روونـکردنەوە!!

259 52 6
                                    












ئەزیزانم بە پێویستم زانی ڕوونکردنەوەیەکی پووخت بۆ ئەم چیرۆکە بدەم چونکە تێبینیم کردووە پرسیارێکی زۆرتان بۆ درووست بووە



١.لەرابردوودا تایهیۆنگ کچێکی بۆ دیاریکراوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات کە خۆشی نەویستووە ئەویش ناوی مالینا بوو چونکە سەماکەرێکی خۆشدەویست ناوی سووجین بووە



٢.هەرچۆنێ بێ تایهیۆنگ باجی ئەم خۆشەویستیە هەڵەیەی دەداتەوە کە لەلایەن خۆشەویستەکەی خۆیەوە دەکووژرێ بەڵام ڕووحی دەمێنێتەوەو بڕیاردەدا هەموو شتێ بگۆڕێ بەوەی بڕوات بۆ داهاتوو دووبارە لەوێ مالینا بدۆزێتەوەو بیگەڕێنێتەوە بۆ رابردوو و وابکات خوودی خۆی بخاتە خۆشەویستی خۆیەوە





٣.مالینا لەداهاتوودا لەدایک ببوویەوە بەڵام بەناوی کلێر بەڵام ئەم ژیانەی کە لەمنداڵیەوە بەڕێی کردووە لەداهاتوودا جیاوازە وەک لەرابردوو واتا دایکی رەنگە بەهۆکارێکی تر لەداهاتوو مردبێ ،واتا بەشێوەیەکی تر بۆتان روونبکەمەوە باوکی کلێر کە ناوکی وێڵسن بوو لەرابردوودا برای کلێر بووە نەک باوکی مەبەستم لە جیاوازیەکان ئەوەیە.




٤.  ئەو کاتەی کلێر لەگەڵ باوکی دەڕۆن بۆ ماڵە نوێکەیان رووحی تایهیۆنگ کلێر دەگەڕێنێتەوە رابردوو پێی دەڵی کلێر وابکات خودی خۆی بخاتە خۆشەویستی کلێرەوە ئەوکاتەی کلێر سەرکەوتوو دەبێ لەوە ئیتر رووحی تایهیۆنگ کە هەموو شتێ دەربارەی داهاتوو رابردووی خۆی دەزانێ دەگەڕێتەوە ناو جەستەی خۆی وەک لەپارتی رووحی تایهیۆنگ باسکراوە

ئیتر خۆتان دەزانن رووداوەکانی تر چۆن دەبێ و پێویست ناکا ئەویتر تەواوبکەم




هیوادارم توانیبێتم بەباشی تێتانبگەیەنم چونکە هەست دەکەم زۆر لاتان ئاڵۆز ببو ناهەقیشتان نیە دەبوایە لەنێو چیرۆکەکەدا بەشێوەیەکی روونتر ئاماژەم بەو شتانە دابا بەڵام ئەوکاتە سەرەتاکانی نووسینم بوو هەموو کەسێکیش کەسەرەتا دەست بەکارەکانی دەکا هەڵەی وا دەکا
خواتان لەگەڵ ئەزیزانم❤️❤️

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now