هەلێکم پێبدە

2K 343 42
                                    




دەستەکانی وەک یارمەتیەک لەژێر ئاوەکەدا دەجوڵاند بەڵام لەکۆتایدا جەستەی قوورس بوو کەوتە بنی ئاوەکەوە کۆتا شت کەبینی دەستێک بوو بەرەو ڕووی دەهات...


گەڕانەوە بۆ کەمێک بەرلەئێستا..

تایهیۆنگ لەگەڵ چەند پیاوێکی خانەداندا وەستابوو..ئەوان دەربارەی هاوسەرگیریەکە خەریکی گفتوگۆ بوون هاوڕێکانی بەگاڵتەوە قسەیان لەگەڵ دەکرد..

بەڕێز جین کەیەکێکە لەپیاو ماقوڵەکان دەستی لەسەر شانی داناو وتی

«لەکۆتایدا بڕیاری ئەوەت دا ببیتە پیاوێکی تەواو منداڵ..»

تایهیۆنگ بەمۆنیەوە سەیری کردوو پاشان بەخێرایی وتی

«تۆ بەردەوام بە لەخۆهەڵکێشان تەنها چەند ساڵێک لەمن گەورەتریت..بۆچی ژیانی هاوسەرداری ئەوەندە خۆشە؟..»

لەکۆتایدا چاوەکانی سوڕاند..
جین شانەکانی بەرز کردەوە وتی
«بێگوومان تۆ دەتوانی چەندین شت بکەیت لەگەڵ هاوسەرەکەت..بۆنموونە منداڵتان هەبێت خواردن بەیەکەوە ئامادە بکەن..وەبەشەی خۆشەکەیشت بیرنەچێت....»

جین وەک هەموو جارێک دەستی کرد بەقسەکانی تایهیۆنگ بەچاوەکانی لەهاوڕێکەیتری داوای دەکرد کەوا بیوەستێنێت ئەگینا وەک هەموو جارێک مێشکی کوون دەکات..
نامجوون بەبەردەم خۆیەوە پێکەنیو شانی جینی گرت و لەگەڵ خۆیدا بردی..
«ئا تۆ وەرە..پێمبڵێ هاوسەرەکەت ئاگادارە ئەمشەو سەمات لەگەڵ چەند ئافرەت کردوە؟..دڵنیابە گەر بزانێت ئەمجارە هەڵت دەواسێت..»

تایهیۆنگ بەنزمی پێکەنی بۆ ڕەفتاری ئەو دووهاوڕێیە شێتەی..

لەناکاو خزمەتکارێک بەهەناسە بڕکێوە هات بۆلای و بەخێرایی وتی

«ش..شازادە..»

تایهیۆنگ ئەوی ناسیەوە ئەو یەکێک بوو لەخزمەتکارەکانی مالینا ئەی نەدەبوو ئێستا لای ئەو بێت؟..

«چیبوە خێرا قسەبکە...»

ئەوەی نێو دەمی قوتدایەوەو وتی

«ب..بینیم خاتوو مالینا..کەوتە نێو حەوزەکەوە..»

تایهیۆنگ هەرکە گوێی لەوە بوو بەخێرایی ڕایکرد بەرەو باخچەکە...

لەدوورەوە سوجینی بینی کەوا بەترسەوە سەیری نێو حەوزی ئاوەکە دەکات هیوای دەخواست ئەوەی بیری لێدەکاتەوە ئەوە نەبێت..

بەتوندی سوجینی ڕاچڵەکاندوو وتی
«چیبوە سووجین...»

بەڵام هەرکە سەیری نێو ئاوەکەی کرد چاوەکانی فراوان بوو جەستەی مالینای لەژێر ئاوەکەدا بینی..

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now