Tacenda

29 3 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~

[Seonghwa Pov]

باوشکێکم کێشا لاستیکەکم لە گیرفانم دەرهێناو قژم بەستی سان نامەی بۆ ناردبووم وتبووی کە کاری پێمە ئەم خەوە خۆشەم بە قوربانی کرد ئایی ئەگەر کارەکەی گرینگ نەبێت ڕێک بە بۆکس دەیکوژم
!! سان نزا بکە کارەکەت بۆم گرینگ بێت
چووم بۆ نهۆمی سەرەوە و سانم بینی لەلای مێزەکە خەریکە جگەرە دەکێشێت ئەمە چیەتی
!!مەگەر وازی لێ نەهێنابوو
کەمێک دەنگم ناسک کردوو گوتم
ئەوە جگەرە دەکێشی؟-
لەناکاو لە ترسان چەرخ و جگەرەکەی فڕێدا ناو سەلەکە
کە سەری بەرز کردەوە بە توڕەیی هەڵساو یەخەی
!کراسەکەمی گرت و گوتی:نەفرەتی وام زانی میای
بۆ دەنگی من و میا لێک جیاناکەیەوە-
من لەکوێ میا لەکوێ؟
!!بەنەفرەت بیت+
زۆر توڕە بوو
میاش با دەیتوانی بە ئاسانی بزانیت-
خەریکی چیت ئێستا وا داتناوە بە دزی ئەم
...نەفرەتی
لەم کاتە بۆنی شتێکم کرد هەردووکمان سەرمان سوڕاند وە
!!بەڵێ
!!دوکەڵ لە سەلەکە بەرز دەبویەوە
سانی گەمژە خەریک بوو فووی لە ئاگرەکە دەکرد ئەمە یانی دەیکوژێنتەوە
کوژانەوەی چی خراپتر بوو
چووم بوتڵێک ئاوم هێناو پێمداکرد و کوژاوە
!شایەنی نیە-
دوو خولەکە هاتویتە ئێرە ئاگرێکت ناوە+
داوای لێبوردن ئێستا ئەمە هەڵەی منە؟؟-
تۆ بێ ئەقڵیت بە بێ ئەوەی جگەرە بکوژێنیتەوە
.فڕێیدەدەیت
چەرخەکەی لە سەلەکە دەرهێناو فڕەیدا سەر مێزەکە
!!ڕقم لێتە پاڕک سۆنگهوا+
منت بانگ کردووە بۆ ئەم گاڵتەجاریە؟-
هەستاو هاتە لام و بە جدی گوتی:کارم پێتە بۆیە بانگم کردووی..
ئێ چیت دەوێ؟؟-
دەربارەی لاشەی ڕاوکەرەکانە کە+
دۆزراوەنتەوە بەڕاستی هیچ لێی تێناگەم لێکۆڵەرەکانی دیکەش سەرقاڵن تۆش کە سزادراویت بۆیە دۆسیەکە
...درا بە من بەڵام من
!دە بڕۆ سەر بابەتە سەرەکیەکە-
زۆرم خەو دێت
هەست دەکەم ئەگەر داوای یارمەتی+
لە..لە مینگی بکەین باش دەبێت
!!خەوم ڕەویەوە
!ها چی؟-
ئەوەی کە گوێت لێبوو+
ئێ ئەکاتە کێ دەچێت پرسیاری لێدەکات؟-
چەند چرکەیەک سەیری کردم
!!نانا-
ئێ بەس تۆ دەتوانی قسەی لەگەڵ بکەی+
نا سان!!کاتێک گوتم نا یانی نا نایکەم-
بە توڕەی دەستی خستە قژەکانی وابزانم زۆر ئومێدەوار بووە بەوەی کە من وڵامی بدەمەوە بە بەڵێ
!بەڵام بیرۆکەیەکم هەیە-
چیە؟+
بەڕای تۆ کێ لە بنکە هەیە کە نەیناسێت؟-
من لەکوێ بزانم؟+
ئەسڵەن بیریشی نەکردەوە
!!لی شیۆن گەمژە-
ئەو کچە کورتەکە دەڵێی؟+
ئێستا لەناو ئەو هەموو شتە بۆ باسی باڵای کرد؟؟ هەزار شتی دیکە بۆ نمونە تاکە کچە بینیبێتم قژی پەمەیی بێت
ئا ئەو-
لیسا لە ناوەڕاستی بنکە هەڵمان+
!دەواسێت
بڕیار نیە بزانێت-
وەکو پلانە باشەکانی پێشترت+
!!ئێستا ئەمە چی دەڵێت..گەمژە
باشە کاکی زیرەک و بە مێشک هیچ-
پلانێکی لەمە باشترت هەیە؟
...من دەڵێم بە لیسا بڵێین+
.هەرچێت دەوێت بیکە-
پاشان چووم و لەسەر کورسیەکەی خۆم دانیشت
پێش ئەوەی سان بڕوات گوتم:ئەگەر لیسا ڕازی بوو و شیۆنت برد من ئاگادار
.بکەوە منیش دێم
!باشە+
دوای ڕۆیشتنی سان سەرم لەسەر مێزەکە دانا بۆ ئەوەی کەمێک بخەوم دوای کەمێک کەوتمە خەو
وابزانم نیو کاتژمێر نەبووبو کە لەناکاو دەستێک کەوتە سەر مێزەکەم و مەترێک بەرز بوومەوە
سانم بینی کە بە دڵخۆشیەوە گوتی:قبوڵی کرد
چیی؟-
لیسام ڕازی کرد+
دەستم بە چاوەکانم داهێنا هێشتا دڵم بەخێرای لێدەدات
.بە نەفرەت بیت خەوم لێکەوتبوو-
وەک من بە سەیرکە بە چ دڵخۆشیەک+
!هەواڵم پێدایت
سەرم خستەوە سەر مێزەکەو گوتم:ئێ دەستخۆش
..ئێستا بڕۆ دەخەوم
دوو خولەکی نەبرد دووبارە دەستێکی دیکە کەوتە سەر مێزەکەم هاوارم کردوو گوتم:دە بوەستن با
!!وەسیەت بکەم
بە توڕەیی سەرم بەرز کردەوە و لیسام بینی
لە کاتی کار دەخەویت ها؟+
سەیرێکی پێشەوەم کرد سان لەسەر مێزەکەی خەریک بوو پێم پێدەکەنی
بەڕاستی ئەم جارە زۆر توڕە بووم
!بۆتی ڕوون دەکەمەوە-
ڕاپۆرتی ئەرکەکانت سەیڤی+
سیستەمەکە کرد؟
!!ئێستا ئەمەی لەکوێ هێنا
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو سەری مەساج کرد
ئەگەر وا بیرت کردەوە دێڵم لەگەڵ سان+
!!بڕۆیت ئەوە هەڵەیەت
هێی ئەم دوو بابەتە هیچ پەیوەندیان-
!!بە یەکەوە نیە
!منی پێکیان دەبەستمەوە+
ویستم بە ڕێگایەکی ئارام بڕۆم
ئەگەر ڕاپۆرتەکان بنوسم؟-
..ئەو کاتە بیرێکی لێدەکەمەوە-
لەگەڵ ئەوەی وڵامێکی باش و ڕاستی نەدامەوە بەڵام باشتر بوو لەوەی بەهانەی بۆ بێنمەوە
دوای ئەوە لیسا ڕۆشت
!!منیش دەبێت ڕاپۆرت بنووسم

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now