نهێنیەکەی هانی

2K 333 59
                                    











«تەنها دەتوانی بەیەک شت چاکەکەم بدەیتەوە...جوانکیلە»

وتی کاتێک سەیری لێوی دەکرد...نزیک کەوتەوە لەڕوخساری بەرە بەرە چاوەکانی داخست مالیناش چاوی داخست وایزانی کەوا ماچی دەکات..

بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو تایهیۆنگ بەچرپەوە وتی.

«هاوسەرگیریەکە ڕەتبکەوە..»

مالینا چاوەکانی کرانەوە ئەو هەستی بەدڵشکان کرد بۆچی ئەو بەمشێوەیە کەللە ڕەقە..مالینا بێوەڵام بوو تەنها بەچاوە زەردەکانی بەقوڵی سەیری نێوچاوی تایهیۆنگی دەکرد..بەرە بەرە لێدانی دڵی بەرز بوونەوە بۆیە بەخێرایی لە مالینا دوورکەوتەوە..

مالینا دەستی کرد بەڕۆیشتن تایهیۆنگ بەهاوارەوە وتی

«کەواتە تەنها پێمبڵێ تۆ چیسەبارەت بە سووجین دەزانیت؟..»

مالینا تەنها لەشوێنی خۆی وەستاو بێئەوەی سەیری بکات وتی

«هیچ شتێک..»

تایهیۆنگ دەستەکانی توند گوشیو بۆئەوەی کۆنترۆلی توڕەیی بکات
«یان درۆدەکەیت!..یان تۆ کەسێکی شێتی..»
بەچرپەوە لەبەردەم خۆیدا وتی..



مالینا بەبەردەم ژوورەکەی هانیدا تێپەڕی بێویستی خۆی گوێی لەگریانی هانی بوو لەژوورەوە کەمێک نزیک کەوتەوە لەدەرگاکە کەکەمێکی کرابوویەوە هانی دەردەخست لەسەر زەویەکە دانیشتبوو وادیاربوو چەند پەڕاوێکی لەدەست بێت لەبەردەم خۆیەوە بەگریانەوە دەیووت
«بۆچی؟..تکایە تەنها بگەڕێوە هەموو شتێک باشدەبێت...»

مالینا هەستی بەنیگەرانی دەکرد بۆ ئەو چیدەبێت گەر کەمێکیش بێت دڵنەوایی بداتەوە؟..

کەمێک دوورکەوتەوەو لەدەرگاکەی دا

«هانی دەتوانم بێمەژوورەوە؟..»

دوای ئەوەی هانی وتی وەرە هەناسەیەکی هەڵمژیو ڕۆشتە ژوورەوە بینی کەوا لەسەر بێدەکەی دانیشتوەو بەخەندەوە ئاماژەی بۆ مالینا کرد بێتە لای مالینا لەتەنیشت ئەو دانیشت..

«پێمبڵێ شتێتکت دەویست؟..»

مالینا سەرسام بوو کەوا چۆن دەتوانێت بەم شێوەیە گرینگی پێدەربێت و خەمەکانی لەناوناخیدا بشارێتەوە ئەویش مرۆڤە شایەنی ئەوەیە ناخی خۆی بۆکەسێک هەڵبڕێژێت..

دەستەکانی هانی گرت و وتی

«هانی پێمبڵێ تۆ باشیت؟..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now