Yuánfèn

21 3 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

[Siyeon Pov]

°°•°°•°°
لە ژوورێک بووین بەشی سەرەوەی لەبەر نەبوو هەموو گیانی ئارەق بوو بە خێرایی هەناسەی دەدا بە هێواشی بەرەو ڕووم دەهات
لەناکاو لەگەڵ زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم!
بە نەفرەت بیت ئەمە چ خەونێک بوو من بینیم؟
زەنگی مۆبایلەکەم داخستوو هەوڵمدا لەبیری بکەم
بەڵام مەگەر وازی لێدەهێنام؟
بەڕاستی هێزی هەڵسانەوەم نیە
دەبێت ئەم خەونە مانای چیبێت بۆچی دەبێت بێتە خەونم وە بەم جۆرەش؟بۆ سەرنجڕاکێشان؟
شتێک لە پشت ئەمەوە هەیە لی شیۆن؟!
پاش ئەوەی کەمێک هاتمە سەرەخۆم و هەستام یەکسەر چووم و گەرماوێکم کرد دواتر خۆم گۆری چوومە خوارە و چوومە کافێکەی بنکە خەریکی نان خواردن بووم
دەمویست بیر لەم خەونە نەکەمەوە!
سەیرکە لی شیۆن ئەمە تەنها خەونێکە باشە!
مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەر لە خەونێک کەسێک بکوژیت تۆ بکوژیت؟؟
بێگومان نا!
تخوا ئەمە چیە بە خۆمی دەڵێم؟من خەونێکی وام بە سۆنگهوا بینیوە باشە چۆن سەیری ڕووی بکەم؟
سەیری کاتژمێرم کرد نەفرەت درەنگ کەوتم
بە خێرایی لە کافێکە دەرچووم بەر هۆڵەکە چووم کە گەیشتم خۆشبەختانە هێشتان پڕۆفیسۆر نەهاتبوو بەڵام گەورەکان لێرە چیدەکەن؟!
کاتی خوێندن تەنها بۆ پڕۆفیسۆر و خوێندکارەکان هەبوو کە لە هۆڵ بن بەڵام ئێستا هەموو گەورەکان لێرەن و هۆڵەکە زۆر قەرەباڵغە
چان و جۆنگووم دۆزیەوەو چوومە لایان وەکو هەمووجارێک خەریکی شەڕ بوون
جۆنگوو:زۆر مەڵێ!تۆ حەسوودی بە من دەبەیت چونکە من لەناو کچەکان بەناو بانگترم!
چان:دەبڕۆ بابە
-دیسان دەستان پێکردەوە؟
هەردووکیان سەیری منیان کرد
چان:چەند درەنگ هاتیت!
-لە خەو مامەوە.
جۆنگوو:شیۆن تۆ بیڵێ ستایلی ئەمڕۆی قژم لێم دێت؟
سەیری قژیم کرد
-هیچ نەگۆڕاوە!
چان:منیش ئەمەی پێدەڵێم بەڵام ئەو دەڵێت تۆ حەسوودیت.
جۆنگوو:هەردووکتان حەسوودن!
لەو کاتە پڕۆفیسۆر کیم هات لەگەڵ دوو بۆکسی گەورە هەموومان بێدەنگ بووین
وەکو هەمیشە زەردەخەنەیەکی گەورەی لەسەر لێو بوو بەڵام من نەمدەتوانی پێبکەنم هۆکارەکەیتان دەوێت؟
سڵاوی کرد و چووە سەر بابەتەکە
+لەوانەیە پسیار بۆتان دروست بووبێت کە بۆ چی هەمووتانم لێرە کۆکردتەوە!..ئەوە ماوەی حەوت مانگە ئێوە وانە وەردەگرن ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی تواناکانتان بخەنە گەڕ ئيستا کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیە.
بۆچی هەست دەکەم قسەکانی مانایەکی باشی نیە؟
+لەبەر ئەوە بڕیارمدا پێشبڕکێیەکی ڕاندۆم لە نێوان ئێوە و گەورەکانتان بکەم هیچ پسیارێکتان هەیە؟
نا بەڕاستی ئەمڕۆ ڕۆژی من نیە!!
چان:You Must be Kidding?.
-کاکە لێی گەڕێ!
جۆنگوو کە ڕیئاکشنی ئێمەی بینی بە دەنگی بەرز پێکەنی
هەڵبەتە تەنها من و چان نەبووین کە شۆک بووبوین هەموو قوتابیەکان وابوون
پڕۆفیسۆر هاواری کرد:دەی ئەوەندە قسە مەکەن لە ناو بۆکسەکان ناوتان ڕادەکێشم لەگەڵ کێ بەرکەوتن لەگەڵی پێشبڕکێ بکەن..
من بەڕاستی دەمەوێت بڕۆمە ژوورەکەم!
+ئا ڕاستی پێشبڕکێ دەتوانرێت بەرگری کەسی بێت یان شمشێڕبازی بێت ئەم هەڵبژادەیە دەدەمە دەست قوتابیەکان..
باشە هەرنا ئازادیەکمان پێدرا!
لە یەکێک لە بۆکسەکان ناوێکی دەرهێنا
+کیم سۆنگ یۆڵ
یەکێک بوو لە گەورەکانمان باش نەمدەناسی
+چۆی سۆنگ هیۆک...
یەکێک لە قوتابیەکان هەڵساوە و بەرگری کەسی هەڵبژارد پێویست ناکات باسی بکەم قوتابیەکە دۆڕا!
لەدوایدا چەند کەسێکی دیەکەش پێشبڕکێیان کرد و بەگشتی هەموو قوتابیەکان دۆڕان!
منیش هیچ نەترسام!
پڕۆفیسۆر ناوێکی تری هەڵگرت کەمێک سەیری کرد دواتر ناوەکەی خوێندەوە
+کیم ها ئین!
ناوی خۆی بوو
+ئێستا با بزانم ئەم قوتابیە بە بەختە کێیە؟
مەبەستی لە بێ بەخت بوو!!
+واو ئەو ناوە درێژە!!
چان:وابزانم منم!
+بانگ کریستۆفەر چان
چان:گوتم کە منم!
جۆنگوو دەستی لەسەر شانی داناو گوتی:لەگەڵ پڕۆفیسۆرە شیکەکەمان تێکەوتوویت دڵخۆش بە.
-هەوڵبدە لێت نەدرێت..
پەنجەی ناوەڕاستی بە هەردووکمان نیشاندا و ڕۆشت
جۆنگوو:بێ تەربیەت!
چان بەرگری کەسی زۆر باشە کەسێکی بەهێز و کارامەیە بۆیە کاتێک ئەوەی هەڵبژارد سەرم نەسوڕما
پڕۆفیسۆرەکەمان لەگەڵ ئەوەی کچە بەڵام زۆر بەهێزە
لەگەڵ ئەمە هەندێک کارەکەی بۆ چان ئاسان کرد بۆ ئەوەی چەند جوڵەیەک بکات
ئەسڵەن پێویست ناکات باسی بکەم چان دۆڕاندی
کاتێک هاتەوە لامان جۆنگوو دوبارە لە پشتیدا
+نیگەران مەبە هەرنا کەمێک پڕۆفیسۆرە شیکەکەمانت لە ئەرزدا!
چان:تەنها کەسێکی وەکو تۆ بیری وا دەکاتەوە
جۆنگوو دەستی لەسەر دڵی دانا وەک ئەوەی دڵی شکابێت و گوتی:وای خەریکم هیوات پێدەدەم بەڵام تۆ شایەنی ئەوە نیت!
دەزانن؟!لەناو ئەو گاڵتە جاریانەیان هەمە بەڵام ئێستا زۆر سترێسم هەیە و نزا دەکەم کە نەکەومە بەرامبەر سۆنگهوا!
پڕۆفیسۆر ناوی دواتری دەرهێنا:چۆی سان!
دەمەویست لەگەڵ سان بم
+پاڕک جۆنگوو..
پێکەنینی جۆنگوو نەما ئيستا چان خەریک بوو گاڵتەی پێدەکرد
چان:نیگەران مەبە لەگەڵ گەورەیەکی قۆز تێکەوتوویت!
جۆنگوو بە توڕەی هەناسەی داو لە شوێنەکەی هەڵساوە بۆ یەکەم جاڕ بەرگری کردن بە شمشێر هەڵبژێردرا
جۆنگوو نەدەهات بۆ وانەی شمشێربازی چونکە باش لێی دەزانی
بەڵام من و چانیش شمشێر بازی ئەومان نەبینیبوو بۆیە زۆر بەپەرۆش بووم بۆ بینینی.
سان کاتێک هەڵبژاردنەکەی گوێ لێبوو گوتی:دڵنیایی؟
جۆنگووش لە وڵامدا تەنها سەری جوڵاند
لەگەڵ ژمارە سێی پڕۆفیسۆر پێشبڕکێ دەستی پێکرد
یەکەم جار جۆنگوو باش لەگەڵ سان ڕێکەوتبوو وەڵامی سانی دەداوە بەڵام دوای کەمێک کۆنتڕۆڵی لەدەست داو بە پیاکێشانێکی سان شمشێرەکەی لەدەست کەوت
ڕاستە کە بەباشی شمشێر بازی دەکرد بەڵام بەرامبەرەکەی سان بوو دۆڕانی سەرسوڕمانی نەدەویست
ئەو و سان بۆیەک چەمانەوە و گەڕانەوە شوێنی خۆیان
چان:ئەوەندەی کە باسی خۆت دەکرد ئەوەندە شمشێربازیت باش نەبوو جەناب!
جۆنگوو:من بەرامبەرەکەم سان بوو دۆڕام تۆ کە بەدەستی ئافرەتێک دۆڕاوی خەریکی پۆزلێدانیت!
هەربەڕاستی دەمی چانی داخست
بەدەستەکانم دەموچاوم داپۆشت و خەریکی پێکەنین بووم
چەند ناوێکی دیکە ڕاکێشران من نەبووم بەڕاستی بێزار بووبوم
پڕۆفیسۆر:ڕیچارد بڕاون..
لەو کاتەی لێرەمە لەوە تێگەیشتووم کە ڕیچارد و سۆنگهوا پویوەندیەکی باشیان نیە هۆکارەکەشی نادیاربوو نزیکەی هەموو بنکە ڕقیان لە سۆنگهوا بوو بەڵام ڕیچارد لەهەمووان زیاتر ڕقی لێبوو شەڕی لەگەڵ دەکرد زۆرترین کات سۆنگهوا گوێی پێنەدەدا
بە گشتی پەیوەندیەکی سەیریان هەبوو ئاوا دیار نەبوو کە هۆکارێکی سەرەکیان هەبێت بۆ شەڕکردنیان وەک بڵێی یەکتریان خۆش نەدەویست
پڕۆفیسۆر:لی شیۆن..
-بەڵێ؟؟
پڕۆفیسۆر:وەرە کەسی دواتر تۆی؟
رقم لەم ژیانەیە!
لەبەرامبەر ڕیچارد وەستام
پڕۆفیسۆر:شمشێر یا..؟
وەستا تا هەڵبژێرم
من وەکو جۆنگوو کارامە یان وەکو چان بەهێز نیمە هەرچیەک بێت من کچم و بێ هێزم لەگەڵ ئەوەی زۆر ڕاهێنانم دەکرد بەڵێ شتێکی وام نەبینیبو لە خۆم بەڵام لەبەرامبەر بەشەکانی دیکە شمشێر بازیم باشترە بۆیە شمشێربازیم هەڵبژارد
ڕیچاردیش تەنها شانەکانی جوڵاند شمشێرەکەی هەڵگرت
ئەوانی دیکەم بینی کە دەستیان مشت کردبوو پێیان دەگووت فایتینگ!!
کاتێک کە شمشێرەکەم هەڵگرتو بەرامبەر ڕیچارد وەستام سۆنگهوام بینی کە لە سەرەتای پێشبڕکێ خەریکی مۆبایلەکەی بوو بەڵام ئێستا بە وردی سەیری ئێمەی دەکرد
لەناکاو هێرشێکی سەیر بەرەو ڕووم هات نەمدەویست لە پێش سۆنگهوا بدۆڕێم
هەر کە پڕۆفیسۆر سێ گوت ئێمە دەستمان پێکرد
ڕیچارد یەکەم جار هێرشی کرد
بە شمشێرەکەم بەرهەڵستیم کرد بەڵام زۆر بەهێزتر بوو بەهۆی ئەو فشارەی کە بە شمشێرەکە لەسەری درووست کردبوو کەمێک گەڕامەوە دواوە
شیۆن بۆت نییە بدۆڕیت!!
چەند جوڵەیەکی دیکەمان کرد من هەموو هێزی خۆم خستبووە گەڕ بەڵام ئەم زەردەخەنە خۆبەزلزانەنەی زۆر تووڕەی کردبووم
کاتێک ویستم هێرش بکەم لە پێشم نەما نازانم چۆن چووە پشتم بەڵام لەناکاو لە قاچمی داو وایکرد بکەومە سەر زەوی هێرشی کرد بەڵام بەرهەڵستیم کرد
ئەمە خەریکی گاڵتە کردن بوو!!
ئێستا دەزانم بۆچی سۆنگهوا ڕقی لێیەتی
قاچم بە خراپی لە سکیدا و کەوتە دواوە لەم هەلەم بەکارهێناو لە شوێنەکەم هەڵسامەوە
ئیتر پێندەکەنی بەڵکو توڕە بوو
پڕۆفیسۆر:ئافەرین شیۆن ئاوا بەردەوام بە!!
ئەم قسەیەی پڕۆفیسۆر کیم ڕیچاردی توڕەتر کرد
جوڵەکانی ئەم جارەی خێراتر و بەهێزتر بووبوون وەک ئەوە بوو ئامانجی کوشتنم بێت!!
کاکە گیان ئەمە تەنها پێشبڕکێیەکە بۆ چی ئەوە بە جدی وەرتگرتووە؟!
ئەوەندە بیری لەسەر هێرشەکانی بوو کە ئاگاداری من نەبوو منیش بە دەستە خاڵیەکەم مشتێکی بەهێزم لێیدا وای کرد شمشێر لە دەستی بکەوێت
پاشان شمشێرەکەم لەژێر ملی داناو ئیتر تەواو!
بۆ چەند چرکەیک باوەڕم نەبوو کە من بردوومەتەوە
بە خێرای هەناسەم دەدا بەڕاستی دەستم ئازاری هەبوو هێشتان لەگەڵ شمشێر ڕانەهاتبووم
بە چەپڵەی پڕۆفیسۆر بەخۆم هاتمەوە زۆری پێنەچوو کە دەنگی چەپڵە لە هەموو شوێنێکی هۆڵەکە دا هات
پڕۆفیسۆر هاتە پێشم و گوتی:ئافەرین شیۆن کارێکی باشت کرد شانازیت پێوە دەکەم کە وەکو کچێک براوە بوویت!
لەم کاتەدا ئەوەندە هەستێکی خۆشم هەبوو کە ئەوەنەدەی نەبوو لە دڵخۆشی بمرم!
بە ڕێکەوەت چاوم کەوتە سەر سۆنگهوا کە خەریک بوو سەیری دەکەردم و پێدەکەنی!
ئەمە وای کرد پەپولەکانی ناو سکم دەست بە فڕین بکەن!!
من ڕیچارد تەوقەمان کردوو چەماینەوە و گەڕاینەوە بۆ شوێنی خۆمان..
جۆنگوو:ئافەرین..نا بوەستە...ئافەرین!!
ئافەرینی دووەمی زۆر بە دڵنیایەوە گوت
چان:بژیت کچی باش!
بە دەستەکانم دەمووچاوم داپۆشتم دەنگم ناسکتر کردەوە و گوتم:وای شەرم دەکەم!!
کاتێک پێشبڕکێ تەواوبوو هەموومان لە هۆڵەکە چووینە دەرەوە لە ناکاو دەستێک لەسەر شانم داندرا
سان:دڵخۆشبووین!..ڕیچاردت کرد بە کلێنس!
میا:دڵنیام ئێستا ڕیچارد لە توڕەییان دەتەقێت!
لە پشت میا و سان سۆنگهوا وەستابوو ویستم قسە بکەم کە ئەم خەوە نەفرەتیەم هاتەوە مێشک
مەگەر ناڵێن پاش ئەوەی لە خەو هەڵسیت ئەگەر خەوەکەش لەیادبێت هەر ئەوەندە
بەباشی لەیادت نیە؟
ئەی بۆچی من بە فول ئێچدی لە بیرمە؟
ئەم مێشکەی من هەموو شتێک لە یاد دەکات ئەم شتانە نەبێت
وابزانم تا یەک هەفتەش لەیادم ناچێت!!

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now