'
'
'
'Happy ending
'
'
'
لۆنا هەستی بە کوڵانی خوێنی ئەکرد و دوکەڵی لێ بەرز ئەبۆیەوە لە توڕەییا نینۆکەکەنی خەریک بوو بشکێنێتیۆنجون سوهی دوورخستەوە و بە بێباوەڕی و ڕقەوە سەیری کرد، تەنها بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا پێکەنینە قێزەونەکەی ببینێت یۆنجون نەیتوانی بڕوا بکات کە بۆ جاری دووەم ماچی کردەوە
سوهی لە پشتەوەی ڕوانی و یۆنجون تێبینی کرد وخێرا سەیری دواوەی کرد بۆ بینینی لۆنا کە وەک جەهەننەم شێت بووە و توڕەیە، یۆنجون هەستی بە خراپی ئەکرد کاتێک دەستی کرد بە نزیک بوونەوە لێیان، پێشبینی ڕوداوێکی قورسی ئەکرد
*لۆنا بە توندی زلەیەکی لە سوهی دا*
یۆنجون چاوەکانی فراوان بوو دوای ئەوەی لۆنا زۆر بە خراپی لە سوهیدا
سوهی: ئەوە چیت کرد بێ--
لۆنا: تۆ بەڕاستی سەر سەختیت ئەزانی؟ ئەگەر کەسێک کۆتا قسەی خۆیت پێ بڵێ،ئەبێ تۆ قبوڵی بکەیت بە ئاشکرایی، تۆ نازانی چۆن گوێبگری خەریکە پیاوێک ناچار ئەکەی کە حەزت لێ بکات ئەزانی ئێستا چەند بێشەرم دەرئەکەوی پێویستە هەست بە شەرمەزاری بکەیت من دڵگرانم بۆ ئەو کەسانەی کە مێشکی وەک تۆیان هەیە
ئەوانە دوا وشەکانی ئەو بوون پێش ئەوەی دەستی یۆنجون بگرێت و ڕایبکێشێ، سوهی تەواو شێواو بوو
هەردووکیان گەیشتنە سەربانی قوتابخانە، لۆنا رووبەرووی یۆنجون بۆیەوە کە کەمێک پێش ئێستا لە هەڵسوکەوتەکەی شۆک ببوو
لۆنا: ئەی تۆ- ئممم ئایا باشیت؟
لۆنا گەڕایەوە بارودۆخە نەرم و ئاساییەکەی خۆی و بە هێواشی ڕەفتاری کرد وەک ئەوەی تۆزێ پێش ئێستا نەتەقیبێتەوە
یۆنجون: بەڵێ بەڵێ باشم بەلام هێشتا هەوڵ ئەدەم لەوەی ڕوویدا بێمە دەرەوە
لۆنا پێکەنینێکی کرد
لۆنا: ببورە زۆر ترسناک بووم؟
یۆنجون لە زەردەخەنەکەی ون ببوو کە تێبینی پرسیارەکەی نەکرد گۆشەی لێوەکانی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەرەو سەرەوە چەمایەوە هەستی کرد کە زیاد لە پێویست سەیری ئەو ئەکات
لۆنا: تۆم خۆش ئەوێت چۆی یۆنجون بەڕاستی تۆم بەدڵە و داوای لێبوردن ئەکەم کە کچێکی بێئاگا بووم و زووتر تێنەگەیشتم، ئم ئەبیت بە --
بەڕێز ڕاستگۆی من؟یۆنجون: بۆ من لە سەرەتاوە نەبووم؟
لۆنا مشتێکی لەسەر شانی دا چونکە گاڵتەی پێ ئەکرد، هەردووکیان پێکەنین یۆنجون دەستی خستە سەر کەمەری و لەخۆی نزیک کردەوە
کاتێک یۆنجون ویستی ماچی بکات لۆنا وەستاندی و کەمێک سەری دوور خستەوە
یۆنجون سەری سوڕمالۆنا: بەلایەنی کەمەوە ئەو لێوە ژەهراویانەت بسڕەوە پێش ئەوەی ماچم بکەیت خۆت ئەزانی ئەو جادووگەرە دوو جار ماچی کردی
یۆنجون چاوی لێی سووڕاند بەڵام بە خێرایی کردی دوای ئەوە، یۆنجون چرکەیەکی تری بەفیڕۆ نەدا و بە نەرمی لێوەکانی خستە سەر لێوەکانی لۆنا...
دوای هەموو شتێک، لە کۆتاییدا من هی تۆم و تۆ هی منیت
-
-⇑
⇑
کۆتاییەکەی کورت و پوخت بۆ ئێوەی ئازیز ☾
ببورن کە زۆر زۆر دواکەوتم
وە ئەم چیرۆکە تەنها وەرمگێڕابوو واتە من نەمنوسیوە جگە لەهەندێک بەش نەبێت کە لەبەر نەگونجان لام بردوون و خۆم دەستکاریم کردوون
هیوادارم بەدڵتان بووبێت
💙
هەمووتانم خۆش ئەوێ و لەو باوەڕەدا نیم چیرۆکی تر دابنێم ببورن
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022