خانووی سەرشاخ..

1.8K 296 63
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم..






دوای ئەوەی کەلوپەلەکانیان داگرت لەنێو گالیسکەکاندا..سەیری ئەو خانووە بچکۆلانەیەی بەردەمی دەکرد..ئەوان ڕۆشتن بۆسەر شاخ وەلەخانوێکی خنجیلانەدا دەمێننەوە کەژووری تەواوی تیایە بۆهەموویان..وەهەموویان جلی ئاساییان پۆشیوە..کوڕەکان وەک کەسانی نێو گوندەکاندا دەردەکەون لەهەمان کاتدا ئافرەتەکان درێسێکی سادەو خنجیلانەیان پۆشیوە..

ئێستا هەموویان لەسەرقەنەفەکان دانیشتونوو وەک منداڵێکی گوێڕایەڵ گوێ لەقسەکانی مالینا دەگرن..

«سەرەتا ئێمە پێویستە لێرە وەک خێزانێک سەیری یەکتر بکەین واتا نەک خاوەنشکۆ یاخوود وەزیر تەنها کەسانی ئاسایی..»

میلی چاوەکانی سوڕاندوو سەری بۆدواوە گەڕاندەوە دواوە

«ئەوەیان هیچ بەدڵی من نیە چونکە لێرە خزمەتکار هەیە..»
قسەکەی بەتەواوی وەک تانەیەک بوو بۆ لۆرا جۆنگکووک کەمەری لۆرای گرت و بەگرژیەوە سەیری میلی کرد..

«بەڵام من زۆر ئەوەم بەدڵە..»
جۆنگکووک بەبێزاریەوە وتی میلی تەنها چاوەکانی سوڕاند..

تایهیۆنگ سوکە بزەیەکی کرد لەژێر لێویدا نەک بەهۆی وەڵامدانەوەی جۆنگکووک بەڵکو بەهۆی یاساکانی مالینا دەیەوێ هەمویان لێرە وەک یەک ئاست سەیری یەکتر بکەن شانازی بەکچەکەی خۆی دەکات..

«وە..

مالینا وەستا کاتێ سەرنجی کەوتەوە سەرتایهیۆنگ سەرسامبوو کاتێ تایهیۆنگ بەچاوێکی پڕ لەحەزەوە سەیری دەکات و وەزمانی بەلێویدا هێنا..
بەخێرایی خۆی ئاسایی کردەوە بۆئەوەی هەستی پێنەکەن..
«ئەوە..پێویستە کارەکان بەیەکسانی دابەش بکەین هەموومان بەپێی ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێک لێرە دەمێنینەوە..
وەژوەرەکانیش بۆ دووکەس دابەش کراوە..هانی و جیمین..وەجۆنگکووک و لۆرا. کای و میلی..»

هانی بەشەیتانی سەیری مالینای کرد..
«ئەی تۆو تایهیۆنگ ئایا ئێوە بەجیا دەخەون؟..»

مالینا بێئەوەی ئاگاداربێت چیدەڵێت وتی
«نەخێر ئەوەچیە بێگومان ئێمەش بەیەکەوە..»

چاوەکانی فراوان بوو ڕووخساری سووربوویەوە..
هانی و جیمین بەیەکەوە هاواریان کرد
«ئۆهۆۆۆ..»

تایهیۆنگ پێکەنیو هەڵساوە دەستی لەکەمەری مالینا ئاڵاند لەبەردەم هەمویاندا مالیناچاوەکانی فراەان حەزی دەکرد ئێستا زەوی قوتی بدات..

«بۆچی هەوڵ دەدەن خۆشەویستەکەم بشڵەژێنن ئەوە کەی کێشەیە بێگومان لای خۆم دەخەوێت..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora