Agape

21 1 0
                                    

.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Siyeon Pov]
°°•°°•°°

پڕۆفیسۆر لەگەڵ وتنی"ماندوو نەبن"لە هۆڵەکە چووە دەرەوە بوتڵی ئاوەکەم هەڵگرت و کەمێک ئاوم خواردەوە لەو کاتەدا چان هاتە لام و لەسەر کورسیەکەی پێشم دانیشت.

+جۆنگوو لەکام جەهەنەمە؟
نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا کانگ دۆیۆن ڕێنوێنیکاری جۆنگوو هات و بۆ کارێکی بەپەلە جۆنگووی لەگەڵ خۆی برد.

کانگ دۆیۆن لەڕاستیدا ڕێنوێنیکاری جێگرەوەی سان بوو چونکە خودی جۆنگوو داوایکرد کە ڕێنوێنیکارەکەی بگۆڕن بەڵام ئەو شتەی کەمن سەرم پێی سوڕمان ئەوە بوو کە چی وایکردووە کە جۆنگوو سان بگۆرێت بە کانگ دۆیۆن؟!

نەک ئەوەی کە کانگ دۆیۆن ڕێنوێنیکارێکی خراپ بێت بەڵام کەسایەتی کانگ دۆیۆن و جۆنگوو بە تەواوی دژی یەکن.

جۆنگوو کەسێکی تەمبەڵە و زۆر گوێ بە شتەکان نادات بەگشتی لە ساتی ئێستادا ژیان دەکات بیر لە داهاتوو ناکاتەوە.

بەڵام کانگ دۆیۆن لەم کەسانەیە کە کەسایەتیەکی زۆر جدی هەیەوە و زۆر زیرەکە ئەگەر کەمێک بە مەنتیقی بیری لێ بکەینەوە سان زیاتر دەگونجا لەگەڵ جۆنگوو!

جۆنگووم بینی کە هاتە ناو هۆڵەکەو ڕایکردە لامان.
چان:لەکوێ بوویت تا ئێستا؟
جۆنگوو گەیشتە لای ئێمە دەستی لەسەر کەمەری دانا.
جۆنگوو:داوای لێبووردن دەکەم سەرقاڵی بابەتی ئەرکەکەمان بووین!
-دەچیت بۆ ئەرک؟
چان بە توڕەی لە شوێنەکەی هەڵساو گوتی:چی؟؟

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now