لووتبەرز

2.1K 343 34
                                    


دوای ئەوەی گفتوگۆی نێوان فەرمانڕەواو میوانەکان کۆتایی پێهات پادشا بڕیاری دا تاکاتی هاوسەرگیریەکە مالینا لەکۆشکی فەرمانڕەوا بمێنێتەوە بێگوومان تایهیۆنگ ئەمەی زۆربەلاوە ناپەسند بوو بەڵام بۆ ئەوکاتە بێدەنگی هەڵبژارد بێگوومان پلانێکی هەیە بەو خێراییە ڕادەست نابێت..

مالینا بەتایبەتی داوای لەپادشا کرد کەوا خزمەتکارە تایبەتیەکەی لۆرا لای بمێنێتەوە ڕاستە چەندەها خزمەتکاری ترهەیە بۆ ئەو بەڵام ئەو زیاتر هەست بەخۆشحاڵی دەکات لەگەڵ ئەو وەزیاتر وەک هاوڕێیەکە بۆ ئەو نەک خزمەتکار!!..دڵنیایە دەتوانێت هەندێک قسەی دڵی خۆی بۆبکات لەم جیهانە نامۆیەدا!..ئەوکچێکی شیرین و دڵپاکە..

مالینا ڕۆشتە ژوورەکەی کەمێک وەستا سەیری ژوورەگەورەکەی کرد و هەناسەیەکی بێزاری دایەوە ئەو بێزاربوە لەوەی کەوا وەک خانمێکی ئارام ڕەفتاربکات ئەوکچێکی هاروهاج بوو کەتەنانەت هەندێک جار لەفەرمانی باوکیشی دەردەچوو..بەهێواشی لەسەر بێدەکەی دانیشت توند دەستەکانی گووشی فرمێسکێک لەچاوی کەوتە خوارەوە هەرکە باوکی بیرکەوتەوە ئەو زۆربیری دەکات ڕاستە لەم جیهانەشدا باوکی لێرەیە بەڵام لێرە بۆ ئەو وەک برایەکە نەک باوکی برایەکی دڵڕەقیش....لەسەر پشت پاڵکەوتوو چاوەکانی نوقاند بەنزمی وتی

«خودایە خۆت یارمەتیمبدە..باهەموو شتێک بەخێرایی کۆتایی پێبێت و بگەڕێمەوە لای باوکم وە....»

لەقسەکردن وەستا هەرکە شتێک بەخێرایی لەمێشکیدا دەنگیدایەوە بەچاوی فراوانەوە هەڵسایەوە

«بوەستە..بوەستە...ئەو تارماییە بەرلەوەی بمنێرێت بۆ ئێرە وتی من شازادەکەم یارمەتیمبدە..گەر ئەەکوڕەی چەند کاتژمێرێک بەرلەئێستا شازادە بێت ئەوا....»

بەخێرایی هەڵسایەوەو وتی

«کەواتە تارمییەکەش هەرئەو بوو...باشە بۆهیچ شتێکی بیرنیە؟؟..ئای منیش چەند گەمژەم ئەی بۆچی منی نارد بۆئێرە گەر بۆی نەسەلمێنم چیلەژیانی ڕوودەدات گەرئەوکچە خراپەی خۆشبوێت و ڕقی لەمن ببێتەوە...ئەوا ئەەدەمرێت..»

وەدەزانن چشتێکی ناخۆشتر لەوبەشەدا هەیە ئەوەیە کەوا گەرئەوە ڕووبدات منیش بۆتاهەتەیایە لێرە گیردەخۆم...

زۆرباشە منیش پلانێکم هەیە بۆچی نەچم بۆلایو هەموو شتێکی بۆڕوون نەکەمەوە پێی بڵێم من لەداهاتوتەوە هاتووم و ئێستات بگۆڕم دەیێت منت خۆشیوێت...واو..بیرۆکەیەکی چەندە جوانە بێگوومان ئەویش ئەوەندە گەمژەیە باوەڕ دەکات..ئەی من چیبکەم ئێستا...








تایهیۆنگ بەتوڕەیی لەسەر کورسیەنەرمەکەی دانیشتیوو شەرابێکی سوور کەلەنێو گلاسەکەی دەستی دابوو دەیخولاندەوە ئەو وادیاربوو بیر لەشتێک بکاتەوە بەڵێ بیرلەوە دەکاتەوە چۆن مالینا ڕازی بکات کەوا لەبڕیارەکەی پاشگەست ببێتەوە بەتوڕەیی ددانی لێک خشاند سەری گەڕاندەوە دواوە چاوەکانی داخست ڕاستەوخۆ ئەو دیمەنەی کەوتەوە بەرچاوی کەوا مالینا لای دەریاچەکەی بەخێرایی سەیری دواوەی کردوو ڕوخساری بینی چاوە زەردەکانی وەک تیشکی خۆروابوو لێوی...

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now