مشکێکی چاودێریکەر

1.9K 315 114
                                    


بەشۆکێکی زۆرەوە سەیری ئەم دوانەم دەکرد هەرگیز چاوەڕێی ئەم شتەم نەدەکرد لەخەونیشم دا...

تایهیۆنگ بەهێمنی سەیری کردوو وتی

«سەیرکە ئایا دەتەوێت بەهۆی تۆوە ئێمە لەیەک جیاببینەوە؟...ئێمە یەکتریمان زۆرخۆشدەوێت»

ئاخر بۆچی ئەم هەموو شتانە بەسەر من دێت بۆچی...چیتر نەمتوانی بەرگە بگرم هەڵسامەوە بێئەوەی هیچ شتێک بڵێم دەستم کرد بەڕۆیشتن لەپڕ تایهیۆنگ بەتوندی قۆڵی گرتم و بەڕقەوە وتی

«من قسە لەگەڵ تۆ دەکەم!!.»

بەتوندی پاڵێکم ناو بەهاوارەوە وتم

«خۆزگە ئەو نەدەبوە هۆکاری مردنت خۆزگە!!..»

وتم کاتێک ئاماژەم بەسووجین کەلەوێ وەستابوو بەساردیەوە سەیری دەکردم..تایهیۆنگ قۆڵی بەردام کاتێک برۆکانی گرژکردبوو وادیاربو هیچ لەمن تێنەدەگەشت..

«مەبەستت چیە؟.»
بەقوڵی سەیری نێوچاوەکانی ئەوم کردوو وتم

«تەنها ئەوەندە بزانە ئەو ئەوکەسەنیە کەوا بیری لێدەکەیتەوە»

پاشان بەڕاکردنەوە ڕۆشتمە دەرەوە

خەیاڵم هەمووی بۆشببو کاتێک بەڕێگادا دەڕۆشتم تەنها دەمتوانی سەیری دەوروبەربکەم باشە من هیچ شوێنێک لێرە نازانم بۆچی بەتەنها دەمەوێت بگەڕێمەوە بێگوومان ئێستا ونبووم!!..



سووجین بەتوڕەیی ڕۆشتەوە ژوورەکەی دەرگاکەی داخست و سەیری ئەوکەسەی کرد کەلەسەر بێدەکەی دانیشتبوو وتی

«بەنەفرەت بی ئەو سۆزانیە هەموو شتێک دەربارەی من دەزانێت هەموو شتێک ئاخر چۆن!!..»

وتی بەهاوارەوە کاتێک دەستی خستە ناوقژیەوە

پیاوەکە هەڵساوەو لەبەردەمی وەستا

«ئارامبەوە سووجین ڕێگانادەم ئەونەفرەتیە هیچ شتێک ئاشکرا بکات..تۆ تەنها لەسەر پلانەکەت بڕۆ دوای ئەوەی هەموو سامانەکەت بەدەست هێنا..من و تۆ هاوسەرگیری دەکەین»

سووجین خەندەیەکی شەیتانی کردوو چوە نێو باوەشی ئەم پیاوەو کەجگە لە بەڕێز وێڵسن کەسی تر نەبوو
«براکەی مالینا...»











مالینا بەهێواشی بەنێو شەقامەکاندا دەڕۆیشت کاتێک تاریکی باڵی بەسەر ئاسماندا گرتبوو ناوە ناوە سەیری دواوەی دەکرد هەستی دەکرد کەسێک دوای کەوتوە ئەو تەنانەت ڕێگای کۆشکیش نازانێت لەچەند کەسێکی پرسی کەچی گاڵتەیان پێی کرد چونکە هیچ کەسێک نیە لەو ناوچەیەدا کۆشکی فەرمانرەوا نەزانێت..


🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Où les histoires vivent. Découvrez maintenant