تۆم ناوێت

2.1K 326 67
                                    


بەخێرایی هەرکە گەشت بەژوورەکەی دەرگاکەی قفڵ کرد دەستی لەسەر سنگی دانا بەشێتانە هەناسەی دەدا وەک ئەوەی فریشتەی گیان کێشان دوای کەوتبێت..

«وادەزانی ناتدۆزمەوە؟...»

ڕەنگی زەرد هەڵگەرا کاتێک تایهیۆنگی بینی لەسەر سیسەمەکەی دانیشتوە بەشێوەیەکی زۆر مونعەریفانە لێی دەڕوانێت..

«ئەوە بوەستێنە مالی.هیچ شتێک لەتۆم دوورناخاتەوە»

بەتورەیی وتی هەڵساوە توند مەچەکی گرت..

«وەرە...»

مالی بەهاواراوە وتی

«نەخێر...تکایە بەرمبدە..»

بەسیسەمەکەی داداو خۆشی چوویە سەری

«تۆ دەبێت من قبووڵ بکەیت!..»

کاتێ هەوڵی کردنەوەی جلەکانی دەدا..بەڵام وەستا کاتێ مالی بەهاوارەوە وتی

«من تۆم ناوێت!!..تایهیۆنگەکەی ترم دەوێ..»

بەتوندی دەستی لەسەر دەمی دانا بەتورەیی وتی کاتێک ددانی لەیەک جیڕدەکردەوە

«گەربوێری دەکەیت دووبارە ئەوە بڵێوە..ئەوکاتە خۆت بەبێدەم دەبینیتەوە!.»

مالی چاوەکانی زەقبوونەوە ئەوە بەراستی لەدڕندەیەک دەچێت..تایهیۆنگ دەمی بەرداو سەری لەسەر سنگی دانا
بەدەنگێکی قوڵەوە وتی

«تۆ نازانیت مالی کەوا چەند بیری تۆم دەکرد..هەموو ڕۆژێک بەتامەزرۆوە بووم بۆدووبارە بینینەوەی تۆ..بەرگە ناگرم تۆ کەسێکی ترت بوێت..تەنانەت ڕابردووی خۆشم بێت..گەرپێویست بکات هەموان لەناودەبەم تەنها خۆمان دەهێڵمەوە..»

مالینا تەنها بەگریانەوە گوێی لەو وشانە گرتبوو..ئەو تەنها بەرگە ناگرێت..بەڕاستی ئەو تایهۆنگە نیە..کەوا ئەو دەیناسی ئەو دەترسێت لەو کەسە..

تایهۆنگ هەڵساوە بەرلەوەی بڕوات بەساردی وتی

«تۆ پێویستە ڕابێیت لەوە وە هەوڵ مەدە من توڕەبکەیت..توڕەبوونی من باشنیە»...

مالینا بەتوندی دەستی لەسەر دەمی داناو دەگریا..بۆ ئەوحاڵەی تێی کەوتوە ئەو دڕندەیە لەسەرەتاوە فێڵی لەئەو کرد..ئێستا هەرگیز هیچ ڕێگایەکی گەڕانەوە نەماوە...



«خانمەکەم..!!.»

مالینا سەری هەڵبری هەرکە لۆرا بەخێرایی هاتە ژوورەکەی..

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now