چاوەکانی فراوان بوو هەرکە گوێی لەوەبوو مالینا وتی
«تۆش هەلێک بەمن بدە..»
بەهێواشی ڕووی سوراند سەیری چاوی کرد مالینا بەنیگەرانیەوە سەیری دەکرد..
بێگوومان خۆشم نازانم پۆن ئەوەم وت ئێستا هەست بەشەرمەزاریەکی زۆر دەکەم بەڵام هەرکە گوێبیست بووم ئەو چیوت چیتر بەرگەم نەگرت بۆچی شتێکی ئەوەندە سەختە هەلێک بەمن ببەخشێت؟..
تایهیۆنگ خۆی ئاسایی کردەوە وتی
«تۆ ئاگاداری چیدەڵێیت؟..»
مالینا بەتوندی دەستەکانی گرت تایهیۆنگ دڵی دەستی کرد بەخێرا لێدان..
«بەڵێ زۆرباش دەزانم ئەوە بۆبتۆقوورس دەبێت..بەڵام چیدەبێت گەر یەک هەل بەمن ببەخشیت؟..»
تایهیۆنگ بەخێرایی دەستی دەرهێناو دوورکەوتەوە بەساردیەوە وتی
«من نامەوێت هەل بەیەک کەس ببەخششم ئینجا تۆ؟..»دوورکەوە لەمن..»
هەرلەگەڵ وشەی کۆتایی مالینا چاوەکانی پرئاوبوون نازانێت بۆچی ئەو وشەیە ئەوەندە قوورس بوو کەوا دڵی بشکێنێت بەڕاکردن گەڕایەوە ژوورەکەی..
تەنها بۆچی شتەکان بەو شێوەیە ئازاری من دەدەن..تکایە..سەری لەسەر بێدەکەی داناو بەکزی دەستی کرد بەگریان...
شەوەکەی مالینا دووبارە چاوی بەتایهیۆنگ نەکەوتەوە..تەنانەت لەکاتی نانخواردنیش ئەو نیگەران بوو لەوانەیە زیاد لەپێویست سنووری بەزاندبێ..
تایهیۆنگ لەژوورەکەی دانیشتبوو بەتەواوی مێشکی لەدەست دابوو بەهۆی زۆری بیرکردنەوە بەخێرایی گلاسەکەی دەستی بەدیوارەکە داداو شکاندی
«ئاخر بۆچی من بیرلەوە دەکەمەوە...
چی دەبێت گەر هەلێمی پێبدەم..نەخێر ئەی سووجین..ئااه.»
دەستی لەقژی ناو تێکیدا..پاشان سەری بۆ دواوە گەراندەوە چاوەکانی داخست..
مالینا لەژورەکەی بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەو پاسەوانە بوو کەوا کارەکەی بۆ ئەنجام بدات..
«خانمەکەم ئەو گەیشت»
ئەو خزمەتکارە وتی هەرکە دەرگاکەی کردەوە..«خانمەکەم شوێنی ئەومان دۆزیەوە...»
زۆرباشە هەرئێستا بمبە بۆ ئەوێ...
هەرکە لەگالیسکەکە دابەزی چاوەکانی فراوان بوو کەوا بۆچی دەبێت جیمین لەم خانوە کۆنەدا بمێنێتەوە...بەڵام گرینگی پێنەداو چەند جارێک لەدەرگاکەی دا...تا کەسێک دەرگاکەی کردەوە کەقژی شێواو ببوو...وادیاربوو ماوەیەکی زۆر دەبێت نەخەوتوە...
هەرکە ئەوم بینی بەخێرایی ناسیمەوە ئەوە هەمان جیمینە زۆر دڵخۆش بووم ویستم بەخێرایی لەباوەشی بگرم بەڵام بیرم هاتەوە ئێستا ئەو من ناناسێت..بۆیە خۆم ئاسایی کردەوە..
ESTÁS LEYENDO
🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎
Fanficکــاتێ کلێــر لەلایـەن ڕووحێــکـەوە ڕاپێــچ دەکـــرێــت بــۆ ژوورێک و دەیــگـەڕێنێـتەوە بـۆ ڕابــردوو بــۆ ئەوەی ڕابـردووە شێــواوەکــەی نــێوان خــۆیان چــاکبــکاتــەوە.. ئەوە تەنها کاری خەیاڵە.... نووسەر: زۆیا زێندین ❦︎𝑘𝑖𝑚 𝑡𝑎𝑒ℎ𝑢𝑛𝑔 ❦︎𝒎𝒂...