ڕووح

2.1K 343 108
                                    












بەیانی چاوەکانم کردەوە ڕاستەخۆ ئەو ڕوخسارەجوانەم لەبەردەمم دا بینی...بۆچی هەست بەئاسودەیی زۆردەکەم لای تۆ..دڵەپاکەکەت..یاخود هێمنیەکەت..بەڵام بەڕاستی دڵی من زۆربەخراپی شکاوە..بەڵام دڵنیام من هەستم بۆتۆ هەیە...وەخۆشم دەوێیت...

ئەو کەمێک دەمی جوڵاندو چاوەکانی کردەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی چاوەکانی لەگەڵ دروست کردم..من هەمو جارێک کەسەیرت دەکەم نقومی نێو چاوەزەردەکانت دەبم..

ئەو بەشەرمەوە سەیری لایەکی تری کرد هەوڵیدا هەڵبستێتێەوە بەخێرایی گرتم و ڕامکێشایەوە بۆ باوەشی خۆم..قژەزەردەکەی ڕووخساری داپۆشی بەدەستم قژیم لەسەر ڕوخساری لابرد..لێوی توند بەیەکەوە نوساند هەرکاتێک شەرم بکات ئەو ڕەفتارە دەکات بەڵام بەلای منەوە زۆرشیرینە..

«بەیانیت باش مالی..»


پۆڤی مالینا..

هەموو کاتێک حەز دەکەم بەم نازناوە بانگم بکات..چاوەکانی وەک دەریایەکە تیایدا نقووم دەبم..

«بەیانی تۆش باش..»

بەشەرمەوە وتم..دواتر دەستی شل کردەوەو منیش دوورکەوتمەوە..لەتەنیشت ئەو دانیشتم..

«من لەتۆ ناگەم..»

تایهیۆنگ بەسەرسامی سەیری کردم

«تۆ زۆر ئاڵۆزی..ئایا تۆ نیگەران نیت لەگەڵ من؟.»

تایهیۆنگ خەندەیەکی یەک لایی کردوو دەستی لەژێر چەناگەی مالینا دانا سەری بەرز کردەوە..

«تۆخۆت وتت هەلێک بەمن بدە..ئایا تۆ پەشیمان بوویتەوە لەوە؟..»

مالینا بەخێرایی سەری لەقاندو
«نەخێر تەنیا زۆرسەیرە کاتێ بیردەکەمەوە لای تۆم..»

لەکۆتایدا بەشەرمەوە سەری نزم کردەوە تایهیۆنگ بەدەستەکانی روخساری گرت..

«دڵنیام ڕادێیت لەوە.»

ڕوخساری نزیک کردەوە بەهێواشی ماچێکی سەری کرد مالینا کەمێک بێهیوایی لێبەدی کرا بەڵام وادیارە بۆ ئەوشتە هێشتا زوە...


مالینا دۆلابی جلەکەی کردەوە جلێکی دەرهێنا..بەخێرایی سەیری تایهیۆنگی کرد..

«کەمێکی تر بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخۆین بانگدەکرێین پێویستە جلەکانم بگۆڕم..»

تایهیۆنگ برۆیەکی بەرز کردەوە بەشەیتانی وتی

«ئینجا؟..»

🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎Where stories live. Discover now