Melancholy

30 5 0
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~

[siyeon Pov]

پيشتر ئەگەر لێیان بپرسی بام حەزت دەکرد چ هێزێکی سەروو سروشتیت هەبا دەمگوت نەبینراو بوونم هەڵدەبژارد
چونکە دەمویست خۆم لەو کەسانەی کە دەیانناسم بشارمەوە بەڵام ئێستا ئامادەبووم هەموو کارێک بکەم بۆ ئەوەی کات بگەڕێنمەوە و لەگەڵ خێزانەکەم نزیک بم و لێیان دوور نەکەومەوە
!تەنانەت ئێستا ناتوانم باوەڕ بە یونهۆش بکەم
ڕاستە ئەو کاتەی سوا ون بوو یونهۆ لەلای من بوو زانیم کە کاری ئەو نیە بەڵام باوەڕ پێکردنم پێی لەناو چوو
دوای ئەوەی بینیم کە نیوە شەو دەچێتە دەرەو دوای چەند کاتژمێرێک دەگەڕێتەوە جاری یەکەم و دووەم قسەم نەکرد بەڵام دواتر پسیارم لێی کرد گوتی کە یەکێک لە هاوڕێکانی نەخۆشەو دەچیتە لای کارەکانی بۆ چارەسەر دەکات لەڕاستیدا دەمزانی درۆ دەکات چونکە یونهۆ هاوڕێی وا نزیکی نیە تا ئەو ڕادەیەی کە بچێتە ماڵی و یارمەتی بدات
لەوانەیە ئەوەندە متمانە پێ نەبونەم ڕاست نەبێت
بەڵام تا دڵنیا نەبمەوە
!ناتوانم ئەو هەستە لەناو ببەم
بۆیە بڕیامدا ئەمشەو بەدوای بکەوم تا بزانم کە چیدەکات
!!شتێک هاتە مێشکم
!!لەناو سەندوقی ئۆتۆمبێلەکەیخۆم بشارمەوە
دەڵێن دوگمەیەک هەیە لەناوەوەی سەندوقی ئۆتۆمبێلەکە سەندوقی ئۆتۆمبێلەکە دەکاتەوە بۆ ئەوەیە کە کەسێک گیری خوارد بتوانێت خۆی ڕزگار بکات
ئاوا سەیرم مەکەن تەواوی مێشکم بەکار هێناوە بۆ
!ئەم پلانە
نزیک کاتژمێر حەوتی ئێوارە بوو پێم گوت کە
.دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە و تەنها بم
نزیک کاتژمێر دوانزە ئەو کاتەی کە یونهۆ دەچوە دەرەوە چوومە ناو سەندوقی ئۆتۆمبێلەکەی و خۆم شاردەوە
لی شیۆن دەربارەی ئەم پلانەوە و ئەو ڕووداوە بە
!!کەس ناڵێیت
هەموو شتێک باش بوو یونهۆ هاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە دەستی بە جوڵە کرد
بەڵام تا ئەو کاتەی کە دەستی بە سوڕانەو و لێدان لە تاسەکان کرد !!ئەوەندە بە ناوەوەی سەندوقەکە کەوتبووم کە هەستم دەکرد کە هەموو ئێسکەکانم شکاوە
!!لەبیرم چووبو کە شۆفیری چەند وێرانە
نزیکەی دوای نیوکاتژمێر لە شۆفێری لەکۆتایدا یونهۆ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند دواتر لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە دەرگاکەی داخست دوای ماوەیەک منیش دەستم نا بە دوگمەکەو دەرگاکەم کردەوە و چوومە خوارەوە یەکەم جار تەنها هەناسەمدا لەناو ئەم سەندوقە خەریک بوو بمرم سەیری دەورو بەرم کرد هاتبووینە دەرەوە لە شار لەسەر شۆستەیەک سەیارەکەی وەستاندبوو هیچ شتێکی لێ نەبوو ئێستا زانیم کە درۆی لەگەڵ کردووم
دەبێت بچمە ناو دارستانی لای شۆستەکە دەستم کرد بە ڕۆیشتن دوای ماوەیەک لە ڕۆیشتن یونهۆم بینی کە سەری سووڕاند کە بە خێرای چومە پشت دارێک دوای چەند چرکەیەک سەیرم کرد بۆ ئەوەی بزانم لەوێیە لەوێ نەبووم کەی ڕۆیشت تازە لێرەبوو
"بجوڵێیت مردوویت"
دەنگی بەتەواوی لەلای گوێم دەهات بەدەستێکی چەقۆیەکی لەسەر ملم دانابوو
ئەوە..چی دەکەیت..شێت بوویت؟؟-
هیچ ماڵێ تەنها بڕۆ..+
بەخراپی لە پشتمیدا وایکرد بەزۆری بەرەو پێشەوە بڕۆم

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now