یاسای مالینا..

1.8K 299 66
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم..


مالینا بەنکۆڵیەوە هەوڵی دەرکردنی ئەم پیاوەی بەردەمی بوو تایهیۆنگ بەبێزاریەوە سەیری دەکرد

«ئەم شتە منداڵانەیە چیەدەیکەیت مالی..»

«ئازیزەکەم تۆ دەزانی تەنها دووڕۆژی تر هاوسەرگیریمانە تائەوکاتە نابێت لای من بخەوی..»

تایهیۆنگ لای دەرگاکە وەستاو وتی.

«بەڵام ئەوشتە بێمانایە»

مالینا سەری لەقاندوو ماچێکی خێرای کوڵمەی کرد.

«نەخێر وەک وتم ئەوە یاسای منە..دەی شەوشاد..»

بەرلەوەی ڕێگابدات ئەم پیاوە هیچی تربڵێت دەرگاکەی داخست..دەستی لەسەر دڵی داناو بەدڵخۆشیەوە چاوەکانی داخست..

«تۆم زۆرخۆشدەوێت زۆرگەمژەبووم کەباوەڕم بەوە نەدەکرد..»

بەڵام هەرکە شتێکی بیرکەوتەوە بەغەمباری لەسەر جێگاکەی دانیشت..

«بەڵام بیری باوکم دەکەم دەبێت ئەو ئێستا بەبێمن چیبکات...خوایە تۆشتێک بۆمن بکە ناتوانم چیتر ئەو داوایە لەتایهیۆنگ بکەم من بەبێ ئەو ناژیم..»

پاڵکەوت و چاوەکانی داخست..وەهیوای خواست شتەکان بەرەو باشتربوون بڕۆن..

شەو درەنگان بەهۆی لەدەرگادانی ژوورەکەی هەڵسایەوە هەستی بەترسێکی زۆرکرد چکەسێک دووبارە لەدەرگای ژوورەکەی دەدات وەبەوکاتە..هەرچۆنێک بێت بڕیاریدا دەرگاکە بکاتەوە

کاتێ کردیەوە هیچ کەسێکی نەبینی دووبارە جگە لەنامەیەک هەڵیگرتەوەودەرگاکەی داخستەوە نامەکەی کردەوە دەستی کرد بەخوێندنەوەی..

«دڵنیابە تۆدەگەڕێنمەوە بۆلای خۆم ئازیزەکەم تائەوکاتە چاوەڕێمبکە..»

بێگومان ئەوە چەندین شەوە ئەونامە سەیرو سەمەرانەی بۆدێت.خۆشی نازانێت ئەوە لەلایەن کێوەیە..

هەستی بەتوێنێتێکی زۆر دەکرد بۆیە شاڵەکەی پۆشیو لەژورەکەی ڕۆشتە دەرەوە

کاتێ ئاوەکەی خواردەوە گڵاسەکەی دانایەوە ڕووی سوڕاند بۆئەوەی بڕوات بەڵام سەری بەرسنگی کەسێک کەوت..

«تایهیۆنگ بۆچی تائێستا نەخەوتوویت؟..»

تایهیۆنگ بەخێرایی بەرزی کردەوەو لەسەر مێزەکەی دانا وەدەستەکانی لەهەردوولای مالینا جێگیرکرد

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now