Kikdrop

23 4 2
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Seonghwa]
°°•°°•°°

دەستێک لەسەر کوڵمەم و دەنگێک لەلای گوێم:زۆر دوور ناڕۆم زوو دەگەڕێمەوە..

چاوەکانم بە سەختی کردەوە هێشتان نەمدەزانی کە لەکوێم؟!
دانیشتم کەمێک وەستام تا لە حالەتی خەواڵویی بێمە دەرەوە دواتر سەیرێکم کرد ئاگاداری دەورو بەرم بوومەوە؛لە ناو ئەشکەوتێک بووم دەرەوەی ئەشکەوتەکەش هەمان ئەو دارستانە وشکبووە و ئاسمانی هەوراوی بوو.

کەمێک دورتر لەمن چەند پارچە داری سوتاو بوو کە دەتوانی بزانیت تەواوی شەو ئاگر ڕۆشەنبووە.
لەسەر قاچم کۆتێکی ڕەش کەوتبوو.
ئەم کۆتە هی خۆم نیە بەڵام دەتوانم بزانم چی بووە!
بۆچی کەسێک دەبێت بیەوێت من ڕزگار بکە؟
بەڕاستی نامەوێت بیر لەوە بکەمەوە کە کەسێک بەزەیی پێمدا هاتبێتەوە!

بەهۆی دیواری ئەشکەوتەکە هەڵسامەوە هێشتان جەستەم ئازاری هەبوو بەڵام تاڕادەیەک لەگەڵی ڕاهاتبووم.
لە ئەشکەوتەکە هاتمە دەرەوە چەند چرکەیەک چاوەکانم داخستوو هەناسەیەکی قوڵم کێشا

هەوا زۆر ساردتر بوو هەتا لەدوێنێ ساردتر بوو!
دەنگێکم لەدواوە بیست بەهەنگاوی ئارام لە شوێنی دەنگەکە نزیک بوومەوە.

+ئاخخ بە نەفرەت بیت چەند ئازاری هەیە!

کەمێک ڕووخسارم کۆبویەوە و وەستام.
دەنگی چەندە ناسراوە!

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now