.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
•
[Mingi Pov]
°°•°°•°°ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووبوم بۆیە بڕیارمدا هیچ کڕیارێکی دیکە وەرنەگرم.
چووم لە باڕەکە شووشەیەک ویسکیم هێنا بە دوای شوێنێک گەڕام بۆ ئەوەی دانیشم و بخۆمەوە.قەنەفەکانی یانەکە تاکی چەرمی قاوەیی ڕەنگ بوون کە سێ دانە پێکەوە داندرابوون بە شێوەی بازنە ماوەیەکی کەم لە نێوان هەر دەستەیەک هەبوو وە ئەم بەشەی یانەکە کەمتر قەڵەباڵغ بوو چونکە ئەوانەی دەهاتن زیاتر دەچوونە بەشی دیسکۆ.
لەوێ بووم کە سۆنگهوام بینی کە لەسەر قەنەفەیەک بە تەنها دانیشتبوو قۆڵی لەسەر مێزەکە دانبوو سەری لەسەر قۆڵی دانابوو لەگەڵ ئەوەندە لێی نزیک نەبووم کە بەتەواوی ئاگاداری بم بەڵام دەمتوانی بە تەواوی بزانم کە سەرخۆشە.
لەڕاستیدا خوێنمژەکان زۆر بە قورسی سەرخۆشدەبن ئەمەش بەهۆی میکانیزمی جیاوازی جەستەیانەوەیە. سۆنگهواش جیاواز نیە ئەویش وەکو هەموو خوێنمژێکی دیکە بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە سێ بوتڵ لە ویسکی هەیە تا بەتەواوی سەرخۆشبێت.
لە یادمە کاتێک کە زۆر زۆر سەرقاڵ دەبوو بە کارەکەی بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە و بێتە دەرەوە لەم هەموو فشارەی کە لەسەری بوو دەیخواردەوە و سەرخۆش دەبوو.
ئێستاش دووبارە بنکە زۆر فشاری خستۆتە سەری.
YOU ARE READING
DARE OR DARE <kurdish>✔️
Fantasyبڕیار نەبوو بیناسم بڕیار نەبوو ببێتە گرینگترین بەشی ژیانم نەخوازراوانە هاتە ژیانم، بۆ من سۆنگهوا ئەم جۆرە مرۆڤە بوو دوای تێکشکاندنی سنورەکان هەموو یاساکانی ژیانمی لادا سۆنگهوا کێیە؟ "لە سۆنگهوا دوور بکەوە" ئەوەم پێدەڵێن بەڵام نازانم بۆچی *هەم...