بەهەنگاوە هێواشەکانم و خەیاڵە ئالۆزەکانم ڕێمدەکرد کەوا بۆچی من وام بەسەرهات...چارەنوس دەیەوێت تاوەکوو کوێمبەرێت..
خۆزگە ئەوڕۆژە بەرەو ئەو ژوورە نەڕۆشتبام..پەشیمانم دوای هەموو شتێک دەمەوێت بگەڕێمەوە..بەڵام تایهیۆنگ ئەو کەسێکی جیاوازەو هەستی جیاواز بەمن دەبەخشێت..ئەو لەخۆشەویستیەکی شێتانەدایە بۆمن ئەوە دەزانم..بەڵام سەرەڕای ئەوەش ناتوانم ئەمجیهانە قبووڵ بکەم..وەکبازنەیەکی نەفرەتی داخراو وایە کەتەنها لەبەردەم خۆمەوە بخوولێمەوە..ئەو داوای ئەوە دەکات خۆم بەدەستەوەبدەم واز لەهەموو شتێک و هەموو کەسێک بهێنم کەهەمە..ئەی ئەوە خۆسەپاندن نیە؟..
ڕۆشتمە باخچەکەی دواوە.دەمەوێت کەمێکیش بێت ئەو توندیانەی کەناخیان گرتووم وازم لێبهێنن..
گالیسکەیەک لەبەردەم دەرگاکە وەستابوو.ڕۆشتمە ناویەوە کەواتە تایهیۆنگ بێمن گەڕایەوە بۆ کۆشک..؟ڕۆشتمة ژوورەوە دووئافرەتم بینی لەسەر قەنەفەکان دانیشت بوون وەتایهیۆنگ لەبەردەمیان دانیشتبوو بەخەندەوە وەڵامی دەدانەوە...بوەستە ئ..ئایا بۆچی بەو شێوەیە بەشیرینی لەبەردەمیان پێدەکەنێ بۆچی ئەوەی بۆمن نەکردوە؟..لەناخەوە هەستم. بەگوشران دەکرد بوەستە بۆچی من گرینگی بەوە دەدەم..
تا دواتر ئەو ئافرەتەی کە کەمێک تەمەنی گەورەتر بوو سەرنجی کەوتە سەرمن گوتی
«ئۆه وابزانم ئەوە دەستگیرانەکەتە تایهیۆنگ.»
بەپەرۆشیەوە وتی
تایهیۆنگ بەساردی سەیری کردم
«بەڵێ..خاتوو مالینا..»
لەرزێک بەبڕبڕەی پشتم داڕۆیشت لەگەڵ ناوهێنانی مندا.
ئەوخاتوتە هەڵسایەوە یەکسەر باوەشی پێداکردم
«من زۆر خۆشحاڵبووم تۆمبینی وەرە دانیشە ئازیزەکەم..»
دواتر سەیری کچەکەی ترم کرد کەبەمۆنی سەیرم دەکات..
«من پوری تایهیۆنگم.وەئەوەش کچەکەمە میلی..»
ئای خوایە کەواتە ئەو پوریەتی
ئەو کچە لەکاتێکدا چاوەکانی لەمن بزدەکردەوەئایا ئەوکچە چیەتی باوکیم کوشتوە یان چی؟ تا دایکی ئانیشکێکی لێداو بەزۆر خەندەیەکی کرد.
«خۆشحاڵبووم»منیش بەزۆر خەندەیەکم کرد کە هیچ لەهیئەو باشتر نەبوو
«هەروەها منیش»
YOU ARE READING
🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎
Fanfictionکــاتێ کلێــر لەلایـەن ڕووحێــکـەوە ڕاپێــچ دەکـــرێــت بــۆ ژوورێک و دەیــگـەڕێنێـتەوە بـۆ ڕابــردوو بــۆ ئەوەی ڕابـردووە شێــواوەکــەی نــێوان خــۆیان چــاکبــکاتــەوە.. ئەوە تەنها کاری خەیاڵە.... نووسەر: زۆیا زێندین ❦︎𝑘𝑖𝑚 𝑡𝑎𝑒ℎ𝑢𝑛𝑔 ❦︎𝒎𝒂...