Jung

22 2 0
                                    


سەرتا پێش دەستپێکردنی پاڕتی نوێ چەند زانیاریەک هەیە لەسەر جادووگەران کە پێویستە بیزانن:

ئێمە گوتمان کە جادووی ڕەش قەدەغەیە بەڵام تاکە جادووی قەدەغەکراو نیە!
هەندێک لە جادووەکانی جادووگەری ڕوحەکانیش بە جادووی قەدەغەکراو دادەندرێن.
بەگشتی هەر جۆرە جادووێک ببێتە هۆی تێکشکاندنی گیان و دەستکاریکرن لە چارەنووسی دروستکراوان بە جادووی قەدەغەکراو دادەندرێت.
بۆ جادوگەران دوو سەرچاوەی هێز هەیە؛مانا و توخمە سەرەکیەکان!

مانا چیە؟

مانا سەرچاوەی سەرەکی هێزی جادووگەرانە کە لەلاشەی هەموو دروستکراوەکاندا هەیە واتا تەنها ئێڵفەکان و جادووگەرەکان مانایان نیە بەڵکو؛خوێنمژەکان گورگەکان هەتا مرۆڤەکانیش مانایان لە لەشدا هەیە بەڵام جیاوازی سەرەکی ئەوان ئەندازەی مانایە.
ئەگەر مانا لەلاشەی کەسێک لە ئەندازەی ئاسایی زیاتر بێت ئەوا ئەو کەسە توانای جادووگەری دەبێت.
مانا توانای دۆزینەوەی شوێن و ناسینەوەی هەیە!
لەڕاستیدا مانا لە لاشەی هەرکەسێکی زیندوودا هەیە و جادووگەران بە زانینی مانای یەکدی دەتوانن یەک بدۆزنەوە.
بەڵام من گوتم مانا لە لاشەی هەمووان هەیە ئایە لە لاشەی هەموان دەتوانرێت بیناسن؟
هەندێکیان بەڵێ و هەندێکیان نەخێر!

مانای لاشەی کەسێک کە توانای جادووگەری نەبێت زۆر کەمە بۆیە دۆزینەوەیان یان ناسینیان زۆر گران دەبێت بەڵام ئەگەر جادووگەرێک بەڕاستی لێهاتووبێت لەکاری خۆی و توانای جادووکردنی باش بێت ئەوە دەتوانێت مانا هەموو دروستکراوێک بدۆزیتەوە.

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now