19

760 147 152
                                    

Friends



یۆنجون و لۆنا لەبەر ئەوەی زۆربەی وانەکانیان لەدەست چووبوو ناچار لە سەربانی قوتابخانە چاوەڕێیان ئەکرد تا هەموو وانەکانیان تەواو بوو

یۆنجون: زۆر نامۆیە

لۆنا: چی؟

یۆنجون: کە تۆ ئەوها هێشتت پێکەوە لە قوتابخانە بڕۆین

لۆنا: نچ خۆ تۆ بەزۆر منت لەگەڵ خۆت برد

یۆنجون:*پێکەنی* دەی دانی پیابنێ کە ئەتویست لەگەڵ من بیت ئازیزەکەم

لۆنا: ئەزانی تۆ کەسایەتییەکی زۆر سەیرت هەیە، ئەبێ لە کێوە بۆت مابێتەوە دایکت؟ یان باوکت؟

زەردەخەنەکەی یۆنجون نەما و بە هێواشی  سەری داخست بۆ ساتێک هیچ قسەیەکی نەکرد

یۆنجون: هممم خۆشم هەروەها نازانم، من لە هیچیانەوە نزیک نیم

لۆنا: ها لەبەرچی؟

یۆنجون: ئەوان هیچ منیان بەلاوە گرنگ نییە، وە هەمیشە چاوەڕێی زۆر شتیان لە من کردووە و منیش نەمتوانیوە ئارەزووەکانی ئەوان بهێنمە دی لەبەر ئەوە هەمیشە جێی نائومێدی بووم بۆیان

لۆنا بە خەمەوە سەیری یۆنجونی کرد و هەستی بە تاوان ئەکرد هەرگیز بیری نەکردبۆیەوە کە ڕابردووی یۆنجون بەو جۆرە بێت چونکە ئەو هەمیشە لە کەسێکی دڵخۆش و دەم بە خەندە ئەچێت

لۆنا: بمبورە دەربارەی ئەوە....

یۆنجون: کێشە نییە، چونکە هەمیشە ئەڕۆشتمە دەرەوە بۆ کات بەسەر بردن لەگەڵ هاوڕێکانم لە لۆس ئەنجلس لەبەر ئەوەی نەمئەویست لەگەڵ خێزانەکەم بم

لۆنا: ئەوان هێشتا لەگەڵت ئەژین؟

یۆنجون: بەڵێ بەڵام لە ئێستادا لە گەشتی کارن

لۆنا سەیری ئەو دیمەنەی بەردەمی خۆیانی کرد و لەبەر ئەوەی شتێکی نوێی لەسەر یۆنجون زانی دڵخۆش بوو کە بتوانێت ببێت بە هاوڕێی و دواتر سەری خستە سەر شانی یۆنجون و زەردەخەنەی کرد، یۆنجونیش سەیرێکی لۆنای کرد و زەردەخەنەی کردەوە

یۆنجون: دڵ خۆشم کە هاوڕێین

لۆنا: منیش هەروەها

-

*جەرەسی چوونە دەرەوە لێیدا*

جیسو: لۆنا دڵەکەم ئەوە لەکوێ بوویت؟

لۆنا: ئەوە....

جیسو: ئەوەندە حاڵت خراپ بوو تا هەموو وانەکان لە دەستشۆر بەسەر ببەیت

لۆنا: ڕاستییەکەی... ئمم وابوو

جیسو: ئایش دەی باشە ئم... سڵاو سەر شین

یۆنجون: ئەوە لەگەڵ منتە؟

لۆنا: بەڵێ لەگەڵ تۆیەتی، گەمژە

یۆنجون: سەر شین؟؟

جیسو: بەڵێ لەبەر ئەوەی قژت شینە

یۆنجون: باشە

جیسو: ئێێ ئەڵێم ماوەیەکە زۆر لەگەڵ بۆمگیوت ئایا لەیەکەوە نزیکن؟

یۆنجون: بەڵێ هاوڕێی یەکین

جیسو بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە سەیری لۆنای کرد و ئەویش تەنها سەری بۆی لەقاند

جیسو: ئاساییە بەلاتەوە ئەگەر....

.....: یۆنجون!

دەنگێک قسەکانی بە جیسو پچڕاند

سوهی: سڵاو یۆنجونیی

یۆنجون بەو ناوە زۆر تێکچوو

یۆنجون: ئۆهـ سڵاو سوهی

سوهی: ئم ئەوانە کێن؟

یۆنجون: ئەوان....

سوهی: ئۆهـ تێگەیشتم تەواو، کەواتە ئەم کچانە بێزارت ئەکەن وانیە هەمیشە کەسانی برسی وەک ئەمانە بوونی هەیە

لۆنا: ئەوە چی دەڵێیت!!

سوهی: ببورن کچینە! من و یۆنجون ئەبێ ئێستا بڕۆین

لەگەڵ وتنی ئەوە بە خێرای قۆڵی لە قۆلی یۆنجون ئاڵاند و بەدوای خۆیا ڕایکێشا بەڵام یۆنجون ویستی شتێک بڵێت و دوبارە سوهی قسەکانی بڕی

سوهی: دواتر ئەتوانی سوپاسم بکەیت

یۆنجون سەیرێکی دواوەی کرد بینی کە هەردووکیان چەند بە توڕەییەوە وەستاون

جیسو: ئەو کچە وا دەزانێت کە کێیە تا وا قسەمان لەگەڵ بکات

لۆنا: ئەو بێزار ئەکەین ها؟ سوێن ئەخۆم ئەو کچە ئەکوژم

جیسو: خۆ قابیلە کێیە ئەو کچە من ئامادەم تێری تێهەڵبەم

جیسو: خۆ قابیلە کێیە ئەو کچە من ئامادەم تێری تێهەڵبەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

vote

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now