Walderinsamkeit

24 4 0
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~

[San PoV]
لەسەیارەکە هاتمە خوارەوە هەوای ئەمرۆ هەور بوو لە هەرچرکەیەکدا ئەگەری باران هەبوو
بەرەو لای کۆگاکە چووم دوو قوتابیش لەدوام دەهاتن لەناو کۆگاکە ڕوبەڕوی پێنج لاشە بووینەوە خوێن بە هەموو لایەکی کۆگاکە پڕژابوو هێشتان تازە بوو
سەرم سوڕاند دوو قوتابیەکەم بینی کە بە ترسەوە سەیری ئەم دیمەنەیان دەکرد بەزۆر خۆیان گرتبوو کە ئەوەی خواردویەتیان نەیهێنەوە
هیچیان نەدەهاتنە پێشەوە
یان ترساون یان نایەنەوێت جلەکانیان پیس ببێت
ئەمڕۆ پوتی درێژم لەبەر کردبوو چونکە هەستم دەکرد باران باریوە و زەوی تەڕە بەڵام بە هەڵەدا چووم بەڵام باشبوو بۆ ئەم هەموو خوێنە
هەرجۆرێک بێت خۆم چومە پێشەوە
لاشەی یەکەم چاوەکانی هێشتا کرابۆوە دەمی بەشێوەیەک کاربووبویەوە وەک بڵێی لە کۆتا چرکەکانی ژیانی ئازارێکی زۆر زۆری بینیبێت
بە پێیەکانم جلەکانیم لادا بۆ ئەوەی ببینم بەچی بریندار کراوە
جادوو؟
بە یەکێک لە قوتابیەکانم گوت:هێی تۆ
بە ترسەوە چاوی لەسەر لاشەکە هەڵگرتوو گوتی:بەڵێ
پەیوەندی بە بنکە بکە پێیان بڵێ چەند-
.سەربازێک بنێرن
باشە+
پاشان تەلەفۆنەکەی دەرهێناو بە خێرای لە کۆگاکە چوە دەرەوە
بە قوتابیەکەی دیکەم گوت:ئەرکەکەیان چی بوە؟
بە سەرلێشێواوی سەیری دۆسیەکانی دەستی کردوو گوتی
ئێ..گورگ.. هاتبوون گورگێک ڕاوبکەن+
!دەستگیری بکەن-
بەڵێ؟؟+
ڕاوی نەکەن...دەستگیری بکەن-
ئا بەڵێ دەستگیری بکەن+
ئەرکەکەیان دەستگیرکردنی گورگێک بوو بەڵام بە
!جادوو کوژرابوون
دەبێ سەیری شتێک بکەم لەشوێنەکەم هەڵسام بە قوتابیەکەم گوت:بڕۆ سەیرکە بزانە ئەم هاوڕەیەت بۆ ئەوەندەی پێ چوو
!باشە+
بە خێرای ڕایکرد بۆ دەرگای دەرەوە
باشە با دەست بەکار بم
هەر لەوێ دانیشتمەوە و دەستم لەسەر برینەکەی لاشەکە داناو چاوەکانم داخست
زۆری پێ نەچوو هەستم بە ئازار کرد لە سکم
!بەنەفرەت بێت هەمیشە ئازاری هەیە
سان سونبەنیم!!پەیوەندیمان کرد+
!وتیان کە-..تۆ باشیت؟
سەرم بە نیشانەی بەڵێ جوڵاند لەشوێنەکەم هەستام هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
...خەریک بووی دەتگوت-
.وتیان کە چەند کەسێک دەنێرین+
باشە-
هێشتا سکم ئازاری هەبوو بەڵام گوێم پێنەداو و چوومە پشتەوەی کۆگاکە و چاوەڕێی ئەوانیتر بووم تا بێن
دارستان بێ دەنگ بوو تەنها جار جارە دەنگی باڵندە دەهات
جگەرەکەم دەرهێناو لە نێوان لێوەکانم دامنا لە ڕاستیدا میا بە زۆری پێی تەرک کردبووم بەڵام ئێستا کە ئەو نیە بە دانەیەک هیچم لێ نایەت
خەریکی گەڕان بە دوای چەرخ بووم کە دەنگێکم گوێ لێبوو
!!ئێیی بێزەحمەت+
بەڵێ؟-
دەتوانم پسیارێک بکەم؟+
جگەرەکەم داگیرساندوو لە نێوان لێوەکانم دەرمهێنا
...بپرسە-
ئەم ڕاوکەرانە بەهۆی چیەوە مردوونە؟+
سەیریم کرد لە کاتێک کە لاپەڕەکانی بە توندی گرتبوو سەیری دەکردم
تۆ خۆت چۆن بیر دەکەیتەوە؟-
دوای کەمێک گوتی:گورگە؟
ئێ بۆچی؟-
ئێ هاتبوون گوڕگێک دەستگیر+
.بکەن بەڵام مردن
کەواتا وا بیر دەکەیتەوە کاری گورگ بێت؟-
بۆ ئەو نیە؟+
برینەکانی سەر لاشەیان نیشانیدەدە-
کە بە جادوو مردوون واتا کاری
.جادووگەر بووە
هیچی نەوت تەنها لاپەڕەکانی توندتر گرتو سەیری شوێنێکی کرد بۆ ماوەیەک
!!ترساوە
ئێستا لە دڵی دەڵێت کە بۆ ئەم کارەم هەڵبژارد ئایە منیش چارەنووسم وەکو ئەم ڕاوکەرانە دەبێت؟؟
هەرجۆرێک بێت من کارم دڵدانەوەی
!!منداڵی خەڵک نیە
قوتابیەکەی دیکە سەروو شکڵی دەرکەوت و گوتی:گەیشتن..
بنکە لە دەرەوەی شارە ئەوەندە دووریش نیە لێرە نازانم بۆ ئەوەندە زوو گەیشتن
جگەرەکەم فڕێدا سەر ئەرزەکە بە قاچەکانم کوژاندمەوە
چوومە ناو کۆگاکە لیساو چەند سەربازێکی دیکە بوون
!بە جادوو کوژراون-
.دەمت بۆنی جگەرەی لێدێت+
ئێستا ئەمە بابەتێکی زۆر گرینگە؟؟
تۆش سەروو شکڵت وێرانە-
بەڵێ دەزانم دوێنێ نەخەوتووم+
منیش جگەرەم کێشاوە-
چەند دانە؟+
یەک دانە-
شانەکانی بەرەو سەرەوە جوڵاند و بە یەکێک لە لێکۆڵەرەکانی کە وێنەی دەگرت گووت:هیچت نەدۆزیەوە؟
ئێ پێم نەگوتی بە جادوو کوژراون-
یانی گورگەکە هاوڕێیەکی+
...جادووگەریشی هەیە
یانیش یەکێکی هەیە ڕاوکەرەکانمان-
دەکوژێت
بە خراپی سەیری کردم ئەمە یانی نابێت لە پێش ئەمانە وا قسە بکەم
!!ئەسڵەن بەمن چی

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now