنا/سوهی: یۆنجون!
هەردووکیان لەهەمان کاتدا وتیان بەڵام یۆنجون بە زەردەخەنەیەکەوە ڕووی کردە لۆنا و وای دانا کە گوێی لە سوهی نەبووە، بەڵام سوهی ڕاستەوخۆ قۆڵی ڕاکێشا و لەخۆی نزیکی کردەوە
سوهی: تۆی دیسان؟ ببورە بەڵام وەک وتم یۆنجون حەز بە کچی بێ ڕەوشت ناکات
لۆنا: ڕاست ئەکەیت، ئەو حەزیان پێ ناکات کەواتە ئەتوانیت ئێرە بەجێ بهێڵیت
لۆنا بڕیاری دابوو ڕووبەڕووی ببێتەوە و شەڕی لەگەڵ بکات بۆیە قۆڵەکری تری یۆنجونی ڕاکێشا بۆ لای خۆیەوە
سوهی: من هاوڕێی ئەوم!
یۆنجون: شەڕ مەکە سوهی، لۆناش هاوڕێی منە و وادیارە ئەمڕۆ دەمەوێ لەگەڵ ئەو بم
یۆنجون کەمەری لۆنای گرت و لەگەڵ خۆیدا ڕایکێشا و لە سوهی دوور کەوتنەوە، سوهی لە توڕەییا هاوارێکی گەورەی کرد
-
لۆنا: وااا یۆنجون سەیری ئەوە بکە!
شوێنێکیان دۆزیەوە کە دیمەنی تاڤگەکە زۆر بە جوانی دیار بوو
یۆنجون: شاهانەیە! زۆر دیمەنێکی ڕۆمانسییە وانییە ئازیزەکەم!
لۆنا چاوی لێی سوڕاند و لە ناخەوە دڵی لەسەر هەزار لێی ئەدا
لۆنا: گەمژە
هەردووکیان لەسەر گیاکە دانیشتن و کەوتنەو قسە و گاڵتە کردن وەک دوو هاوڕێی نزیک~
لۆنا: هێی بۆچی ئەوەنە باشیت لەگەڵ ئەو کچە؟
یۆنجون: ها! مەبەستت سوهیە؟ دڵنیا نیم بەڵام ئەزانم مەبەستی ئەوە نەبوو
لۆنا: ئەوت بە دڵە؟
لۆنا بە هێواشی و بێتاقەتیەوە ئەو پرسیارەی کرد بەڵام نەیهێشت کە هەستی پێ بکات
یۆنجون: چی! ئەوم بەدڵ بێ! هەرگیز ئەو تەنها هاوڕێمە وە من ئێستا کەسێکی تر لە دڵمایە
هەردووکیان سەیری یەکتریان ئەکرد بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن تا ئەو کاتەی یەکێک هات و جەوەکەی تێکدا -_-
مارک: لۆنا! مامۆستاکان ئەڵێن کاتی ڕۆیشتنە!
لۆنا: بەڕاستی! کاتژمێرێک ئەوەندە زوو تەواو بوو؟
چاوی مارک چۆیە سەر یۆنجون و هەردووکیان بە توندی سەیری یەکیان ئەکرد تا لۆنا قسەی کرد
لۆنا: کەواتە بابڕۆین یۆنجون!
-
-
-
★Vote★
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022