37

322 71 6
                                    

Love


جۆنگکوک: خۆشەویستم هەیە

جۆنگکووک بە هێواشی بە پەناگوێی لۆنایە وتی و ئەویش لە نزیکی ئەو ڕوخساری سور ببۆیەوە

لۆنا: ئۆهـ کەواتە بۆچی پێشتر نەتگوت؟ دایک و باوکت ئەزانن؟

جۆنگکوک: بەڵێ بێگومان

لۆنا: کەواتە نهێنی نەبوو هەمووان دەزانن

جۆنگکووک: وایە سێری خۆت بکە چۆن سور بوویتەتەوە

لۆنا: چیی هیچ نییە سەرمامە

جۆنگکوک: باشە

لۆنا: کێیە خۆشەویستەکەو؟

جۆنگکووک: کەسێکە کە تۆ نایناسیت

لۆنا: کەواتە جاری داهاتوو کە یەکمان بینی پێم بناسێنە

جۆنگکوک: بەسەر چاو هاوڕێ

جۆنگکوک قۆڵی کردە سەر شانی لۆنا و بە دڵخۆشیەوە ئەڕۆشتن
لۆنا دڵخۆش بوو بە دروست کردنی هاوڕێیەکی نوێ

-

هەفتەیەك تێپەڕیووە و یۆنجون بەردەوام بوو لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە لۆنا بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو

خاتوو چۆی: کوڕم کەس لە مێشکتدایە؟

یۆنجون چاوی لە تەلەڤزیۆنەکە لابرد و بە سەرلێشێواوی سەیری دایکی کرد

خاتوو چۆی: *پێکەنی* کەواتە تۆ عاشق بووی وایە؟

یۆنجون: ئممممم

خاتوو چۆی: هەوڵ مەدە نکۆڵی لێ بکەیت تۆ هەمیشه یاری بە قژت ئەکەی کە بیر لە کەسێک بکەیتەوە

یۆنجون خۆی بەدەستەوەدا

یۆنجون: لەوانەیە...

خاتوو چۆی: زانیم، کەواتە بۆ دەست بە جوڵە ناکەیت؟

یۆنجون: لە گەشتەکە لێکتێگەیشتنێک ڕووی دا بۆیە هەموو شتێک شێوا

خاتوو چۆی: ئایش هەستت پێ ئەکەم ئەگەر شتی وا ڕوویدا مەهێڵە خەڵک باوەڕ بە شتێک بکەن کە تەنانەت ڕاست نین

یۆنجون: هەوڵم دا قسەی لەگەڵ بکەم بەلام ئەو رقی لێمە و نایەوێ لە نزیکی بم

خاتوو چۆی: کەواتە هەندێک داوای یارمەتی بکە قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە نزیکە بۆ نمونە هاوڕێیەک شتێک

یۆنجون: *سەری لەقاند* هەوڵ ئەدەم

خاتوو چۆی: هەرچۆنێک بێت قژت ئێستا زۆر تاریک بووە ڕەنگەکەی گۆڕاوە

یۆنجون: ناشرینە؟؟

خاتوو چۆی: نا، تەنها پەرش و بڵاو دیارە بۆیە شتێکی نوێ تاقی بکەوە

-
-
-

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now