Wasuremono

28 4 0
                                    

       
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~

[Siyeon's Pov]
'یونهۆ بکوژی خێزانەکەم نیە!!'
ئەمە ئەم قسەیە بوو کە لە دوێنێوە سەرقاڵی کردبووم حەز ناکەم کە بڵێم قسەکانی لێکۆڵەر پارک کاری لێ کردم بەڵام نەم دەتوانی درۆ لەگەڵ خۆم بکەم .
لەڕاستیدا پێداگیری کردنی لەسەر ئەوەی کە یونهۆ بکوژە و گەڕان لە دوای بەڵگەکان بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت زیاتر مێشکی سەرقاڵ
.کردبووم
'یونهۆ بکوژی خێزانەکەم نیە!!'
نەمدەویست گومانی لێ بکەم مەگەر چەند کەسم ماوە؟
لەهەمووی گرینگتر پارک سۆنگهوا چی لەماڵی یونهۆ دۆزیبۆوە؟بۆچی بنکەی پۆلیس لەبارەی بەڵگەکان هیچیان پێنەگوتم
هەموو ئەمانە بۆم گوماناوی بوو
'یونهۆ بکوژی خێزانەکەم نیە!!'
ئەمە چەند دەبێت کە سەیری ئەم مێزە دەکەم کاتژمير ٩یە سەرم بڵند کرد سەیری ئاوێنەکەی پێشم کرد ڕووخسارم هەڵئاوسابوو ڕەنگم زەرد بووبو ژێرچاوەکانم رەش بووبون
ئەمرۆ بەرنامەم ئەوە بوو کە بڕۆمە لای یونهۆ بەڵام شتێک هاتە مێشکم
کە چوومە هۆڵەکە سوام بینی کە قژی تێکئاڵا بوو زۆر بێزار دیاربوو چوومە لای و دانەیەکم پیاکێشا و گوتم:لەکەیەوە دەخوێنیت؟؟
دەستی لەسەر ملی داناو گوتی:نەفرەتی ئازاری هەیە
نەڵێیت لەوکاتەی کە گەڕایتەوە-
دەخوێنیت؟؟
بەتۆ چی؟؟+
مەچەکیم گرتوو گوتم:دەچمە لای یونهۆ
.تۆش دەبێت بێیت
ئەمە چ پەیوەندیەکی بە من هەیە؟+
نا دەبێت بێیت ناهێڵم-
لێرە بمێنیتەوە بمریت
بەزۆر دەستی لە دەستم دەرهێنا
باشە بەریدە دێم دێم بەس بەریدە+
دەستیم بەردا
هەڵساو چوو بۆ ژوورەکەی بۆ ئەوەی جلەکانی بگۆڕێت منیش جلەکانم گۆڕی و دواتر پێکەوە چوینە ناو ئۆتۆمبێلەکە دوای دە خولەک گەیشتینە ماڵی یونهۆ و لە دەرگامان دا دوای چەند چرکەیەک یونهۆ دەرگای کردەوە لەباوشی گرتم و گوتی:بەخێربێن
ماچی کردم و منیش ماچم کردەوە و گوتم:سواشم لەگەڵ خۆم هێناوە با خواردنمان بۆ دروست بکات خواردنەکانی زۆر بەتامن
سوا بە بێزاری سەیری کردم
یونهۆ ڕێگای کردەوە بۆ ئەوەی بچینە ژوورەوە چوینە ژوورەوە یونهۆ هەندێک سەوزەوات و پیازی ورد کردبوو ئێمەش بەئەوانەی دیکە خەریک بووین لە کاتێک کە خەریکی ورد کردنی بیبەر بووم سەیری یونهۆم کرد
'هەربەڕاستی بۆت گرینگ نیە کە لەگەڵ
بکوژێک ژیان بکەیت'
'من ناتوانم کەسێک بێداربکەمەوە کە خۆی
لە خەوناوە'
سوا:کیمچیت هەیە؟؟
یونهۆ:بەڵی بەڵام لە ژوورەکەمە دەچم دەیهێنم
سوا زووتر هەڵساوە و گووتی:کێشە نیە خۆم دەچم
یونهۆ:لەناو سەندوقێکە لە ژووری یەکەم
کاتێک کە سوا رۆشت یونهۆ لە ناکاو گوتی:ئەمڕۆ زۆر بێدەنگیت شتێک بوە؟
نا هیچ نیە تەنها کەمێک-
سەرم ئازاری هەیە
بە نیگەرانی گوتی:دەتەوێت ئازار شکێنێکت پێ بدەم؟؟ لەوانەیە کەمێک باشتر بیت
نا سوپاس نامەوێت-
هاتە لام و لەناکاو چەقۆکەی لێ وەرگرتم و لەسەر مێزەکەی داناو دەستەکانمی گرت
هێی!هێی!سەیرم کە+
سەرم بەرزکردەوە سەیرم کرد
حالت باش نیە دەزانم+
...حالت خراپە...چی بوە؟
سەیری دەستەکانمی کرد کە بە توندی گرتبووی دەستم لە دەستی دەرهێناو سەیری لایەکی ترم کرد گوێم لە دەنگی پێی سوا بوو سوا هاتە هۆڵەکە لەگە قتوێک لە کیمچی
کیمچیەکەی لەسەر مێزەکە داناو گوتی:من کارێکێکم هەیە دەبێت برۆم خواردنەکە لەگەڵ کیمچی بخۆن زۆر خۆش دەبێت
رەنگی سپی بووبو زۆر سەر لێشێواو بوو
چ کارێک؟-
سوا:پەیوەندی بە کاری تاقیگام هەیە بەبێ من نانی نیوەڕۆ بخۆن خواتان
لەگەڵ
دواتر بەخێرای لەماڵەکە دەرچوو
ئەمە چی بوو؟-
هاوڕێی تۆیە لەمن دەپرسی؟+
هەستم دەکرد کە درۆی کردبێ بۆ شتێکی دیکە رۆیشتووە
بەڵام ئەوکاتە مێشکم زۆر سەرقاڵ بوو هێزی ئەوەم نەبوو نیگەرانی کەسێکی دیکە بم

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now