ئازاری خۆشەویستی..

1.7K 306 55
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم...










نامەکەی دڕاندوو فڕێیدا وابیری کردەوە دووبارە کاری میلی بێت....






Pov malina..

«تۆ دڵنیای سەلامەت دەبی..»
دەستم بەقژم داهێناو سەیری ئەوم کرد دەستم لەملی ئاڵاند.

«تۆ نیگەران مەبە ئازیزەکەم.هەم من بەتەنیا ناڕۆم لەگەڵ کچەکان دەڕۆم..تەنها بۆلای دەریاچەکە..»

ئەو کەمەری گرتم و ماچێکی خێرای لێوەکانی کردم..
«زۆرباشە بائارەزووی تۆبێت..تەنها بەخێرایی بگەڕێنەوە نیگەرانی تۆم..»






«ئای من قاچم دێشێت زۆرمان ماوە بگەین»
لۆرا بگلەییەوە وتی..

هاتی بەدڵخۆشیەوە سەیری ڕێگاکەی دەکرد وتی

«نەخێر ئەوەندەمان نەماوە..

کەمێک وەستاو بەنیگەرانیەوە سەیری هانی کرد..
«باشە بۆچی میلی نەهات من هیچ ئەقڵم نایگرێت.دەبێت پلانێکی نەبێت بۆ نزیک بوونەوە لەتای»
مالینا لەشوێنی خۆی وەستا هەناسەیەکی هەڵمژی و وتی..

«نەخێر تای بەڵێنی پێمداوە هەرگیز هیچ شتێک لەدژی من ئەنجام نەدات..»

هانی شانی هەڵتەکاند..

«بەهەرحاڵ من مەبەستم لەتای نیە بەڵام میلی..»
لۆرا قسەکانی پێی بڕی و وتی..
«دەی تۆش زیاتر نیگەرانی مەکە دڵنیابە هیچ شتێک ڕوونادات..»

هانی چاوەکانی سوڕاندوو دەستی کردەوە بەڕۆشتن

«باشە کەواتە بابڕۆین..»

مالینا بۆ چەند چرکەیەک بەنیگەرانیەوە سەیری دواوەی خۆی کرد..پاشان لەناخەوە دووبارە ئەوقسەی کردەوە
کەوا تای پێی وت

















میلی چەند جارێک دەستی بەقژی داهێناو زەردەخەنەیەکی کرد پاشان دەرگاکەی کردەوە

تایهیۆنگ کاتێ خەریکی داخستنی کۆتا قۆپچەی جلەکەی بوو سەیری کرد

«میلی؟..تۆ بۆچی لەگەڵ ئەوان نیت؟.»

«من ئارەزوو بۆشوێنێک ناکەم تۆی لێنەبیت تای.»
تایهیۆنگ بەشڵەژاوی سەیری لایەکی تری کرد

«مەبەستت چیە میلی»

میلی بەهێواشی هەنگاوی بەرەو ئەو نا وەقۆڵی گرت
«تۆباش لەمەبەستی من دەگەیت تای..باش ئەوە دەزانی هەرگیز هەستەکانم بەرامبەر تۆ ناڕووخێت..»
تایهیۆنگ قۆڵی بەخێرایی دەرهێنا
«تکایە میلی دووبارە دەست بەم قسانە مەکەوە..»
میلی بەچاوە پڕلەفرمێسکەکانی سەیری کرد

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora