بێبایەخ..

2.1K 338 73
                                    

Pov malina...

هەستە سەیرەکان دەوریان داوم..دەمەوێ هەمیشە لەنێو چاوە هەنگوینیەکانیدا نقووم بم من ..من هەست بەهەڵەی خۆم دەکەم چەندین جار دڵی ئەوم شکاند بەڵام من تەنیا هەستم بەنامۆیی ترس دەکرد لێرەدا..وەکاتێ لێمنزیک دەبێتەوەو چۆن ترپەی دڵم دەست بەهەڕەشە دەکا لەقەفەزەی سنگم بێتە دەرەوە..من دەبێت ئەو ئاشت بکەمەوە نازانم هۆکاری ئەوە چیە بەڵام کاتێ ئەو گرینگی بەمن نادات هەست بەبوونی خۆم ناکەم هەرچەندە ئەو سارد دەردەکەوێت بەڵام لەکۆتایدا ئەو خۆی وتی هەموو ئەوشتانەی کردووە لەپێناو مندا تەنامەت گەڕانەوەی من بۆ ڕابردوو تەنها بۆ ئەوەی بەیەک بگەینەوە..

تەواو بووم لەشانە کردنی قژم..خەندەیەکم بۆڕوخساری خۆم کرد..هەست بەوزەیەکی زۆر دەکەم لەخۆمدا..

جلەکانم ڕێکخست و بەڕێکەوتم و بۆلای ئەوکەسەی مێشکی داگیرکردووم لەئێستادا..

لەدەرگاگەمداو گوێم لەدەنگە قوڵەکەی بوو...

«وەرە ژوورەوە...»

لەسەر کورسیەکەی دانیشت بوو چەند پەڕاوێک لەژێر دەستی بوو..دەستەکانم یاریان بەیەکتر دەکرد نازانم بۆچی واشڵەژاوم من کچێکی سەرەڕۆو بێشەرم بووم بەڵلم لەبەردەم ئەودا هەموو هەستەکانم دەشێوێن..

ئەو سەری بەرز کردەوە بەچاوە قوڵەکانی لەمنی ڕوانی..

«شتێکت دەوێت مالینا...»

ناوەکەم لەدەمی ئەوەوە زۆر سەرنجڕاکێشە..

«من...من..»

ئەو سەرنجی گەڕاندەوە سەرپەڕاوەکانیو وتی

«سەرەتا دانیشە...»

دانیشتم و سەیری دەستەکانم دەکرد..باشە بۆچی واشڵەژاوم تەنانەت نازانم لەکوێدا دەست پێبکەم..

«مالینا دەبینی سەرقاڵم بۆچی قسەناکەیت؟..»

بەگڕی وتی..ئەوە وایکرد زیاتر بشڵەژێم باشە دەیڵێم.

«دەمەوێ بەیەکەوە بچینە دەرەوە...»

ئەو بەهێواشی سەری بەرز کردەوە بەسەرنجێکی تیژەوە سەیری کردم..

«تۆ داوای ژوان دەکەی؟..»

«ئەگەر وەک داواکردنی ژوانە بەڵێ..»

ئەو خەندەیەکی بێباکانەی کردوو سەرنجی چاوەکانی لەسەرمن لابرد..

«من سەرقاڵم بۆیە بڕۆ دەرەوە لەکاتم مەگرە!..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Onde histórias criam vida. Descubra agora