.
.
.
.
.
.
.
[Seonghwa's Pov]
هێی-
سەرم سوڕاند
گەیشتین وەرەخوارەوە-
ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە هەموو شوێنێک بوو روناکیە سوور و شینەکانیان زۆر لەناو چاو بوو زۆر کەس لەوێ کۆبوبونەوە پۆلیس دەوری ناوچەی ڕووداوەکەی بە شریتی ڕەنگ زەرد سنووردار کردبوو هەندێک لە پۆلیسەکان خەریکی ئەوە بوون کە خەڵکەکە دوور بخەنەوە بەڵام خەڵکەکە
!!زۆر لەوە خۆ هەڵقوڵتێنەر بوو
ئێستا بۆ ئێمە لێرەین؟
خێزانێک کوژرا بوون لەسەر لاشەیان جێگایی ددان دۆزرابۆوە
وە من و لیسا وەکو لێکۆلەر بۆ ئەم رووداوە هەڵبژاردرابووین
"بەیارمەتیت"
پیاوێکی باڵا بەرز بوو شێوەیکی جدی هەبوو لەو کەسانە بوو کە هەستت دەکرد دیکتاتۆر یان کەسێکی کار بەدەست بێت
لیسا باجەکەی نیشاندا و وتی:لا لیسام ئەوەشیان پاڕک سۆنگهوایە هاوکارمە.
پیاوەکە برۆکانی بۆ یەک هێناوە و بە خراپی سەیری کردین و وتی"ئێوە ئەو لێکۆڵەرانەن کە (S.C.I.D)
ناردوویەتی بۆ ئەم ڕووداوە؟"
لیسا:بەڵێ
!!لەوەدەچوو ئێمەی بەدڵ نەبووبێت
لەگەڵ لیسا تەوقەی کردوو وتی:چۆی یونگ هۆ
دواتر ئێمەی ڕێنوێنی کرد بۆ ناو ماڵەکە
لە دووری یەک مەتر لە دەرگاکە پەڵەیەکی گەورەی خوێن هەبوو لەسەر فەرشەکە بەڵام لاشەکان لە چێشتخانە بوون؛کچێکی گەنج و ژن و پیاوێکی بە شێوە تەمەن گەورە بوون.بکوژەکە هەریەکەیانی لەسەر شوێنەکانی خۆیان دانابوو بە شێوەیەک کە لەسەر کورسی دانیشتبوون و هەریەکیان کەوچکێک و چەنگاڵێکی لەدەست بوو.بۆ ئەوەی کەوچک و چەنگاڵەکە لە دەستیان نەکەوێت لە مێزەکەی گیرکردبوو.
چۆی یونگهۆ:لی جایۆڵ شەست ساڵە...کیم مین هی پەنجاو هەشت ساڵە...لی گاهیۆن هەژدە ساڵە.لی جایۆل و کیم مین هی هاوسەرن و دوو منداڵیان هەیە لی شیۆن و لی گاهیۆن کچە گەورەکەیان لی شیۆن لە ماڵەوە نەبووە و هیچ نیشانەیەکی هاتنە ژوورەوەی نا یاسایش نەبووە
چومە نزیکیان و سەیریانم کرد زانیم لە لەسەر مل و مەچەکی هەرسێکیان ئاسەواری ددان هەیە
بێجگە لە مل و مەچەکیان گازی لە هیچ-
شوێنێکی دیکەی لاشەیان گرتووە؟
چۆی یونگهۆ:ئەوانە جێگای گاز نینە بە ئامێرێکی تایبەت خوێنی هاتۆتە دەرەوە
بە ددانەکانی گازی نەگرتوە بۆ ئەوەی
!!لیکی بە ناونیشانی بەڵگە نەمێنێتەوە
کەسێکی گەورە لە لاشەی پێنج لیتر خوێن
!!هەیە سێ کەس دەکاتە پانزە لیتر
با ئەوەش لە بەرچاو بگرین کە ئەندامێکی خێزانەکە لە ماڵ نەبووە ئەم خوێنمژە چ توانایەکی هەبووە کە پانزە لیتر خوێنی
!خواردۆتەوە؟
ئەگەر باڵای دوومەتر بێت کێشی سەد کیلۆش بێت هێشتا لەگەڵ مێشک
!!ناگونجێت
خوێنمژ بە شێوەیەکی ئاسایی لە رۆژێکدا سێ بەش خوێن دەخواتەوە هەر بەشێک ئەگەر زۆر زۆر بێت هەر دەگاتە یەک پەرداخ خوێن وە ئەگەر لەمە زیاتر بخوات کۆنتڕۆلی لە دەست دەدات بۆ خوێن لەوە زیاتر دەخواتەوە بە پەرداخێک تێر نابێت ئەگەر لە رۆژیک سێ بەش نەخۆن ئەوا پێویستیان بە یەک لیتری تەواو دەبێت و ئەگەر بگات بە سێ رۆژ خوێن نەخۆن ئەوە پێوستیان بە نزیکەی سێ لیتر دەبێت بۆ
!!ئەوەی تێر بن
واتا ئەگەر بکوژەکە سێ رۆژ خوێنی نەخواردبێتەوە پێویستی بە سێ لیتر بوە
!!نەک پانزە لیتر
وە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە کوشتنە پێویستت بە هێزێکی زۆر دەبێت خوێنمژێک کە سێ رۆژ خوێنی نەخواردبێتەوە ئەوەندە بێ هێزە کە ناتوانێت کوشتنێکی ئاوا بە باشی ئەنجام بدات.کەواتە بە ئەگەری زۆرەوە ئەو خوێنە زیادەی دەرهێناوە و بردویەتی لەگەڵ خۆی.خاڵێکی دیکە دەرهێنان و بردنی خوێنێکی وا زۆر کاتی دەوێت پێدەچێت بکوژەکە ئەم کارەی هەر بۆ خۆشی خۆی نەکردبێت ئەگەرنا ئەم هەموو خوێنەی بۆچیە
یۆنگهۆ:هێی کوڕی گەنج
سەرم سوڕاند و سەیریم کرد
+هیچت دەستکەوت؟
+زۆر زیرەکە!!ئەمە یەکەم جاری نیە هەموو خوێنەکەی نەخواردۆتەوە ئەوانەی تری لەگەڵ خۆی بردووە سەیری ئەوە بکە کە چۆن لاشەکانی لەسەر کورسیەکان داناوە ویستویەتی بەم کارەی تانە لە وشەی
.خێزان بدات
لیسا: یانی دەڵێیت لەگەل بکوژێکی زنجیرەیی تێکەوتوین
دەتوانین وا بڵێین-
دەنگی دەرگا و هاوار کە هات بێدەنگی ماڵەکەی شکاند دەنگی کچێکی گەنج لە نزیک دەهات کە هاواری دەکرد :بەرمدەن
!نەفرەتیەکان
دواتر بینیم کە بە خێرایی هاتە ژوورەوە
کچێکی باڵا بەرزی قژی پەمەیی بوو لەگەڵ کچێکی بچوکتری قژ سوور کە خەریک بوو لەگەڵ پۆلیسەکان رێگری لە هاتنە ژوورەوەی دەگرت.
!ڕقم لە ڕەنگی پەمەیە
بەهۆی فرمێسک دەموچاوی تەڕبوبوو لەبەر ئەوەی زۆر گریابوو دەموو چاوی سووربوبوو بە گشتی حاڵی زۆر خراپ بوو
بەهۆی خێرایەکەی کۆنترۆڵی خۆی لە دەستداو کەوتە سەر زەویەکە بە دەستی دەموچاوی داپۆشتبوو دەگریا.
کچە قژ سوورەکە بە دەنگێک تێکەڵ بە گریان وتی: وەرە با بڕۆین شیۆن باشترە نەیان بینی با پۆلیسەکان کاری خۆیان
.بکەن
!کەواتە ئەم شیۆنە کچە گەورەکەیانە
هاوڕێکەی بە زۆری ڕازی کرد بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە
ئەم کچە شیۆن حاڵمی خراپ کرد وای کرد کە ئەم شتەی کە نامەوێت بیری لێ بکەمەوە بە بیرم بێتەوە
یەکەم جارم نەبوو کە ئەم ڕووداوانە ببینم بە نزیکەیی ڕاهاتبووم لەگەڵ ئەم شتانە بەڵام ئەوەیان جیاواز بوو
خەوە نەفرەتیەکەمی بە بیردەهێنامەوە.
دوای ڕۆیشتنی شیۆن لیسا وتی: وتت کە هیچ نیشانەیەکی هاتنە ژوورەوەی نایاسایی نیە واتا دەڵێی لەوانەیە بکوژ و کوژراوەکان پەیوەندیان هەبێت پێکەوە؟
یۆنگهۆ:لەوانەیە
راستی ئێستا کە خودی شیۆن هات پێویستە پسیارەکان لەو بکەین مانەوەمان لێرە سوودی نەبوو.
لیسا بە زەردەخەنەوە سوپاسی ئەوانەی ئەوێی کردوو لەماڵەکە هاتینە دەرەوە
دووبارە دەنگی شیۆن دەهات:نەدەبوو...نەدەبوو... بڕۆیشتبامە دەرەوە دەبوو لە ماڵەوە بمابامایەوە...هەمووی خەتای منە....دایکم پێش ڕۆیشتنم وتی مەڕۆ
هاوڕێکەی خەریک بوو بە گووتنی "سەرزنشتی خۆت مەکە" "هیچ شتێک خەتای تۆ نیە" ئارامی بکاتەوە بەڵام شیۆن هەر گوێشی لێنەدەگرت بەردەوامبوو لە گریان
لەبەر خۆی قسەی دەکرد خۆی بە هۆکاری مردنی دایک و باوک و خوشکەکەی دەزانی
بەشێوەیەکی نامۆ هەستی دێجاڤووم هەبوو نسبەت بەم ڕووداوە
هەستێکی زۆر ناخۆش و بێ ئومێدانە بوو
لە مێشکم دەنگێک هەبوو کە دەیگووت واز لەم کەیسە بهێنە
شیۆن لە کاتی گریان سەری بەرز کردەوە چاوەکانمان کەوتە سەر یەک لە چاوەکانی تێکەڵەی هەستی پەشیمانی و خەم و هەستی تەنهایی هەبوو.
سەیری لایەکی دیکەم کردوو بە خێرایی لەوێ دوورکەوتمەوە.
YOU ARE READING
DARE OR DARE <kurdish>✔️
Fantasyبڕیار نەبوو بیناسم بڕیار نەبوو ببێتە گرینگترین بەشی ژیانم نەخوازراوانە هاتە ژیانم، بۆ من سۆنگهوا ئەم جۆرە مرۆڤە بوو دوای تێکشکاندنی سنورەکان هەموو یاساکانی ژیانمی لادا سۆنگهوا کێیە؟ "لە سۆنگهوا دوور بکەوە" ئەوەم پێدەڵێن بەڵام نازانم بۆچی *هەم...