کۆتایی...

2.9K 402 134
                                    
















چاوەکانی کردەوە سنگی بەرزو نزم دەبوویەوە بەهۆی هەناسە تەنگیەکەی وەک شێت هەناسەی دەدا وەک ئەوەی لەنێو ئاگرێکی گەورەدا ڕزگاری بوبێت..ڕوناکیە سپیەکە لەنێوچاوی دەدا کەسێک بەتوندی دەستەکانی گرت..

«کچم کلێر..بەئاگاهاتی ئایا گوێت لەمنە؟..»
سەیری ڕووخساری ئەوپیاوەی کرد کڵچۆن چاوەکانی سوورهەڵگەڕاوە وەک ئەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژێک بێت خەونەچوبێتە نێو چاوەکانی..
ویستی قسەبکات بەڵام گەروەی وەک بیابان وشکبوو بەئەستەم دەستی کرد بەقسە..

«ب..براکەم؟..»
وێڵسن برۆی گرژکردوو وابیری کردەوە کچەکەی مێشکی لەدەست دابێت زۆرترسا..

«ئەوە چیدەڵێیت؟..کچم تۆباشی؟..من باوکی تۆم..دکتۆر..»
بەخێرایی ڕایکردە دەرەوەی ژوورەکە

«تەنها توشی شۆک بووە بەپێی کات باشتردەبێتەوە..تەنها باپشوبدات..»
دکتۆرەکە وتی  دوای ئەوەی پشکنینی بۆ ئەوکچە لاوازەی سەرجێگاکە کرد  پاشان ڕۆشتە دەرەوە
وێڵسن سەری لەقاند بەنیگەرانیەوە نزیک بوەوە لەکلێر.

«من..چیم لێبەسەرهاتوە؟..»

باوکی دەستی بەقژی کچەکەی داهێناو وتی

«تۆم بەبێهۆشی دۆزیەوە لەبەردەم ژوورەداخراوەکە..تۆبۆماوەی هەفتەیەکە بێهۆش بوویت منت زۆرترساند..»

کلێر چاوەکانی فراوان بوون ڕوەداوەکانی بیرهاتنەوە تایهیۆنگ!!.تاکە شتبوو کەمێشکی هاواری ناوی ئەوی دەکرد هەڵساوە

«تایهیۆنگ!!..چۆن ئەوم بیرچوو نابێت!!..»

وەک شێت بەبەردەم خۆیەوە هاواری دەکرد باوکی بەتوندی کچەکەی گرت
«کچەکەم ئەو کێیە؟..تۆبۆوا دەکەی؟.»
«باوکە تکایە تەنها بابگەڕێینەوە ئەو پێویستی بەمنە!.»
بەچاوە پڕلەفرمێسکەکانی دەپاڕایەوە....




دەستەکانی توند دەگوشی لەنێو ئوتومبێلەکەدا وایدەزانی گەریەکخولەکی تر بوەستن ئەوا دوونیای بەسەردا دەڕووخێت باوکی جارناجارێک بەنیگەرانیەوە سەیری کچە شێواوەکەی دەکرد لەکاتی شوفێریدا..

بەخێرایی دابەزیو ڕایکردە ناوەوەی خانوەکە بەرەو ژوورەکە ڕایکردو هەوڵی کردنەوەی دەرگاکەی دەدا باوکی بەتوندی دەستی لەسەرشانی دانا
«کلێر پێمبڵێ چنەفرەتیەک بەسەرتۆدا هاتووە..»
وێڵسن چیتر بەرگەی نەگرت و بەهاوارەوە ئەوانەی وت کلێر تەنها لێوەکانی دەلەرزین و بەتوندی قۆڵی باوکی گرت
«بۆخاتری خوا باوکە ئەودەرگایە بکەوە ئەو لەوێیە چاوەڕێی من دەکات.»
وێڵسن بۆماوەیەک سەیری کردوو پاشان ڕۆشت بۆئەوەی کلیلە زیادەکەی دەرگاکە بهێنێت و کردیەوە کلێر بەخێرایی دەرگاکەی کردەوە بەڵام چاوەکانی خاوبوونەوە لەبێهیوایدا کاتێ جگە لەژوورێکی کۆن و خۆڵاوی هیچ شتێکی تری نەبینی بەلاوازی کەوتە سەرزەویەکە..

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora