ژیان ناگۆڕێ بەڵام مرۆڤەکان دەگۆڕێن

1.7K 304 49
                                    




ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم...🌹




دەڵێن مرۆڤ بەرگەی هەموو ئازارێک دەگرێت بەڵام دووری لەخۆشەویستەکەت تەنانەت وەک ئازارێک هەژمارناکرێت هەموو چرکەیەک مردنە ..هەموو چرکەیەک هیوادەخوازێت بۆیەکجاربینینەوەی چاوەکانی ..زۆر لەمرۆڤەکان هەوڵ دەدەن هەرگیز نەکەونە نێو خۆشەویستیەوە تاوەکوو ئازاری لەم شێوەیە نەبینن..بەبڕوای خۆیان ئەوە کارێکی ڕاستە بەڵام نازانن خۆشەویستی شتێک نیە خۆت بەدەستی بهێنی یاخوود دروستی بکەی ئەوە دیاریەکە لەناکاو بێهیچ ئاگاداریەک لەدەرگای دڵت دەدات..

تایهیۆنگ وەک شێتی لێهاتووە بۆدووبارە بینیەوەی مالیەکەی هەزار نەفرەت لەخۆی دەکات کەنەیتوانی ئاگاداری بێت...بەلاوازی لەسەر کورسیەکەی دانیشت توند دەستی بەدڵیەوە گرت..چەند دڵۆپێک فرمێسک لەچاوەکانی کەوتنە خوارەوە..ئەو وەک منداڵێک دەردەکەوێت لەدووری مالینا

«تکایە دووبارە جێمەهێڵە..باهیچ شتێکت بەسەر نەیەت. »

ئەو ئامادەیە ژیانی خۆی فیدابکات بۆ دڵبەرەکەی یەڵام ئامادەنیە بۆچرکەیەک ئازار لەچاوەکانی ئەودا ببینێت..












«وتم دەستم لێمەدە..تۆی پیس..»
مالینا بەتوندی پاڵی بەکایەوە نا کای وەک شێتی لێهاتبوو مالینا تەنانەت سەیریشی ناکات..بەتوندی قۆڵی گرت..

«بۆچی بەرهەڵستی دەکەیت..پێتوایە کێ زیاتر لەمن تۆی دەوێت!..کێ»
گۆزەکەی بەرز کردەوە بەزەویەکەیدا کێشا مالینا چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە سەری لەسەر قاچی داناو دەستی کرد بەگریان

«من تەنها تایهیۆنگ لەنێودڵم دایە تێبگە لەوە...»

بەتوندی چەناگەی گرت

«من ئەونەفرەتیە لەنێودڵتدا ڕەشدەکەمەوە»

«هێی تۆبڕۆ دەرەوە..»

وێڵسن کاتێ دەستەکانی لەگیرفانیدابوو چەند هەنگاوێک نزیک بوەوە کای بۆماوەیەک بەتیژی سەیری مالینای کرد پاشان ڕۆشتە دەرەوە وێڵسن بەتوندی قژی گرت

«سوێند دەخۆم لام گرنگ نیە لێرە لەناوت ببەم..تەنها نامەوێت پلانەکانم تێکبچێت بۆکەسێکی وەک تۆ بۆیە بەئاقڵی چیت پێدەوترێ ئەوە ئەنجامبدە..»

مالینا بەئازارەوە سەیری نێوچاوەکانی کرد

«بڕواناکەم تۆکەسێکی لەم شێوەیە بیت..تۆ دڵێکی باشت هەیە..بۆچی ئەوە لەگەڵ من دەکەیت..ڕۆژێک دێت پەشیمان دەبیتەوە..نامەوێت وەک کەسێکی خراپ تۆ ببینم تکایە ئەوە ئازارم دەدات..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora