Run away with me
کاتی پشووی نان خواردن
جیسو: ئای خوایە کچم ئەزانی ئەوە مانای چییە؟
لۆنا: چی؟
جیسو: تۆ و یۆنجون بۆ یەک دروست بوون
لۆنا: ئێمە تەنها هاوڕێین! ئەویش تەنها هەوڵ دەدات باش بێت لەگەڵم
جیسو: *برۆیەکی بەرز کردەوە* هەر بەڕاست تۆ کوێریت؟
لۆنا: جیسو، من هێشتا نامەوێت پەیوەندیم لەگەڵ کەس هەبێت، هەرچۆنێک بێ من ئامادە نیم خۆشەویستم هەبێ، ئەی تۆ کەست بە دڵە؟
جیسو: ڕاستیەکەی.... کەسێک هەیە
لۆنا: بەڕاستیتە؟ کێیە؟ پێم بڵێ
جیسو: چۆی بۆمگیو ئەناسیت؟
لۆنا: ئااای هەر زانیم
جیسو: تکایە پێی نەڵێیت!!
لۆنا: باشە باش خەم نەبێ
-
وانەی مێژوو
وانەی مێژوو زۆر بێزارکەر بوو، و لۆناش خەریک بوو خەوی لێدەکەوت چونکە هەر سەیری دەمی مامۆستاکەی ئەکرد بەبێ ئەوەی بزانێ چی ئەڵێت و باسی چی ئەکات بۆیە دەستی بەرز کردەوە
م.شێن: بەڵێ لۆنا؟
لۆنا: ببورە مامۆستا ئەتوانم تا دەستشۆر بڕۆم؟
م.شێن: بەدڵنیاییەوە بڕۆ
لۆنا هەستا و پۆلەکەی بەجێهێشت، یۆنجون تا ڕۆشتە دەرەوە سەیری لۆنای ئەکرد دواتر ئەویش دەستی بەرز کردەوە
یۆنجون: ببورە ئەتوانم منیش تا دەستشۆرەکە بڕۆم؟
-
کاتێک لۆنا بە هێواشی دەڕۆیشت لەپڕ دەستی کەسێک لەسەر شانی زۆر ترساندی
لۆنا: ئاااااا
یۆنجون: شششش بێدەنگ بە
لۆنا: نەفرەتت لێ بێت ئەوە تۆ...
یۆنجون: هەر بەڕاست پێویستیت بە دەستشۆر نەبوو ئەوە تەنها بیانوویەک بوو وایە؟
لۆنا قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاند
لۆنا: چی ئەگەر وابێت؟ وانەی مێژوو زۆر بێزارکەرە
یۆنجون: منیش هەروا بیر ئەکەمەوە، هێی
لۆنا سەیری ڕوخسارە زەردەخەناویەکەی یۆنجون کرد و ئەو قژە شینەی وەک هەمیشە دەبریسکایەوە
یۆنجون: ئەتەوێ لە قوتابخانە بڕۆین؟
لۆنا: شێت بوویت؟
یۆنجون: ئۆهـ دە وا مەکە خۆ من دڵنیام خۆشت پلانت وابوو بڕۆیتەوە
لەپڕ یۆنجون دەستی لۆنای گرت و بەدوای خۆیا ڕایکێشا، لۆنا سەرسام بوو بەو دەست لێدانە لەناکاوە بۆیە بەبێ هۆ دڵی خێرا لێیدەدا
-
سەرەتا لە قوتابخانە هاتنە دەرەوە دواتر بەدوای مارکێتێکی گونجاو ئەگەڕان
لۆنا: با ئەمە و ئەوانەش بکڕین!
یۆنجون: واو لە ژوانەکەمان وا دیار نەبوو ئەوەندە شەیدای خواردن بیت
لۆنا: سەرەتا ئەوە ژوان نەبوو دووەم خواردنی ناو مارکێتم پێ باشترە لە خواردنی سەر جادە
یۆنجون: *پێکەنی* باشە ڕاست ئەکەیت ئازیزەکەم
لۆنا: *شەرمیکرد* ب بوەستە لە بانگ کردنم بەو ناوە
یۆنجون: ئەوە زمانت گرتی؟
*بە پێکەنینەوە وای وت*لۆنا: ئااا لەبەر ئەوەیە کە تۆ زۆر بێزارکەریت
★ Vote ★
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022