زۆررر داوای لێبوردن ئەکەم باوەڕ بکەن خۆشم بیرم نامەوە کەسایەتیەکان ئەبوو چیرۆکەکە سەر لەنوێ بخوێنمەوە
لە هەقی ئەوە سبەینێ هەموو پارتەکانی دائەنێم 💙Whats happening?
مارک: لۆنا، ڕوخسارت بۆ ئەوهایە؟ هیچ بووە؟
لۆنا: هیچ نییە
مارک: نەفرەتی تەنها پێم بڵێ خۆ ئەزانی کە واز ناهێنم تا نەزانم چیتە
لۆنا چاوەکانی لێی سوڕاند بە بێزارییەوە
لۆنا: تەنها نیگەرانم لەبەر ئەوەی یۆنجون بە جۆرێکی سەیر ڕەفتاری لەگەڵ کردم
مارک: چۆناهی سەیر بوو؟؟
لۆنا: خۆی لێم بەدوور ئەگرێ تەنانەت دوێنێ هەر سەیری نەکردم، ئەزانی هەموو شتێک باش بوو پێش ڕوداوەکەی شەو...
مارک: کەواتە بۆچی قسەی لەگەڵ ناکەیت؟
لۆنا: هەوڵمدا بەڵام ئەو بەردەوامە لە خۆلادانم
مارک بە هێواشی دەستی هێنا بە سەریا
مارک: .... دەتەوێت قژی لێ بکەمەوە ئەوها جوان بۆی بتاشم؟
جێنا ڕوی گرژ کرد و بە توندی کێشای بە مارکا
(ᗒᗣᗕ)՞
...لە کاتی سەیرانەکە لۆنا بەردەوام سەیری یۆنجونی ئەکرد کە لەگەڵ سوبین و بۆمگیو دانیشتبوو
جیسو: بۆچی لێوەکانت ئەوها شۆڕ بونەتەوە کچێ؟
لۆنا چاوێکی بڕیە هاوڕێ نزیکەکەی
لۆنا: لەبەر یۆنجونە، باشە جیسو هیچ زانیارییەک هەیە لەوەی چی بەسەر هاتووە؟
جیسو: نەخێر
دوبارە ڕووی کردەوە یۆنجون و لەو کاتەیا سوهی چوو بۆ لایان و ویستی لەگەڵیان بێت..
تب/ سوهی خراپەکەیە ئەگەر بیرتان نەماوە
کوڕەکان پێیان سەیر بوو نەیاندەزانی چی بڵێن بەڵام یۆنجون ڕێگەی دا لەگەڵیان دابنیشێت، لۆنا و جیسو لە دوورەوە سەرسام بوون بەو ڕەفتاری یۆنجون
جیسو: تکایە بهێڵە بڕۆم سەری ئەو یۆنجونە پان بکەمــــــــەوە
لۆنا: وازیان لێ بێنە کێشە نییە
.....
جیسو: باشە بەڵام جارێکی تر هەرگیز ڕیگەی نایەم ئەوها لە تۆ بکات
لۆنا نەیتوانی نکۆڵی بکات کە چۆن هەستی بە ئازار ئەکرد لە ناخەوە و هەموو ئەو شتانەی کە ئەو وتی تەنها گاڵتەیەک بوو؟ ئایا بەڕاستی دانپیانانەکەی یۆنجون مەبەستی ئەمە بوو!!! هاا؟
-
-
_
_چاوەڕێ پارتی تر بن ❤️
YOU ARE READING
بەڕێز ڕاستگۆ | Y.J
Romance. ئەمە یەکەم جارتە ئازیزەکەم؟ . . . Started : 20/1/2021 Finished: 12/9/2022