میوانخانەکە

1.9K 337 60
                                    

مالینا بەگریانەوە ڕۆشتە ژوورەکەی بەهۆی ئەو وشە ڕەقانەی لەلایەن ئەوەوە پێی وترا بەڵام سەڕەڕای ئەوەش دڵی زۆربەخێرایی لێیدەدا ڕۆشتە بەردەم ئاوێنەکەیو سەیری خۆی کرد..

«چیبەسەرمن ڕوودەدات..ئەو تەنیا لوتبەرزێکە..بەڵام کاتێک سەیری چاویم دەکرد..»

دەستی ناوقژی نا هەرکە ئەوەی بەخەیاڵدا هات خەریک خۆی دەکەوێتە خۆشەویستیەوە نەخێر!!..ئەو پێی وایە تەنها چەند هەستیێکی سەیرە هەرگیز ئەوە ڕوونادات بیربکەوە مالینا تۆ بۆچی هاتویت بۆئێرە..

بەهێمنی ڕۆشتە ژێر پێخەفەکەیەوە چاوەکانی داخست بۆئەوەی خەو بیباتەوە...

تایهیۆنگ لەباخچەکەی کۆشک وەستابوو ئەو هەستی بەبێزاری دەکرد..بەدەم سەیرکردنی گوڵەکانەوە خەیاڵی ڕۆشتبوو ڕاچڵەکی کاتێک کەسێک دەستی لەسەر شانی دانا سەیری کرد بەبێزاریەوە ئەوە هانی بوو خوشکەکەی بەخەندەوە وتی

« گەمژە.بیرلەچیدەکەیتەوە؟...»

تایهیۆنگ سەیری ئاسمانی کردو هەناسەیەکی هەڵمژی

«پێمبڵێ هانی..بۆچی هەموو شتێک پێچەوانەی منە؟...»

هانی هەستی بەغەمباری کرد ئەو هەموو شتێک دەزانێت کەوا تایهیۆنگ بەو هاوسەرگیریە ڕازی نیە ڕۆشتە بەردەمی وەستاو وتی

«براکەم دڵنیام مالینا کچێکی زۆرباش و پاکە..من ئەوە لەچاوەکانیدا دەبینم بەڵام...»

تایهیۆنگ بەگومانەوە سەیری کرد هانی ئەوەی نێو دەمی قوتدایەوە دەیزانی گەرئەوە بڵێت لەوانەیە براکەی توڕەبکات..

«ئەوە تۆیت خۆت کوێرکردوە بۆکچێکی سەماکەر..من هیچ متمانەی پێناکەم هەست دەکەم دڵت دەشکێنێت..»

بەڵێ هانی زۆر نزیکە لەتایهیۆنگ بۆیە باسی هەموو شتێکی لای ئەو کردوە تەنانەت خۆشەویستەکەشی وەڕۆژێک سوجینیشی بەئەو نیشاندا هانی لەوڕۆژەوە دوودڵە بەرامبەر ئەو کچە..

تایهیۆنگ بەتوندی قۆڵی گرت و وتی

«هانی...بەخراپە باسی سوجین مەکە!..ئەو منی خۆشدەوێت من جگە لەو کەسی ترم ناوێت..»

بەتورەییەوە لەوێ ڕۆشت هانی هەناسەیەکی هەڵمژیو بەردەم خۆیەوە وتی

«هیوادارم ڕێگای ڕاستت بۆدەربکەوێت براکەم..»







بەیانی مالینا خەبەری بوویەوە بەخێرایی خۆی ئامادەکرد جلێکی ناسکی پۆشیو قژی بەبەرزی کۆکردەوە چەند تاڵێکی دەرهێنا..

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now