دڵم زۆربەخێرایی لێی دەدا بەڵام چۆن هەموو شتێک بەم شێوەیە بەخێرایی گۆڕا..ئایا تایهۆنگ ڕۆڵ دەگێڕێت؟...بەخێرایی ڕووم سوڕاند و سەیری ئەوم کرد
«تایهیۆنگ..ئایا تۆ ڕۆڵ دەگێری؟..چیسەبارەت بەسووجین..»
کاتێ ناوی ئەوم هێنا چاوەکانی تاریک بوون پاڵینام و منی خستە سەرسیسەمەکە خۆشی هاتە سەرم ڕووخساری نزیک کردەوە..
«من دەمەوێت هەلێک بەتۆ بدەم مالی..بەڵام تۆ باوەڕت بەمن نیە؟..»
من..تەنها سەرم لێشێواوە..بێدەنگ مامەوە ئەو بێهواشی چەند ماچێکی بچوکی ملی کردم دواتر سەری بەرز کردەوە
«زۆرباشە ئەوە مافی خۆتە..کەواتە وادەکەم باوەڕ بەمن بهێنیت..»
هەڵسایەوە ڕووی سوڕاند تاوەکوو بڕوات بەڵام پێش ئەوە بەدەنگێکی گڕەوە وتی
«چیتر ناوی سووجین مەهێنە نامەوێ گوێبیستی ببم..»
چی؟..چیڕویداوە دڵنیام شتێک هەیە..
بەنێو هۆڵەکەدا دەڕۆشتم بیستومە خاوەنشکۆ ئەمڕۆ کەمێک حالی تێکچووبو دەمەوێت لەبارودۆخی دڵنیاببمەوە بەڵام هەلەلای دەرگاکە وەستام کاتێک پیاوێک پشتی لەمن سەبارەت بەچەند شتێک قسەی لەگەڵ خاوەنشکۆ دەکرد..
«بەڵێ بێگوومان بە لەوەی هەموو شتێک بەباشی دەڕوات خاوەنشکۆ تەنها تۆ ئەم ماوەیە پشوو بدە بارودۆخی تۆ گرینگترە. »
بۆچی واهەست دەکەم پێشتر گوێم لەو دەنگە بوە؟.. تەنها بیرم ناکەوێتەوە..
«ئەوە خۆیەتی..»
ڕاچڵەکیم هەرکە گوێم لەلۆرا بوو ئەو قسەیەی کرد بەپرسیاریەوە سەیرم کرد..«چی؟..»
ئەو بەشەرمەوە سەری نزم کردەوەو وتی
«خانمەکەم ئەوە خۆشەویستەکەمە»
چی..واتا خۆشەویستی لۆرا ئەو پیاوەیە بەڵام حەز دەکەم ڕووخساری ببینم..کەمێک خۆی چەماندەوەو رووی سوڕاند تاوەکوو بڕوات هەرکە ڕووخساری ئەوم بینی دەمم کەوتە سەرزەوی لەشۆکا...
ناکرێ..
ئەوە.. جۆنگکووکە!!...
«جۆنگکووک..!!..»
بەسەرسامی لەبەردەم خۆمەوە وتم ئەوچیدەکات لێرە؟..خوایە..
لۆرا بەدڵخۆشیەوە وتی
«بەڵێ ئەوەناوەکەیەتی بەڵام بوەستە خانمەکەم تۆ چۆن ناوی ئەو دەزانیت؟..»
YOU ARE READING
🔚❦︎دڕندەکەی دوای دەرگاꨄ︎
Fanfictionکــاتێ کلێــر لەلایـەن ڕووحێــکـەوە ڕاپێــچ دەکـــرێــت بــۆ ژوورێک و دەیــگـەڕێنێـتەوە بـۆ ڕابــردوو بــۆ ئەوەی ڕابـردووە شێــواوەکــەی نــێوان خــۆیان چــاکبــکاتــەوە.. ئەوە تەنها کاری خەیاڵە.... نووسەر: زۆیا زێندین ❦︎𝑘𝑖𝑚 𝑡𝑎𝑒ℎ𝑢𝑛𝑔 ❦︎𝒎𝒂...