ڕاستیەک وەک خەون.

1.9K 343 53
                                    


«ئێستا دڵخۆشیت؟..»

بەتوڕەی وتی کاتێ توند ملی مالینای گرتبوو..ئەو بەهەناسە تەنگیەوە وتی.

«تکایە تۆ ئ..ئازارم دەدەیت..»

تایهیۆنگ بەخێرایی بەریداو ڕۆشتە دەرەوە

مالینا کەوتە سەر زەویەکە..بەخێرایی هەناسەی دەدا پاشان بەڕاکردن ڕۆشتە دەرەوە بۆ ئەوەی هانی بدۆزێتەوە..

لەباخچەکە گوێبیستی هانی بوو..بەکزی دەگریا..دەستی لەسەر شانی دانا.

«هانی...»

هانی سەیری کردوو دووبارە دەستی کردەوە بەگریان
«مالینا..ئاخر زۆربیری دەکەم چۆن توانی..»

دابەزیم بۆ ئاستی ئەوو
«هانی..لەبەرئەوەی ئەو متمانەی بەجیمین نیە ئەو پێیوایە ئەوکەسەنیە کەشایستەی تۆبێت..»

هانی وەستاو سەری بەرز کردەوە..
«چی؟..بەڵام من جیمین باشتر لەخۆم دەناسم..»

«بەڵام تایهیۆنگ وابیرناکاتەوە واباشترە سەرەتا باوەڕی پێبهێنیت..ئینجا هەست بەپەشیمانی خۆی دەکات..»

هانی هەڵساوەو وتی
«چۆن دەتوانم ئەوە بکەم؟..»

مالینا کەمێک وەستاو دواتر بەخەندەیەکی دڵنیاکەرەوە وتی

«من پلانێکم هەیە نیگەران مەبە..»




ئێستا هانی لەسەر بێدەکەی مالینا دانیشتوە وەک منداڵێکی گوێڕایەل گوێی گرتوە لەکاتێکدا مالینا لەبەردەمیدا هات و چۆدەکات..

«سەرەتا باش گوێبگرە پێویستە..ئێمە بەبەرچاوی تایهیۆنگ جیمین تاقیبکەینەوە..»

هانی سەری لەقاندو وەمالینا وەستاو دەستی خستە ژێر هەناسەیەوە بەمانای ئەوەی کەوا بیردەکاتەوە

«ئمم پاشان..ئەوە بۆتایهیۆنگ ئاشکرادەبێت کەوا بەهەڵە بیری لەجیمین کردۆتەوە...»

هانی بەپەرۆشەوە وتی
«بەڵام بەچشتێک جیمین تاقیدەکەینەوە؟..»

مالینا کەمێک بیریکردەوە پاشان هەرکە بیرۆکە شەیتاتیەکەی بۆهات خەندەیەکی گەورەی کرد..بەهێواشی نزیک کەوتەوە لەهانی و وتی

«باش گوێبگرە بیستوومە ئێوە هەموو ساڵێک ئاهەنگێکی گەورە سازدەکەن لەناوەراستی ئەم شارەدا..وەتیایدا خەڵکی هەژارو دەوڵمەند تێکەڵ بەیەک دەبێت..»

«ئەوە ڕاستە وەبەیانیە ئەو ئاهەنگە..»

«کەواتە ئێمەش هەربەیانی هەموو شتێک ئەنجام دەدەین..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now