áfdêiame

18 2 0
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Jay]
°°•°°•°°

دەتبینم کە بە خێرای هەر لێم دوردەکەویتەوە منیش هەر بەدوات دەکەوم بەڵام هیچ کات پێت ناگەم.
دەستم درێژ دەکەم تا بتگرم بەڵام هیچ سوودێکی نیە...
وە تۆش هیچ کات ڕووخسارت بەرەو ڕووم ناسوڕێنیت!
نازانم دڵتەنگیت یان دڵخۆش!لەوانەیە تەنها لەبەر ئەوەی زۆر توڕەی لێم هەر خێراتر دەبیت!
زۆر شت هەیە دەمەوێت پێت بڵێم...
بۆنمونە لەبەر ئەو کارەی کە لەگەڵم کردیت ئامادەی لێم خۆش بیت؟
کاتێک دووبارە یەکتری دەبینین ئامادەی دوبارە بە ڕووم پێبکەنیت و بڵێیت کێشە نیە؟یانیش ڕقت لێمەو دەڵێت نامەوێت ئیتر بتبینم!
بەڵام من هێشتان لە یادمە!
کۆتا جار کە سەیری یەکترمان کرد چاوەکانت تەڕبوون دەگریایی
دەمەوێت لێت بپرسم ئەم گریانە بۆ نائومێدی بوو یان خەم؟
تەنها یەک جار...
تەنها یەکجار توانیم دەستت لێبدەم بەڵام ئەو کاتە بینینم کە دەستم بە خوێنت سوور بووە...
ئەگەر بەڕاستی من هۆکاری مردنت نەبووم تکایە بگەڕێوە و ئەمەم پێ بڵێ!

هەرنا دەتوانم لە خەونەکانم بتبینم مەگەر ناتوانم؟

°°•°°•°°•°°•°°

[Seonghwa]
°°•°°•°°

+ئەم جلە دەستەکان و ڕووخسار ناپۆشێت بۆیە مانای ئەوە نیە کە دەتوانێت بە تەواوەتی لە بەرامبەر جادوو بوەستێتەوە!

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now