من تایهیۆنگی ڕاستەقینەم...

2.1K 344 51
                                    



بۆڕۆژی دواتر شتەکان بەئاسایی ڕۆشت جگە لەمالینا نەبێت کەنەفرەتی لەتایهۆنگ دەکرد وەجەستەی بەتەواوی شوێن گازەکانی تایهۆنگ دەرچووبوو. ئەو ڕۆژە خۆشحاڵ بوو کەتایهۆنگی لەژوورەکەی نەبینی بەخێرایی گەرماوێکی کردوو ڕۆشت بۆدەرەوە..

کاتێک بەباخچەکە تێپەڕی گوێبیستی هاواری ئافرەتێک بوو نزیک کەوتەوە چاوەکانی فراوان بوو کەسوجینی بینی هاواری بەسەرپاسەوانەکاندا دەکرد تاوەکوو ڕێگەی پێبدەن بێتە ژوورەوە

نەخێر تکایە گەر تایهۆنگ بیبینێت دەیکوژێت بەترسەوە ڕۆشت بۆلایان

«چیڕوودەدات؟..»

«خانمەکەم ئەو ئافرەتە دەیەوێت چاوی بەشازادە بکەوێت..هەرچەندە ئاگاداری دەکەینەوە بەڵام ناوەستێت..»

سەیری سوجینم کرد کەوا چۆن بەڕقەوە سەیری من دەکات..دەبێت هەموو هەوڵی خۆمبدەم لێرە دووری بخەمەوە..

«زۆرباشە ئێوە بەتەنیا جێمانبێڵن..»

پاسەوانەکان چەمانەوەو ڕۆشتن..

لێی نزیک کەوتمەوەو بەنەرمی وتم..

«دەتەوێت سەبارەت بە چی قسە لەگەڵ تایهیۆنگ بکەیت؟»

ئەو بەساردی لەمنی ڕوانی ویستی من تێپەڕێنێت بەڵام بەتوندی قۆڵم گرت

«بەرمبدە من پێوبستە قسە لەگەڵ ئەو بکەم ئەو هەڵە تێگەیشتنەی نێوانمان چاکبکەمەوە»

.
چی هەڵە تێگەیشتن؟..کەواتە تایهیۆنگ سەبارەت بەسوجین شتێکی بینیوە یاخود بیستویەتی..

ئێستا باشترین شت ئەوەیە..کەوا بڵێم.

«هەڵە تێگەیشتن..تۆگاڵتە بەمن دەکەیت؟..ئەو سەبارەت بەهەموو فێڵەکانی تۆ دەزانێت ئێستا.»

وادیاربوو هێشتا باوەڕ بەمن نەکات بۆیە دوبارە وتم

«زۆرباشە کەواتە خۆت بڕۆ بۆلای بەڵام سوێند دەخۆم جگە لەلاشەی خۆت بەمردویی هیچی ترت دەست ناکەوێت..بۆیە تکایە من نازانم کەوا چکێشەیەکت هەیە بەڵێنت پێدەدەم یارمەتیت دەدەم نامەوێت ئەو تۆ بکوژێت..تەنها واز لەوپلانانەت بێنە»

سوجین تەنها بەغەمباریەوە سەیری خوارەوەی دەکرد دەمتوانی بێهیوایی لەچاوەکانیدا ببینم..

«من تەنها سەرم لێشێواوە..بەڕاستی پەشیمانم هەرگیز نەمویستوە بەو شێوەیە ئازاری تایهیۆنگ بدەم..بەڵام براکەت بەزۆر ئەوکارەی پێکردم..وەئێستا لەو دوگیانم نازانم کەوا چیبکەم..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now