36

348 74 7
                                    

What the..



دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، چووە ژوورەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئەو شتە سەرسوڕهێنەرە بێت کە چاوەڕوانیەتی

دایکی لۆن: لۆنا کچم

لۆنا: دایکە! باوکە!

لۆنا بەخێرایی چوو بۆ لایان و بەتوندی باوەشی پیاکردن

لۆنا: بیرم کردبوون زۆر زۆر

باوکی لۆنا: ئێمەش هەروەها، کچەکەم هەموو شتێکمان پێ بڵێ کە چی ڕوویدا کاتێک تۆ ڕۆیشتی

-
-

یەنجون: ئۆهـ باوکە، گەڕایتەوە

بەڕێز چۆی: چۆنی لە قوتابخانە، کوڕم؟

یۆنجون: باشم

یۆنجون بە وشکی وەڵامی دایەوە و ڕاستەوخۆ چوو بۆ ژوورەکەی چاک دەیزانی هەر کاتێک دەست بکەن بە قسەکردن لەسەر قوتابخانە لە کۆتاییدا شەڕ دەکەن

هەرچۆنێک بێت، مێشکی یۆنجون بەردەوام بیری لە لۆنا دەکردەوە و پێویستی بە کەسێک بوو کە قسەی لەگەڵ بکات

*تەق تەق*

یۆنجون: وەرە ژوورەوە

خاتوو چۆی: *دەرگاکەی کردەوە* یۆنجون، ئازیزم؟

سەیری دایکی ئەکرد کە چۆن نزیک ئەبێتەوە و لە لێواری جێگاکەی دادەنیشێت

خاتوو چۆی: تۆ باشیت؟

یۆنجون: بەڵێ دایکە بەلام زۆر ماندووم

خاتوو چۆی: دڵنیایت؟ بۆچی پێم ناڵێیت چۆن کاتت بەسەر بردووە؟

یۆنجون: دایکە ئەتوانی وانەکەیت؟ وا نیشان مەدە کە گرنگیم پێ بدەیت چونکە تۆ و باوکم بە ئاشکرا لە من نائومێدن چونکە من تەنها خوێڕیەکم

یۆنجون ئەو قسانەی بە دەنگی بەرزەوە گوت و فرمێسکەکانی دەستیان بە هاتنە خوارەوە کرد

خاتوو چۆی: ئازیزم، ئێمە گرنگیت پێ ئەدەین! ئێمە تۆمان خۆش ئەوێت و ئەمانەوێ داهاتوویەکی باشت هەبێت. ئەگەر وامان لێکردووی بەهەڵە تێبگەی ئەوا داوای لێبوردن ئەکەین من و باوکت تۆمان زۆر خۆش ئەوێت یۆنجون تۆ تاکە کوڕی ئێمەی

دایکی ئەوی ڕاکێشایە ناو باوەشیەوە و بەتوندی دەستی لێ ئاڵاند و دواتر بەهێمنی دەستی هێنا بە قژیا

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now