پشیلەی مەکرباز..

1.9K 300 55
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم...

دوای مانگێک.....

بەردەوام بوو لەهەژاندنی ئەو خەواڵوەی سەر جێگاکە تا بەگلەییەوە ناڵاندی..

«یاا تای من چەندەبێت هەوڵ دەدەم هەڵتسێنم دەی هەڵسە..»

ئەو پیاوە قۆڵی لەسەر چاوی دانایەوە بەردەوام بوو لەخەوە قوڵەکەی بەدەنگێکی قوڵەوە ناڕەزایی دەربری

«مالی..وازبێنە..من ماندووم..»

ئەو کچە لێوەکانی شۆڕکردەوە ئەو ڕقی لەوەیە کاتێ تایهیۆنگ بەساردی مامەڵەی لەگەڵ دەکات تاوەکوو بیری کردەوە ڕێگایەکی جیاواز تاقیبکاتەوە..

بەدەنگێکی ناسک و ورووژێنەر وتی..

«ئازیزەکەم.. تۆدەزانیگەرهەڵنەستی دڵی من دەشکێنی.باشە من دەڕۆم..وەچیتر نایەمەوە بۆلات..»

لەپڕێکدا خۆی لەژێر ئەو پیاوەدا بینیەوە تایهیۆنگ بەشەیتانی پێکەنیو وتی

«وەتۆش دەزانی گەربەردەوام بەمشێوەیە قسەبکەیت چیتر ناتوانم کۆنتڕۆلی خۆم بکەم..»

سەری بردە لای گوێی و بەدەنگێکی قوڵ چرپانی بۆئەوەی زیاتر بارودۆخی ئەمکچە هەژارە تێکبدات..
«وەئەوەی ئێستا لەمێشکمدایە لەگەڵت ئەنجامی بدەم..»
مالینا کاتێ هۆشی لەگەڵ قسەکانی ئەم پیاوە ڕۆشتبوو بێئاگاداری وتی..

«چیت لەمێشکدایە؟..»

تایهیۆنگ لوتی لەهیئەو خشاندوو وتی..
«دڵنیام ناتەوێ بزانی...»

پاشان هەڵسایەوە بەرلەوەی بڕوات چاوێکی لێداگرت و وتی..

«ئێستا فێری وانەیەکی باشبە چونکە من زیاتر کاریگەریم لەسەر تۆهەیە..»

مالینا هەرکە لەبابەتەکە گەیشت وەچۆن شەرمەزار بوە بەتوڕەیی سەرینەکەی بۆهەڵدا تایهیۆنگ پێکەنیو ڕایکرد بۆدەست شۆرەکە..

«یااا ئەوە دادپەروەری نیە..تۆڵەت لێدەکەمەوە ئەوکات دەزانین کاممان کاریگەی هەیە..»

بەخێرایی ڕۆشت بۆژوورەکەی و جلەکانی گۆڕی وەقژی ڕێکخست بۆئەوەی ئەوەی لەمێشکیدایە ئەنجامی بدات..

تایهیۆنگ لەبەردەم ئاوێنەکەدا خەریکی ڕێکخستنی قژی بوو بەڵام برۆکانی گرژکرد لەنەزانیندا کاتێ مالینای بینی شێوەی خۆی زۆر بێگوناح دەرخستوە

«ئەوە چیە؟..»

مالینا بە نازەوە ڕۆشتە پێشەوەو دەستی بەیەخەی داهێنا..
«تۆ دەڵێیت منت خۆشدەوێت وایە؟..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora